کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چۆن بوو ئێمه‌ تێکه‌ڵ به‌ جه‌ره‌یانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووین؟

Tuesday, 10/02/2009, 12:00


چۆن بوو ئێمه‌ تێکه‌ڵ به‌ جه‌ره‌یانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران بووین؟
(کورته‌وڵامێک بۆ لێدوانه‌کانی به‌ڕێز سه‌لاحی موهته‌دی له‌مه‌ڕ کاکه‌ ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده‌وه‌)




ئاماژه‌: ئه‌م نووسینه‌ی که‌ له‌به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز دایه‌، له‌راستیدا نووسینه‌وه‌ی نه‌ختێک له‌ نه‌واری ژماره243‌یه‌(ملاقات عمومی؛ 8 نوار) ‌که‌ له‌ یه‌که‌م مولاقاتی گشتی کاکه‌ ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی شۆڕای ئه‌و کاتی مه‌کته‌بی قورئان، دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ 8ساڵ له‌ زیندانی‌بوونی کاک ئه‌حمه‌د، له مانگی به‌فرانباری1369ی هه‌تاوی له‌‌ تاران، ئه‌نجامدراوه‌. له‌م دیداره‌دا کاک ئه‌حمه‌د دوای باسێک له‌سه‌ر ئامانجی سه‌ره‌کی‌و گشتی درو‌ستکردنی حه‌ره‌که‌تی مه‌کته‌ب قورئان که‌ بریتی بوو له ده‌عوه‌ت‌و ته‌زکیه‌ی خه‌ڵک‌و په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌یه‌کی نوێ‌و به‌ ئیلهاموه‌رگرتن‌و شوێنوه‌رگرتن له‌ نوسخه‌ی یه‌که‌می حه‌ره‌که‌تی ئینقلابیی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(س.د)، له‌ کوردستاندا له‌ پێش ڕووخانی رژێمی پاشایه‌تی ده‌کاو‌ پاشان باسیی هۆکاره‌کانی تێکه‌ڵبوون بزاڤه‌که‌ی له‌گه‌ڵ شۆڕش‌و هاوکاریی ئینقلاب ده‌کا. پێویسته‌ بگووترێ ئه‌م نووسینه‌ هه‌نده‌ک ده‌سکاریی ساکاری زمانه‌وانی کراوه‌؛ به‌ڵام له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه‌ ڕۆحی بابه‌ته‌که‌ پارێزراوه‌. بۆ گوێگرتن له‌ ئه‌سڵی ئه‌م گفتوگۆیه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ره‌کانی هه‌ردووک باڵیی مه‌کته‌‌ب قورئان بکه‌ن. هیوادارم ئه‌م به‌شه‌ له‌ مێژووی زاره‌کی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ کۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، جێگه‌ی سرنج‌و به‌هره‌ بێ.


ئه‌و وه‌خته‌، ئیسه‌ جا ئه‌و مه‌تاڵبه‌ وا له‌ موقه‌ددیمه‌وه‌ گه‌ره‌كمه‌ بێژمی‌، له‌ناو ئه‌و جه‌ماعه‌تا وا له‌و جه‌له‌سه‌ی‌ به‌ر له‌ ئینقیلابا شیركه‌تیان‌ بوو، كه‌ به‌ڵێ‌ ـ به‌هار په‌نجاو حه‌فت‌ بوو، جه‌ره‌یانه‌كه‌ی‌ ته‌بریزیش‌ پێش‌ هاتبوو، به‌ڵێ‌، كرمان‌و ته‌بریزو قوم‌و ئه‌مانه‌، كه‌ تماشام‌ كرد ئه‌مه‌ واقیعه‌ن‌ ئیتر بۆته‌‌ حه‌ره‌كه‌تێکی‌ مه‌ردمی‌. به‌هار بوو. به‌هار په‌نجاو حه‌فت‌. له‌ ناو ئه‌ جه‌ماعه‌تا فه‌قه‌ت‌ كاكه‌ حه‌سه‌ن‌یان‌ ئه‌لئانه‌ حازره‌، سه‌عدیش‌ بوو، به‌ڵێ‌. كاكه‌ عه‌زیز نه‌بوو. نایته‌ بیرم‌. نه‌بوو ئه‌و شه‌وه‌، كوا كاكه‌ عه‌زیز؟ به‌ڵێ‌. نه‌، وا بزانم‌ ئه‌و شه‌وه‌، شایه‌تیش‌ ببێ‌، له‌ بیرم‌ نیه‌. وه‌لێ‌ موخاته‌بم‌ له‌ بیرمه‌، كه‌ تۆ بووی‌. ئه‌گه‌ریش‌ كاكه‌ عه‌زیز بووێ‌، مومكینه‌ له‌لای‌ ده‌سمه‌وه‌ بووبێ‌. ئه‌و وه‌خته‌ ئیتر به‌ته‌ورێ عادی‌، ئینسان‌ مه‌نزه‌ره‌یه‌ك‌ كه‌ له‌ به‌رابه‌ره‌و ئه‌یوینێ‌، خاستر له‌ زیهنیا ئه‌مێنێ‌.
