میراوده‌لی: داوا ده‌که‌م به‌رده‌وام بن له خۆ پیشاندان و سارد نه‌بنه‌وه، به‌م زوانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه کوردستان.
Monday, 21/02/2011, 12:00
له به‌رده‌وامی ئه‌و زنجیره کۆڕه سیاسی و ڕۆشنبیریانه‌ی دکتۆر که‌مال میراوده‌لی ده‌یان به‌ستێت ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 20/02/2011 شاری نوکاستلی به‌ریتانیایی گرته‌وه، وه‌ك به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان پێ‌کرد به‌رده‌وامی ده‌بێت و حه‌فته‌ی ئاینده له ووڵاتی سوێدو شاری گۆتنبۆرگ ده‌بێت، له نزیکترین ده‌رفه‌تدا بۆ کوردستانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك له وه‌ڵامی پرسیارێکدا به‌و شێوه‌یه وه‌ڵامیان دایه‌وه.
له سیمیناره‌که‌دا دکتۆر که‌مال میراوده‌لی تیشکی ووردی خسته سه‌ر گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان و بێ تاقه‌تی خۆی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ ئه‌و هه‌واڵه ناخۆشانه‌ی که به ده‌ستیان ده‌گات، وه‌ك کوشتن و لێدان و فڕاندنی برینداره‌کان له نه‌خۆشخانه، به کارێکی نا مرۆڤانه‌و دوور له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان ناویان برد، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا که ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد نه سوود له مێژووی خۆیان وه نه له ده‌وروبه‌ریان وه‌رده‌گرن، ده‌بوو هیچ نه‌بوایه ئه‌و گۆڕانکاریه نوێیانه‌یان له‌یاد بوایه ئه‌گه‌ری کۆنه‌کانیش له‌یاد کراون.
هه‌ربۆیه به ووردی تیشکیان خسته سه‌ر گرنگی گۆڕانکاری ئه‌و ده‌سته‌ڵاته موجریم و تاوانکارهو ووتیان ناکرێت هه‌ر ڕۆژه‌و بۆ شتێك خۆ نیشاندان بکه‌ین، ڕۆژێك کاره‌با، ڕۆژێك ئاو، ڕۆژیك نه‌خۆشخانه، ڕۆژێك کێشه‌ی نێوان ڕۆشنبیران و مامۆستایان، ڕۆژێك جاده‌وبان، ڕۆژیك تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووس ڕۆژێك...ڕۆژێك...ڕۆژێك...
کێشه‌کان زۆرن و گرفته‌کانیش زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به‌و ئاسانیه بکرێت و ته‌نها ڕێگا چاره‌سه‌ر که له به‌رده‌مدا هه‌بێت گۆڕینی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی و گۆڕانکاری ئه‌و سیستمه نا دادگه‌ری و تاك ڕهویهیه.
هه‌روه‌ك چۆن هه‌ره‌سی کۆمۆنیسمیمان بینی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یش به‌هه‌مان شێوه ده‌بێت ببینین و مێژوو به‌ره‌وه پێش ده‌چێت و ناگه‌ڕێته‌وه.
میراوهدهلی له درێژه‌ی ووتارهکهیاندا زۆر ڕاستیان ووروژاندوو ده‌ستی ڕاستیان بۆ درێژ کرد، گوڵبژێری هه‌ندێك له ووته‌کانی لێره‌دا باس ده‌که‌ین و بۆ زیاتر وورده‌کاری ده‌توانن گوێبیستنی ته‌واوی ووتارهکهش ببن که‌وا وه‌ك خۆی به سێ ده‌به‌ش دامان ناوه‌ن.
نابێت چیتر ته‌نها کۆمه‌ڵێك له‌سه‌ره‌وه بن و بڕیار بۆ خه‌ڵکی بده‌ن، نموونه‌ی میێر جوانترین و نزیکترین نموونه‌یه که له باوه‌ڕی که‌سدا نه‌بوو بگۆڕدرێت، له کاتێکدا میێر به بڕ بڕه‌ی پشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، ئه‌و دارایهش که له قوڕگی ئه‌و میلله‌ته هه‌ژاره ده‌گیرایه‌وه به درێژای چه‌نده‌ها ساڵ به قه‌ڵه‌مێك زۆری بلۆك کران و جێگای تێڕامانه بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد ئه‌گه‌ر بیری تێڕامانیان مابێت و نووسین و به‌ده‌رخستن و نیشاندانی ئه‌و ڕاستیانه کاریان تێ بکات.