وه‌لێ‌ وا ئه‌زانم‌ نه‌و به‌هه‌ر حاڵ‌، مه‌سائیلی‌ ئه‌و زه‌مانه‌، وتم‌ ئه‌و شه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی توولی‌ كێشا. ئێستا‌ ته‌بعه‌ن‌ ناكرێی‌ ئه‌و گشته‌ بگه‌ڕنمه‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر بمگه‌رانایته‌و بۆتان‌، موفید بوو ته‌بعه‌ن‌. چونكه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ وه‌ختێ‌ دانیشتین‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ لازم‌ بوو وه‌ موفید بوو ئه‌ونه‌ ئه‌م‌ حه‌فت‌ هه‌شت‌ سه‌عاته‌ قسه‌مان‌ كرد تا سوبحا، وه‌لێ‌ وه‌خت‌ به‌ش‌ناكا. ئیسه‌ خولاسه‌ییك‌ ئه‌یژمێ‌. ئه‌سڵی‌ مه‌تڵه‌ب‌ گشتی‌ دێته‌وه‌ سه‌ریه‌ك‌ مه‌سئه‌له‌، كه‌ ئه‌ووه‌خته‌ پێش‌هات‌. وه‌ئیللا ئه‌گه‌ر ئه‌و جه‌له‌سه‌ پێش‌ نه‌هاتایت‌و ئه‌و مه‌سائیله‌ پیش‌ نه‌هاتایه‌‌، ره‌والی‌ عادی‌و مه‌عموولی‌ له‌ مه‌سیر ئه‌سڵی‌و ته‌بیعی‌ خۆ‌مانا ئه‌هاتینه‌ به‌ره‌وه‌، ئه‌م‌ گشته مه‌سائیله‌ جۆر جۆره‌ هیچكامێكی‌ مه‌تره‌ح‌ نه‌بوو. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ با بزانن‌ یه‌ك‌ زه‌مان ته‌حه‌وولێك‌ په‌یا بوو له‌ مه‌سیر ئێمه‌دا، له‌ مه‌سیر ئه‌سڵی‌ بۆمان‌، به‌ حوكم‌ یه‌ك‌ ته‌كلیف سانه‌ویی‌و زه‌روره‌تێك‌، لامان‌دا، تیبقی‌ ئه‌وه‌ وا ته‌شخیسمان‌ دا، وه‌ ته‌بعه‌ن‌ ئه‌وانیشه‌ وا ئه‌و ئه‌ییامه‌ ساحیب‌نه‌زه‌ر بوون‌، ئاوا ده‌ور حه‌فت‌ هه‌شت‌ نه‌فه‌رێ‌ بوون‌. كه‌ زیسه‌لاح‌ بوون‌ بۆ مه‌تڵه‌ب‌. ئه‌م‌ حه‌فت‌ هه‌شت‌ نه‌فه‌ره‌شم‌ بانگ‌ کردوه‌‌، ته‌بادول‌ نه‌زه‌رم‌ کردوه‌‌، ئه‌وانیش‌ گشتیان‌ له‌ ئاخره‌و ره‌ئیه‌كه‌میان‌ ته‌ئید كرد، كه‌ به‌ڵێ‌ دروسته‌. ئه‌و وه‌خته‌ چه‌ بكه‌ن‌، حه‌تتا ئه‌گه‌ر نادروسیش‌ ببێ‌، ئیتر حه‌ددئه‌كسه‌ر ئیمكان‌ گه‌یین‌ به‌ عیلم‌ ئه‌مه بووه‌، تا توانیمه‌ زیهن‌ خۆ‌م‌ چه‌نین‌ ڕۆژ خسته‌گه‌سه‌ كار، له‌ ئاخره‌و ئه‌وانیچه‌ وا له‌و زه‌مانا ساحیب‌نه‌زه‌رگه‌لی‌ هاومه‌سیر بوون‌، وه‌ئیللا مومكینه‌ فره‌ بوون‌ له‌ من‌ به‌ڵه‌دتر، وه‌لێ‌ هاومه‌سیر من‌ نین‌. ناتوانم‌ من‌ بیانكه‌مه‌ ته‌ره‌ف‌ شه‌ور، بو چتێ كه‌ به‌ مه‌سیره‌كه‌ی خۆ‌م‌ مه‌ربووته‌، كه‌ ئه‌و موخالیفی‌ بێ‌، خۆ‌شی‌ لێ‌ نه‌ی‌. ئه‌وانه‌ وا هاومه‌سیر بوون‌، ته‌بادول‌ نه‌زه‌رمان‌ كرد، ئه‌م‌ حه‌فت‌ هه‌شت‌ سه‌عاته‌ ره‌ئیان‌ له‌ سه‌ر دا.
ئه‌مما واقعیه‌ت‌ مه‌تڵه‌به‌كه‌ ئه‌وه‌سه‌،ـ ئه‌وه‌ ئینحراف‌ بوو له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌سڵی‌. به‌ حوكم‌ یه‌ك‌ زه‌روره‌ت‌.ـ خولاسه‌ی‌ مه‌تڵه‌بكه‌ ئه‌مه‌ بوو كه‌:
ته‌فاهوممان‌ كرد له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ئێمه‌، نه‌كۆشین‌ ئه‌هل‌ سوننه‌ت‌ هاومه‌سیر بكه‌ین‌ له‌ته‌ك‌ ئه‌م‌ نه‌هزه‌تا، له‌ ته‌ك‌ ئه‌م‌ موبارزا، نه‌هزه‌ته‌كه‌ ـ ئیتر ته‌قریبه‌ن ئه‌وایل‌ جوانی‌ بوو، به‌هار په‌نجاو حه‌فت‌، ئه‌ووه‌ڵ‌ جوانی‌ بووـ، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ كۆشش‌ نه‌كه‌ین كه‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌تیش‌ هه‌ماهه‌نگ‌ بكه‌ین‌، ئه‌م‌ نه‌هزه‌ته‌ ئه‌لئان‌ ها له‌ ناو ته‌شه‌ییوعا، ئه‌گه‌ر ئه‌هل‌ سوننه‌تیش‌ هه‌ماهه‌هگ‌ نه‌كه‌ین‌ له‌ته‌ك‌ ئه‌م‌ نه‌هه‌زه‌تا، چه‌ن‌ دانه‌... خاستری هه‌س‌. فره‌ بوو ئیسه‌ موهیممه‌كانی‌ ئه‌یژمی‌. به‌عزێکیشی‌ هه‌ر مێقدارێ‌ مه‌نتیقی‌ نیه‌، ئاوا جه‌معی‌، ئه‌وانه‌ وا ئه‌و شه‌وه‌ وتوومانه‌، گشتی‌ به‌ كار نایه‌‌، جه‌معی‌ ئه‌كرێی‌. له‌وه‌ودوا چونكه‌ من‌ وه‌ختی‌ ئیسه‌ قسه‌ ئه‌كه‌م‌ زه‌بت‌ ئه‌كرێ‌ ئیتر وه‌سه‌ جه‌معی‌ بێ‌. وه‌سه‌ له‌ناو رۆزناما، ئه‌یژی‌ قسه‌ی‌ خۆ‌مان‌ بێ‌، با كه‌س‌ نه‌ژنه‌وێ‌. ئیسه‌یچه‌ ئه‌گه‌ر من‌ گه‌ره‌كم بێ‌ بێژم‌: قسه‌ی‌ خۆ‌مان‌ بێ‌، هه‌ر وه‌سه‌ ئه‌و مه‌حره‌مانه‌ وتن‌ ناو رۆزنامه‌گه‌له‌، گشت‌ كه‌س ئه‌یژنه‌وێ‌. بنابه‌رئین‌ به‌عزێكی‌ ئاوا جه‌معی‌، گشت‌ كه‌س‌ بیژنه‌وێ‌، مه‌سڵه‌حه‌ت‌ ئه‌هل‌ سوننه‌ت نیه‌. ئیسه‌ كاكه‌ حه‌سه‌ن‌ موته‌وه‌ججه‌ ئه‌وێ‌ چه‌ ئه‌یژم‌. خاس‌ نیه‌ بۆ ئه‌هل‌ سوننه‌ت‌ گشت‌ كه‌س بژنه‌وێ‌. وه‌لێ‌ ئه‌وانیه‌، ئه‌و چه‌ن‌ ده‌لیلیه‌ وا بۆ گشت‌ كه‌س‌ مه‌تره‌حه‌ بیزانێ‌، بیژنه‌ون‌، وه‌ هیچ‌ ئه‌شكالی‌ نیه‌ ئه‌وانیه‌ بژنه‌ون‌. حكومه‌ت‌ زه‌مان‌ له‌ سه‌دها ساڵ‌ ئیختلافی كه‌ له‌ به‌ین‌ سوننی‌و شیعه‌دا بووه‌، ئیستفاده‌ ئه‌كا، سوننی‌ هه‌ڵئه‌خرێنێ‌ به‌ عونوان ته‌عه‌سسوب‌ مه‌زهه‌بی‌، عه‌له‌یهی‌ ئه‌م‌ نه‌هزه‌ته‌ كه‌ ره‌هبه‌ریه‌تی‌ به‌ ته‌شه‌ییوعه‌. وه‌ختی‌ هه‌ڵی‌خڕان‌، له‌ مه‌راحلیكا كه‌ ئائیسه‌سه‌ فه‌قه‌ت‌ جیداله‌، به‌رخوردو به‌حسی‌ سیاسیه‌. له‌وه‌ زیاتر خه‌ته‌رێ‌ پێش‌ نه‌یه‌‌. ئیحتمالی‌ هه‌س‌ كونتڕۆڵ‌ نه‌كرییته‌و، نه‌ حوكومه‌ت‌ حه‌ز بكا كونتڕۆڵی‌ بكا، نه‌ قودره‌تگه‌ل‌ مۆئمین‌ له‌ ته‌سه‌ننون‌و ته‌شه‌ییوع‌ ته‌وانایان‌ بوێ كونتڕۆڵی‌ بكه‌ن‌، تا بگه‌یته‌ جه‌نگ‌و كوشت‌و كوشتار، به‌ینی‌ سوننی‌و شیعا، له‌ حه‌ددی ئیختلافا نه‌مێنێ‌، ئه‌مه‌ دوو.
سێ‌: ئه‌گه‌ر ئاله‌م‌ زه‌مانا، كه‌ ئه‌ونه‌ ئاسان‌ مه‌سائیل‌ مونته‌قیل‌ ئه‌وێ‌ به‌ دونیا، به بوونی‌ ئه‌م‌ وه‌سایل‌ ئیرتیبات‌ جه‌معیه‌و كه‌ وجودی‌ هه‌س‌و گش‌ كه‌سی‌ ئه‌زانێ‌، جه‌نگێك‌ له‌ ئه‌م شه‌رایه‌تا پێش‌ بێ‌، له‌ به‌ین‌ سونی‌و شیعا، له‌ما كه‌ شیعه‌ خه‌ریكه‌ عه‌له‌یهی‌ ئه‌م‌ نیزامه‌
زاڵمه‌ چه‌ندین‌ قه‌ڕنه‌ موبارزه‌ ئه‌كا. سووننی‌ خه‌ریكه‌ موقابیله‌ ئه‌كا له‌ ته‌ك‌ شیعا. یانی‌ له‌م‌ نیزامه‌ دیفاع‌ ئه‌كاـ له‌ ئاخره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ داخل‌ ئێرانا، سووننی‌ شكه‌ست‌ ئه‌خوا.