نموونه‌ی خراپی ده‌سته‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و کوردستان زۆر به تایبه‌تی له ڕووی دارایه‌وه له سه‌دا پێنج بۆ ده بۆ هاوڵاتیان سه‌رف ناکرێت ئه‌گه‌ر زۆر چاکیش بن.
ئه‌گه‌رچی باسی خراپه‌و سته‌مکاری ده‌سته‌ڵاتدارانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له میێردا به درێژای سی ساڵ دروست بوو له کوردستاندا به چه‌ند ساڵێك ئه‌و ڕیکۆرده شکێنراو ئه‌و ووڵاتانهشیان له ڕووی گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌دوای خۆیان خست.
کوشتنی خه‌ڵکی سڤیل و بێ تاوان ئه‌وه یه‌که‌م جار نی یه له مێژووی ئه‌و حکوومه‌ته‌دا وه‌یان ڕوونترو جوانتر بڵێین یه‌کیه‌تی و پارتیدا بکرێت، به‌ڵکو تاوانی زۆر له‌وه گه‌وره‌تریان ئه‌نجام داوه‌و هه‌ر بوارێکی ژیانی هاوڵاتیان لێك بده‌ینه‌وه ئه‌و ده‌سته‌ڵاته پاوان خوازه جینۆسایدیان کردووه.
جینۆسایدی جه‌سته‌ی و له کوشتنی به ناحه‌ق ده‌ستی باڵایان تێیدا هه‌بووه، جینۆسایدی ده‌روونی دکتۆره‌کان ئاماژه به ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌ده‌ن و هۆکاری هه‌ندێك له‌خۆ کوژیهکانیش بۆ ئه‌و لایه‌نه ده‌رونیه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، که‌وا ئه‌و ده‌سته‌ڵاته هۆکار بوون بۆ جینۆساید کردنی، جینۆسایدی دارایی و ئابووری بستێك زه‌وی نه‌ماوه به‌سه‌ر حیزب و که‌سوکارو بنه‌ماڵه‌دا دابه‌ش نه‌کرێت و نه‌ك ته‌نها ئه‌م جیله به‌ڵکو سته‌میان له جیله‌کانی دوای ئێمه‌ش کردووه، که مافی به گوێره‌ی پێویست باخچه‌ی گشتی و ڕه‌وزه‌و قوتابخانه‌یان نی یه، له سلێمانی قوتابخانه‌ی وا هه‌یه ته‌خت کراوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و زه‌ویه‌کان به‌سه‌ر کۆمپانیادا ده‌به‌ش کراوه، بودجه‌شیان ده‌ده‌نێ و یارمه‌تی ده‌ریانن بۆ ته‌واوکردنی پرۆژه‌کانیان و دواتر ئه‌و خانوانه به قازانج به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت له کاتێکدا کۆمپانیاکان هی حیزب خۆیه‌تی و له‌ژێر ئه‌و په‌ردانه‌دا به‌رگی بریق و باقی به به‌ردا ده‌کرێت.
داگیرکردنی ئه‌و شۆڕشه‌ی که‌وا له ساڵی 1991 که له سه‌دا نه‌وه‌دوو پێنجی خه‌ڵکی کری و دواتر دابه‌شکردنی ئه‌و شۆڕشه به‌سه‌ر حیزب‌دا بۆ پاراستی ئه‌و حیزبانه‌ش چه‌نده‌ها شه‌ڕی نه‌خوازراوو هه‌تا ده‌بابه‌ی داگیرکه‌ر هێنرایه پایته‌ختی کوردستان 31ی ئاب.
کوشتنی ڕێژوان یه‌که‌م جار نی یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخیشه له تاوانی خۆشیان په‌شیمان نین و هه‌تا به ئاگایی خۆشیان به‌ده‌ر ده‌خه‌ن به‌رانبه‌ر ئه‌و سیناریۆیه که له 17/02دا ڕوویدا، وه‌ك نێچیره‌ڤان به‌رزانی و فازڵ میرانی ئاماژه‌یان پێ‌کرد که پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ کێشاوه، دیاره نه‌خشه‌که‌ش بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن بووه‌و هێرشی توند کردنه سه‌ر گرده‌که.