چونكه‌ ئه‌وان‌ له‌ به‌رابه‌ر زاڵمدا قیامیان‌ كردوه‌. ئێمه‌ له‌ حه‌قیقه‌تا وه‌ختێ‌ له‌به‌رابه‌ر ئه‌وانه‌و بین‌، دروس‌ وه‌سه‌ ته‌ئید زاڵم‌ بكه‌ین‌. ده‌ی‌ وه‌ختێ‌ حه‌ق‌ موقاوه‌مه‌تی‌ كردو ئیستمراری‌ دا به‌ موباریزه‌ی‌ خۆ‌ی‌، ناحه‌ق‌ ته‌بیعه‌ته‌ن‌ ئه‌شێ‌ شكه‌ست‌ بخوا.ـ حه‌ق موتڵه‌ق‌و باتڵ‌ موتڵه‌ق‌ نایژم‌ـ. له‌ موقه‌ددیمه‌ی‌ دوم‌ در باره‌ كردستان‌دا، كه‌ هه‌ر چاپ‌ نه‌كریا. چاپ‌ دومه‌كه‌ی‌ ـ له‌ موقه‌ددیمه‌ی‌ دووه‌میا، توزیح‌ ئه‌مه‌مه‌ داوه‌، جه‌نگ‌ دینی‌ به‌ چ‌ ئه‌یژن‌. جه‌نگ‌ دینی‌ یه‌كیكی‌ ئه‌وه‌سه‌ كه‌ له‌ سه‌ر دین‌، له‌ به‌رابه‌ر ئه‌وه‌وه‌ وا دوشمه‌ن‌ دینه‌و كافره‌، شه‌ڕ بكه‌ی‌. جۆرگه‌لی‌تری‌ ئه‌وه‌سه‌ ئه‌مه‌ یانی‌ سه‌د ده‌ر سه‌د حه‌ق‌ له‌ به‌رابه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د باتڵه‌و. جۆرێ‌ تری‌ هه‌س‌ چه‌ن ده‌ر سه‌د حه‌قه‌ له‌ به‌رابه‌ر چه‌ن‌ ده‌ر سه‌د باتڵه‌و. وه‌ك‌ ئه‌مه‌ میسالی‌ فیقهـ‌ هاوردیه‌سه‌و، موته‌عه‌ددید له‌ حه‌دیسیش‌ حوججه‌تیان‌ هه‌س،‌ مه‌دره‌كیان‌ هه‌س‌، وه‌ك‌ ئه‌مه‌ حه‌تتا ئینسان‌ دیفاع‌ ئه‌كا له‌ ناموسه‌كه‌ی‌ شه‌خسی‌ خۆ‌ی‌، دیفاع‌ ئه‌كا له‌ ماڵه‌كه‌ی‌. ماڵ‌، ئینسانیکیش‌ ئه‌كوژی‌ له‌ به‌ر فه‌رشه‌كه‌ی‌و ماڵه‌كه‌ی‌... ئه‌مه‌یچه‌ هه‌ر شه‌ڕ دینیه‌. له‌و دوا وه‌ته‌نی‌و جا لینه‌یچه‌ ته‌وزیح‌ ئه‌مه‌مه‌ داگه،‌ چه‌نێ‌ ئه‌حمه‌قانه‌و سه‌تحیانه‌ به‌رخورد ئه‌كه‌ن‌ ئه‌یژن جه‌نگ‌ ناسیۆنالیستی‌و چه‌و چه‌و ئه‌م‌ جۆره‌ چتگه‌له‌ هه‌ر وا موتڵه‌ق‌ مه‌حكووم‌ ئه‌كه‌ن‌ كه كابرا ئیستعمارگه‌ر هاتووه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ داگیر كردوه‌، ئه‌گه‌ر موقابله‌ بكا له‌ ته‌كیا، ئه‌مه‌ به‌ عونوان‌ شه‌ر غه‌یر دینی‌ ته‌له‌ققی‌ ئه‌كه‌ن‌. نه‌، هه‌ر شه‌ر دینیه‌، یانی‌ هه‌ر نه‌وعێ‌، یه‌ك‌ ده‌رسه‌د حه‌قێکیش‌ بێ‌، مه‌تره‌ح‌ بێ‌، یانی‌ مه‌جموعه‌ی‌ ئیسلام‌ بیژین‌ سه‌د مه‌سئه‌له‌س‌، یه‌ك‌ مه‌سئه‌له‌یشی‌ مه‌تره‌ح‌ بێ‌. كه‌ چه‌س‌؟ كه‌ دیفاعه‌ له‌ حه‌ققه‌كه‌. ئه‌مه‌ یه‌ك‌ مه‌سئه‌له‌ له‌ مه‌سائیل‌ ئینسانی‌، هه‌ر شه‌ڕ دینییه‌.
خولاسه‌ی‌ مه‌تڵه‌ب‌، ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كم‌ بێ‌ بچمه‌و ناو به‌حسی‌ هه‌ر كام‌ له‌م‌ مه‌سئه‌له‌گه‌له‌، هه‌ر ته‌واو ناوێ‌. گشتی‌ هه‌ر وا، ئیتر وا عوبور ئه‌كه‌م‌. ته‌وزیحم‌ دا كه‌ شه‌ڕ ئه‌وان‌ حه‌ققه‌ له‌ ته‌ك‌ ناحه‌قا. نه‌ به‌ عونوان‌ ئه‌مه‌ كه‌ سه‌د ده‌ر سه‌د حه‌ق‌ له‌ به‌رابه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌د ناحه‌قه‌و، نه‌، چه‌ن‌ ده‌رسه‌د حه‌ق‌، كه‌ له‌ به‌رابه‌ریه‌وه‌ ناحه‌ق‌ وێستاوه‌. ئێمه‌ له‌ به‌رابه‌ر ئه‌م‌ نه‌هزه‌ته‌و بویسین‌ ئه‌چینه‌ لای ناحه‌قه‌كه‌. ته‌بیعه‌ته‌ن‌ ئێمه‌ شكه‌ستمان‌ خواردوه‌. ئه‌مه‌ سێ‌.