له وه‌ها سیناریۆیه‌کدا ڕووی ڕوونتری ده‌سته‌ڵات ده‌رده‌که‌وێت، وه به‌یان نامه‌کانی حیزبه‌کانیش عه‌قڵیه‌تی حیزبه‌کان ده‌رده‌خات و جێگه‌ی نیگه‌رانین.
نه‌خۆشخانه‌کان ده‌سته‌ڵاتی ده‌سته‌ڵاتیان بهسهردایهو ناتوانن ڕێژه‌ی ڕاستی برینداره‌کان ده‌ربخه‌ن، جگه له ڕفاندنی هه‌ندێك له برینداره‌کان که ئه‌ویش به‌ناو قبوڵکردنی ڕای جیاوازمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن.
هێزی ئاسایش و پاراستن و دژه تیرۆر‌و پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی حیزب به‌کار ده‌هێنن و له کاتێکدا ووڵات پێویستی به‌و هێزانه بووه به‌کاریان نه‌هێناوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له جه‌له‌ولا ڕوویدا له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، هێزه‌کان دیاره ته‌نها هێزی حیزبین و بۆ چاوترسان وچه‌واشه‌کاری ناو خۆین.
ئه‌وه‌ی ئێسته فه‌رمان بۆ خه‌ڵكی ده‌رده‌کات سه‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی خۆی ده‌گرێته‌وه ئیتر نزیك بێت یان دوور.
پارتی بنکه‌کانی گۆڕان ده‌سوتێنێت به ئه‌وه‌ی لقی چوار ده‌ڵێ پلان! ئه‌ی ئایه کاره‌که‌ی خۆیان چی یه؟
پارتی ده‌ڵێ نابێت ته‌عه‌دامان لێ بکرێت، ژیانی ئاسایی به‌وه ده‌بێت ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بڕوات و چونکه نازانن یاسا چی یه‌و ده‌بوو شه‌رم بیان گرتایه که ناوی یاساییان بهێنایه.
له چ ووڵاتێکدا به‌رانبه‌ر به‌یان نامه ده‌بابه‌ی بۆ هێنراوه، پارتی به‌و شێوه دڕندانه به‌ره‌نگاری خه‌ڵکی ده‌بێته‌وه‌و لوله‌ی تفه‌نگیان تێ ده‌کات به‌رانبه‌ر لقێك، ئه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی هه‌ولێر هه‌ڵسێت و به‌رانبه‌ر سه‌ری ڕه‌ش بگرن چ ده‌که‌ن؟!.
فازڵ میرانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بیری خه‌ڵکی ده‌هێنێته‌وه.
بۆ ده‌ستی ئێوه نه‌بڕدرێت که هێرش بۆ سه‌ر یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ ده‌که‌ن، 30،000 پاسه‌وانی تایبه‌تی له سلێمانیدا بۆچی.
کێ میلله‌ت ده‌کاته به‌ر به‌ره‌و به‌سه‌ر سۆرانی و بادینی و سلێمانی و هه‌ولێری و گه‌رمیانیدا دابه‌ش دابه‌شیان ده‌کات.
چ په‌رله‌مانێکمان هه‌یه که یه‌ك یاسا ئۆپۆزیسۆن پێشکه‌شی کردبێت نه‌یان هیشتووه تێپه‌ڕێت.
په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه چاودێری یه‌ك وه‌زاره‌ت بکات، سامانه سروشتیه‌کان ڕه‌دی په‌رله‌مان ده‌کاته‌وه، چ په‌رله‌مانێك که له مه‌کته‌ب سیاسیه‌وه فشار ده‌خرێته سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانی ده‌سته‌ڵات وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان کار ناکات، هه‌ق بوو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌ست له کار بکێشنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها حاکم ڕزگار نه‌بێت که‌س ده‌ستی له‌کار نه‌کێشاوه‌ته‌وه، په‌رله‌مان بووه‌ته خانه‌یه‌کی موچه خواردن، کوا ئه‌نجامی پێداچوونه‌وه‌کان، نموونه‌ی خوێنی سه‌رده‌شت عوسمان ئایا ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌وه بوو سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆریسته؟!.
ئه‌م جۆره نیشان دانانه شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا نین شه‌ڕی خه‌ڵکه به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵات و به ڕوونی ده‌ڵێن ئه‌م دهستهڵاتهمان ناوێت، ده‌سته‌ڵات دزن موجریمن، نا دادگهرن ته‌نها داواکاریمان ڕۆشتنیانه، چونکه ته‌نها ئه‌وه به ڕێگا چاره ده‌زانن.