چوار: ئه‌سڵه‌ن‌ ته‌شه‌ییوع‌و ته‌سه‌ننون‌ نه‌بێ‌. میلله‌تێك‌ مه‌زلومه‌، له‌ به‌رابه‌ر زاڵمه‌وه‌ وێستاوه‌. مه‌سه‌له‌ی‌ مه‌زهه‌بیش‌ نه‌بێ‌، كارم‌ به‌ مه‌زهه‌به‌وه‌ نییه‌ ئه‌سڵه‌ن‌، فه‌رز بكه موسولمانیش‌ نین‌. مه‌زلومن‌ له‌ به‌رابه‌ر زاڵمه‌وه‌ راوه‌ستاون‌.
پێنج‌: ئه‌گه‌ر ئێمه‌‌، شایه‌ت‌ ئه‌مه‌یان‌ ئیتر خاس‌ نه‌بێ‌ بێژمی‌. هه‌ر ئه‌م‌ چواره‌ كافیه‌.
فره‌ بوو ده‌لیله‌كان‌. نه‌تیجه‌ی‌ ئه‌م‌ به‌رره‌سیه‌ ئه‌مه‌ بوو، حه‌تتا میقدارێکیشم‌ وت‌ له‌ خه‌ته‌راتی‌ كه‌ پێش‌ تێ‌ بۆمان‌ گشتم‌ نه‌وت‌. فره‌ شت‌ له‌ دڵ‌ خۆ‌ما بوو، وه‌لێ‌ به‌ئومید خوا، به‌شكه‌ پێش‌ نه‌یه‌‌، وه‌ شوكور پێشیش نه‌هات‌ مه‌گه‌ر له‌وه‌و دوا دوای‌ ئینقلاب ده‌وره‌ی‌ ئه‌و گروهه‌كگه‌له‌، فره‌یه‌ك‌ له‌ ئه‌فرادیان‌ به‌و جۆره‌... ئه‌و ئیسه‌ شتی‌تریش‌، ته‌وزیحم‌ دا بۆیان‌، كه‌ تا ئیسه‌ له‌ حوكومه‌تگه‌ل‌ ماركسیستیه‌كدا، كه‌ له‌ دونیا هه‌سیان‌، یه‌ك‌ دانه‌ی‌ وا نه‌بووه‌، حه‌ره‌كه‌ت‌ هه‌ر له‌ ئه‌ووه‌ڵه‌وه‌ ماركسیستی‌ شڕوع‌ بوێت‌و موبارزات‌ ماركسیستی‌ ببێ‌، گه‌یویته‌ ئینقلاب‌ ماركسیستی‌و حوكومه‌تی‌ گرتۆته‌ ده‌س‌. یه‌ك‌ دانه‌ی‌ وا نه‌بووه‌ گشتی‌. ئه‌نواع‌ موبارزات‌ به‌ ئیحساسات‌ جۆر جۆره‌و، به‌ ئیده‌گه‌ل‌ جۆر جۆره‌وه‌، به‌رنامه‌گه‌ل‌ جۆر جۆره‌وه‌ وجودی‌ بووه‌‌ له‌ مه‌مله‌كه‌تگه‌لا. وه‌لێکن ئه‌مان‌ به‌ بۆنه‌ی‌ ماركسیستگه‌ل‌ له‌ فڵانه‌ وڵاتا، له‌ فڵانه‌ وڵاتا، میسال‌ فره‌یه‌ك‌ هاورده‌و
له‌ هه‌ر له‌ ئه‌ووه‌لێنیانه‌وه‌ كه‌ شۆره‌وی‌ بوو، تا ئه‌و وه‌خته‌ ویتنام‌ بوو، تازه‌.... هیچ‌ كام‌ له‌مانه‌ وا نه‌ووه‌، به‌ڵكه‌ موسابه‌قه‌كه‌ی‌ ئاوا بووه‌ دیگه‌ران‌ موبارزه‌یان کردوه‌‌، ئه‌مانیش‌ هاتونه‌ته‌ ناو موبارزه‌، چونكه‌ ساحبی‌ ته‌شكیلات‌و به‌رنامه‌ بوون‌و له‌وه‌ودوا، مه‌سئه‌له‌یكیش‌ جه‌هانی‌ له‌ ته‌كیانا بووه‌، بۆ ته‌وجیهیان‌و چه‌و چه‌و ئه‌مانه‌و، خولاسه‌ تولانی‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ موسه‌لله‌ت‌ بوون‌ به‌ سه‌ر ئینقلاب‌گه‌لا. ئه‌مه‌ په‌نج‌.
شه‌ش‌: مێقدارێك‌ له‌ نه‌قشه‌گه‌ل‌ ئیستعمار بۆ كوردستانم‌ به‌یانكرد كه‌ ئیستعمار له‌شه‌ڕ ئه‌ووه‌ڵی‌ جه‌هانیه‌و له‌ جه‌ره‌یان‌ سایس‌و پیكواردر ـ ئه‌و دو كومه‌یسرا عالیه‌، که‌ ئینگلستان‌و فه‌رانسه‌و،ـ كه‌ به‌ خه‌یاڵ‌ خۆ‌یان‌، به‌ ئیستلاح‌ خۆ‌یان‌، به‌ خه‌یاڵ خۆ‌یان‌ ئه‌یانوت‌: موسته‌مله‌كاتی‌ عوسمانی‌، كه‌ ئه‌گه‌ر زاڵ‌ بوون‌و حكومه‌تی‌ عوسمانی‌ شكست بخوا، چۆن‌ بێرن‌ ئه‌م‌ سه‌رزه‌مینی‌ مه‌شرقه‌، ته‌قسیم‌ بكه‌ن‌و له‌ت‌ له‌تی‌ بكه‌ن‌، له‌و دوا چ به‌رنامه‌گه‌لی‌ بو ئایه‌نده‌ی‌ دانێن‌، ئه‌نواع‌ به‌رنامه‌گه‌ل‌ بۆ ئایه‌نده‌ی‌ دایان‌ نیا. ئه‌ووه‌خته‌ ئستعمارگه‌ل‌ موقته‌دری‌ زه‌مان‌ ئینگلستان‌و فه‌رانسه‌ بوون‌، دو دانه‌ كومه‌یسری‌ عالی‌ ئه‌مان‌ بوون‌: سایس‌و پیكواردر، ئه‌و دو نه‌فه‌ره‌ بوون‌، هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ مه‌شهوره‌ به‌ قه‌رارداد سایس‌ پیكواردر. به‌ڵێ‌.
مین‌جومله‌، بۆ كوردستان‌، چ‌ ته‌رح‌و به‌رنامه‌گه‌لێكیان‌ بوو. مێقدارێ‌ له‌مانیشه‌ بۆیان‌ ته‌وزیح‌ دا. ئه‌سڵه‌ن‌ به‌ ته‌وری‌ كوللی‌، بۆچه‌ هاتن‌ وا ته‌جزیه‌یان‌ كرد ئه‌م‌ وڵات‌گه‌له‌ له‌باتی‌ ئه‌مه‌ مه‌سه‌له‌ن‌: ئه‌مه‌ مه‌جموعه‌یه‌ک فارس‌، ئه‌وه‌ مه‌جموعه‌یه‌ك‌ به‌لوچ‌، ئه‌وه‌ مه‌جموعه‌یه‌ك‌ كورد، ئه‌وه‌ مه‌جموعه‌یه‌ك‌ تورك‌، ئه‌وانیشه‌ وا موتته‌سله‌ به‌ یه‌كه‌و دروس‌ت كرد. ئه‌مه‌یانه‌ نه‌كرد به‌ڵكو وای‌ دروس‌ كه‌ن‌،ته‌رکیبی‌ چكێ‌ له‌م‌، چكێ‌ له‌و، چكێ‌ له‌و، به‌و جۆره‌ به‌ یه‌كه‌و بێ‌، ته‌وزیح‌ ئه‌مانیشمانه‌ مێقدارێ‌ وت‌، كه‌ ئه‌مه‌ خوب‌، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌سه‌ هه‌میشه‌ ئیمكانات‌و شه‌رایه‌ت‌ فه‌راهه‌م‌ بێ، بۆ شه‌ڕ هه‌ڵ‌ خراندن‌، كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ جێیه‌كا قودره‌تێ‌ په‌یا بێ‌، گه‌ره‌كی‌ بێ‌، له‌ ژێر فه‌رمانیان‌ ده‌ر بچێ‌، بتوانن‌ هه‌ر به‌ شه‌رایه‌ته‌ داخلیه‌كه‌، كه‌ وجودی‌ هه‌س‌، خۆ‌یان بده‌نه‌ ته‌وق‌ سه‌ر خۆ‌یانا، خۆ‌یان‌ سه‌ركوب‌ بكه‌ن‌. مێقدارێ‌ له‌م‌ مه‌سائلیچه‌ له‌باره‌ی‌ كوردستانه‌وه‌ به‌حسمان‌ كرد، نه‌قشه‌گه‌لێ‌ كه‌ هه‌سیان‌ بۆ كوردستان‌.
بنابه‌رئین‌ له‌میچه‌ وا نه‌تیجه‌گیریمان‌ كرد، كه‌ ئه‌گه‌ر ئیسه‌ ئێمه‌‌ هه‌ماهه‌نگ‌ نه‌وین‌ له‌ ته‌ك‌ ئه‌م‌ موبارزه‌، هیچ‌ كام‌ له‌مانیشه‌ نه‌بێ‌، حوكومه‌تی‌ وه‌ختیش‌ نه‌یه‌ت‌، سووننی‌ هه‌ڵ‌ نه‌خڕێنێ‌ له‌ شیعه‌، ئه‌م‌ نوكات‌تریشه‌ له‌ شوێنیا هیچکامی ته‌حه‌ققوق‌ په‌یا نه‌كا، ئه‌مما به‌مه‌ كه‌ ئێمه‌‌ نین‌ له‌ ناو موبارزا كافیه بتوانن‌ نه‌قشه‌گه‌ل‌ خۆ‌یان‌ پیاده‌ بكه‌ن‌و زاڵ‌ ببن‌ به‌ سه‌رمانا، ئه‌حزاب‌و گروهگه‌لی وابه‌سته‌ی‌ خۆ‌یان‌،ـ شه‌رق‌ یا غه‌رب‌ ـ هه‌ر كامی‌ خۆ‌ی‌و به‌ختی‌ موسه‌لله‌ت‌ بوو به‌سه‌ر
ئینقلابا، ئه‌گه‌ر نه‌یانتوانی‌ به‌ سه‌ر كوللی‌ ئینقلابا موسه‌لله‌ت‌ بن‌، وه‌لێ‌ به‌سه‌ر كوردستانی‌ به‌دبه‌ختا موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌، تیبقی ئه‌و نه‌قشه‌گه‌له‌ كه‌ هه‌یانه‌‌. ئه‌گه‌ر وایه‌، زیاد له‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ت‌، خاسسه‌ته‌ن‌ كوردستان‌ وه‌زیفه‌یه‌ موبارزه‌ كردن‌، ئه‌شێ‌ داخڵ موبارزه‌ ببی‌.
ئه‌م‌ مه‌جموعه‌، ته‌كلیف‌ سانه‌وییه‌یك‌ دورس‌ ئه‌كا بو ئێمه‌‌. ئایا هیچكه‌س‌تر ئه‌وینین‌؟ـ له‌به‌را كوللی‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌ت‌ بیژین‌ـ بیخاته‌ حه‌ره‌كه‌ت‌؟ بیخاته‌ موبارزه‌؟ هه‌ماهه‌نگی‌ بكا له‌‌ ته‌ك‌ نه‌هزه‌تا؟ تماشا ئه‌كه‌ین‌ نه‌وه‌ڵڵا، هیچكه‌س‌ نیه‌. هیچكه‌س‌تر ئه‌وینین‌ ته‌نها کوردستان‌ بخاته‌ موبارزه‌، هه‌ماهه‌نگی‌ بكا له‌ ته‌ك‌ نه‌هزه‌تا؟ تماشا ئه‌كه‌ی‌ نه‌وه‌ڵڵا نیه‌، هه‌ر بۆ ته‌نها كوردستان‌ هه‌ماهه‌نگ‌ كردن‌ كه‌سی‌تر هه‌س‌؟ نه‌! ئه‌مه‌یچه‌ چتگه‌لێكن حه‌رام‌، ئه‌گه‌ر ئیجازه‌ به‌ین‌ ئه‌مانه‌ پێش‌ بێ‌، په‌س‌ بو ئه‌وه‌ ئه‌م‌ حه‌رام‌گه‌له‌ پێش‌ نه‌یه‌‌، ئه‌گه‌ر ڕێگه‌یه‌ك‌ بێ، ئه‌و ڕێگه‌ واجبه‌ له‌سه‌رمان‌، ئه‌شێ‌ ئه‌نجامی‌ به‌ین‌. ته‌كلیف‌ سانه‌وییه هه‌ر وا چتێ‌ نییه‌، هه‌ر وا له‌ خۆ‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ر چتێ‌ بێژی‌ ئه‌مه‌ ته‌كلیف‌ سانه‌وییه‌، بۆ فه‌رار له‌ ته‌كالیف‌ ئه‌ووه‌ڵیه‌.
غالبه‌ن‌ ئه‌بینم ئه‌مجۆره‌ مه‌لاگه‌له‌ له‌ ڕۆزنامه‌گه‌لا له‌ رادیوا، له‌ تلویزیونا قسه‌ ئه‌كه‌ن‌ به‌ بێ مایه‌وه‌ به‌ بێ‌ مه‌علوماته‌وه‌، یاڵڵا ده‌س‌ ئه‌كه‌نه‌ ئیجته‌هاد، ئه‌ویش‌ له‌ چ دا؟ له‌ مه‌سائیلی‌ سیاسییدا، كه‌ خوا شاهده‌ ئه‌ونه‌ پیچیده‌و زه‌ریفه‌، به‌ڕاسی‌ یه‌ك‌جار كه‌م‌ به‌ خۆ‌ما ئه‌په‌رمم‌، له‌ یه‌ك‌ مه‌سئه‌له‌ی‌ سیاسییدا ئیجتهاد بكه‌م‌، یه‌ك‌ جار پیچیده‌س‌، خۆ ته‌جروبه‌یكیشم‌ هه‌س‌و عومرێكیشم‌ هه‌س‌و عومرو ته‌جروبه‌ گشتی‌ ده‌سی‌ داوه‌ته‌ ده‌س‌ یه‌كه‌وه‌، ناپه‌رممه‌ خۆ‌ما له‌ مه‌سایل‌ سیاسییدا ئازادو ره‌حه‌ت‌ ئیجتهاد بكه‌م‌. تواشا ئه‌كه‌ی‌ هه‌ر نه‌وچه‌ مه‌لایك‌ به‌ موخته‌سه‌ر سه‌وادێكه‌وه‌ دێ‌ ده‌س‌ ئه‌كاته‌ ئیجتهاد كردن‌ له‌ مه‌سایل سیاسیدا. نه‌! ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئێژم‌، ئامان‌ وایشی‌ لێ‌ نه‌یێ‌ له‌ نه‌زه‌رتانا ته‌كالیف‌ سانه‌ویه‌ وه‌ها بێ‌ كه‌ له‌به‌ر خاتر ئه‌و، هه‌ر چی‌ ته‌كالیف‌ ئه‌ووڵیه‌س‌، یانی‌ خوتوتی‌ ئه‌سڵی دین‌ گشتی‌ ژێر پا بكه‌ن‌.
هه‌ر وه‌ك‌ ئه‌م‌ مه‌سئه‌له‌ كه‌ وتم‌، شورا ئه‌شێ‌ له اولی‌ الأمر بێ‌، وه‌لێ‌ یه‌ك‌ وه‌خت‌ تماشا بكه‌ی‌ وه‌زیفه‌ت‌ ئیقتزا بكا، حه‌تتا به‌ مێقدارێ سه‌ده‌مات‌و زه‌ره‌رگه‌لیشه‌وه‌ له‌ غه‌یری‌ اولی‌الأمر بكه‌یته‌، كار ئه‌مه‌ نه‌ویته‌ ئه‌سڵ بوتان‌ سانه‌ویه‌گه‌ل‌ بێت‌، ئه‌و ئوسوڵ‌ ئه‌ووه‌ڵیه‌ پاماڵ بكات‌، نه‌ هه‌میشه‌ ئوسوڵی‌ ئه‌ووه‌ڵیه‌س‌ سانه‌ویه‌كان‌ ده‌رهه‌ق‌ وه‌خت‌ تێن‌ به‌ حه‌سه‌بی‌ شه‌رایتیكه‌ ته‌كلیفی‌ سانه‌ویه‌كه‌مان‌ ئیحساس‌ كرد بو خۆ‌مان‌و وتمان‌ ئه‌گه‌ر وا بێ‌، تیبق‌ قه‌واعیدی دین‌ ئه‌مه‌ بووه واجب‌ بو ئێمه‌‌.
مێقدارێ‌ له‌ شه‌ره‌كانیشم‌ وت‌، وتم‌: ئیحتمالی‌ هه‌س‌ مه‌كته‌ب‌ بخه‌فێ‌، مه‌دره‌سه‌ ئه‌و وه‌خته‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ قورئانمان‌ ئه‌وت‌ ـ. وتم‌ پیشیان‌ بۆچه‌ مه‌دره‌سه‌ی قورئان‌؟ وتم‌ گه‌وره‌س‌ ئیددعای‌ مه‌كته‌ب‌، ئێمه‌‌ هێشتا له‌وا نین‌، له‌و حه‌ددا نین‌، قورئان‌ به‌ عنوان‌ یه‌ك‌ مه‌كته‌بی‌ جامع‌ بو ئینسانیه‌ت‌ مه‌تره‌ح‌ بكه‌ین‌، كه‌ ئینسان‌ خۆ‌شبه‌خت ئه‌كا. به‌ڵكه‌ فه‌قه‌ت‌ ئه‌ونه‌ ته‌وانایی‌مان‌ هه‌س‌، قورئان‌ ده‌رس‌ بیژینه‌و، مه‌ردم حاڵی‌ بكه‌ین‌ له‌ قورئان‌، له‌م‌ حه‌ددا سه‌لاحییه‌ت‌مان‌ هه‌س‌ ناو مه‌ركه‌زه‌كه‌ی‌ خۆ‌مان‌ بنین‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ قورئان‌. له‌ به‌عزێ‌ جێیه‌‌كا زاتیان‌ نه‌بوو ناوی‌ بنێنه‌ مه‌درسه‌ی‌ قورئان‌، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ئیجازه‌یان‌ خواست‌ له‌ من‌ با نه‌زانن‌ كه‌ به‌ ئێوه‌ مه‌ربوت‌ نین‌، نه‌ بۆ ئه‌وه ئیددیعا بكه‌ین‌ كه‌ مه‌كته‌ب‌ قورئانه‌، با ناوی‌ بنینه‌ مه‌كته‌ب‌ قورئان‌، وتم‌: باشه‌، ئه‌گه‌ر مه‌سئه‌له‌ ئه‌وه‌ بێ‌ كه‌ مه‌سڵه‌حه‌تێ‌ ئیقتزا بكا، قه‌ی‌ ناكا پێی‌ بێژن‌ مه‌كته‌ب‌، وه‌لێ حه‌قیقه‌ته‌ن‌ ئه‌ونه‌ پڕ مودده‌عا نه‌بن‌، وا بزانن‌ ته‌وانایی‌ ئه‌وه‌تانه‌ هه‌س‌، مه‌كته‌بێك که‌ له‌ قورئانا هه‌س‌ مه‌تره‌حی‌ بكه‌ن‌، ئه‌ونه‌ ته‌وانایی‌تان‌ نییه‌.
الغرچ‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و وه‌خته‌ هه‌ر ناوی‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ قورئان‌ بوو. ئه‌مه‌ ئیحتمالی‌ هه‌س‌ بوێته‌ باعس‌ ته‌عتیل‌ مه‌دره‌سه‌ی‌ قورئانیش‌مان‌، تا ئه‌و حه‌ددیشه‌ به‌ ته‌وری‌ كوللی‌ زه‌مانێ‌ موشكلاتێ‌ بێ‌، ده‌ی‌ ئاخری‌ مونته‌هی‌ ببێته‌ ئه‌وه‌ش‌، ئایا تا ئه‌و حه‌ددیشه‌ زه‌‌ره‌ری‌ بۆ قه‌بوڵ‌ كه‌ین‌ خاسه‌؟ دوای‌ ئه‌رزیابی‌ گه‌ینه‌ ئه‌وه‌، به‌ڵێ‌، تا ئه‌و حه‌ددیشه‌
هه‌ر قه‌بوڵی‌ بكه‌ین‌ خاسه‌، وه‌له‌و ته‌عتیلیش‌ بێ‌. له‌و دوا وتم‌: ئیحتمال‌ گیرو گرفتگه‌لێكیشی‌ هه‌س‌، ساواك‌ ئه‌شخاس‌ بگرێ، ئه‌زیه‌ت‌ بكا، ئازار بكا، ناراحه‌تی‌گه‌لێ‌، ته‌بعید، موشكلات‌، ئه‌م‌ جۆرگه‌له‌، ئایا مه‌جموعه‌ی‌ شه‌رایت‌ میلله‌ت‌و ئه‌رزش‌ ئه‌م‌ ته‌كلیفه‌ سانه‌وییه‌، له‌و حه‌ددا هه‌س‌، ئه‌م‌ سه‌ختیگه‌لیشیه‌ بۆ قه‌بوڵ‌ بكه‌ین‌؟ وتیان‌ به‌ڵێ‌.
خه‌ته‌رات‌تریش‌ به‌ دڵما ئه‌هات‌، وه‌لێكن‌ نه‌ ئه‌ونه‌ قه‌ویی‌ كه‌ ئه‌مه‌ بێ‌، نه‌وا خوا نه‌كه‌رده زه‌مانێ‌ گروهگه‌لی‌ وابه‌سته‌ به‌ شه‌رق‌و غه‌رب‌، موسه‌لله‌ت‌ بوون