ته‌نها چاره‌سه‌ر خۆ نیشاندانه تا بۆتان ده‌کرێت فراوانی بکه‌ن، قوتابیانی خۆشه‌ویست به جلی ڕه‌شه‌وه بۆ قوتابخانه بڕۆن هه‌ڵوێستان هه‌بێت تا ئه‌م ده‌سته‌ڵاته له‌سه‌ر حوکم بێت سوود له بروانامه‌کانتان وه‌رناگرن، پاشه‌ڕۆژتان نی یه.
داوام له هێزی ئاسایش و پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه وه‌ك هێزی مێر بن گوڵ بده‌ن به‌یه‌ك بێنه پاڵ هێزی جه‌ماوه‌ر، له سلێمانی هێزی سلێمانی ده‌قه له سلێمانی ناکات پارتی هێزی ده‌ره‌کی بۆ به‌کار ده‌هێنن ئه‌و ده‌سته ڕێگه پێ مه‌ده‌ن.
هه‌ولیرو دهۆك زیاتر له هه‌موو شوێن ڕقی له ده‌سته‌ڵاته،چه‌نده‌ها ماڵ داگیر کراوه له هه‌ولێر، جلی ڕه‌ش نه‌گۆڕن تا ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌گۆڕن، چ میلله‌تێك هه‌یه 200،000 خه‌ڵکی زینده به‌چاڵ کرابێت و دواتر به‌ده‌ستی خۆشی زیاتر کرابێت، به‌رده‌وام کردنی جینۆسایدکردن سیاسه‌تی ئه‌وانه، کوشتن به چه‌نده‌ها وه‌سیله‌ی جۆراو جۆرا، خواردنی ئیکسپایه‌ر، کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل، شه‌ڕی ده‌رونی و چه‌نده‌ها جۆری تر کێ هۆکاره...؟
گۆڕان کارێکی باشیان کرد له به‌غداد، ده‌سته‌ڵات چیان به سومعه‌ی کورد نه‌کردووه، بۆ سومعه‌ی کوردیان هێڵاوه.
بۆیه هه‌رلایه‌نیك چاو لێبکه‌ین و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین جگه له بێ ئه‌مه‌لی هیچی ترمان ده‌ست ناکه‌وێت به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته، هه‌ربۆیه گرنگه درێژه به خۆ نیشاندان بدرێت و هه‌وڵی فراوانکردنی بدرێت، ته‌نها چاره‌سه‌ره‌و ناکرێت هه‌ر ڕۆژه‌و بۆ شتێك خۆ نیشاندان بکرێت، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته خۆ هه‌ر ده‌تان کوژێت ده‌تان کوژێت با هه‌ندێکی له‌پێناو ئه‌و ئازادیه‌دا بکوژێت و ببێته چرا بۆ ئه‌وانی تر، نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن ... با خه‌ڵکی خۆی له کۆیلایه‌تی ڕزگار بکات به‌سیه‌تی کۆیلایه‌تی موچه، با حیزبه‌کانیش خۆیان له کۆیلایه‌تی بودجه ڕزگار بکه‌ن و به‌سیه‌تی کۆیلایه‌تی بودجه، هه‌موو به یه‌ك ده‌نگ و به هاوشان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌رو به‌بێ جیاوازی یه‌ك ڕیزبن و یه‌ك داواکاریتان هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ناو چوونی ده‌سته‌ڵات و بنیات نانه‌ته‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی تازه‌و به‌له‌به‌رچاوگرتنی گشتگیری ئه‌و سیستمه. من لێره‌دا چه‌ند خاڵێك بۆ به‌رچاو ڕوونی ده‌خه‌مه پێش چاو که ته‌نها به‌دیل ئه‌مانه‌یه که ناویان ده‌به‌م به شه‌ش دال.
1ده‌ستور.
2-دادگا.
3-دیموکراتی.
4-دادپه‌روه‌ری.
5-ده‌زگای کردن.
6-دایه‌لۆگ
بۆ گوێبیستی ووتاره‌کانی میراوده‌لی به ده‌نگ ئه‌م لینکه بکه‌ره‌وه به‌شی له خواره‌وه ووتاره‌کان دانراون
http://omarali.co.uk/index.php?option=com_content&view=article&id=754:2011-02-21-01-55-42&catid=13:didar-dimane&Itemid=65 www.omarali.co.uk
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست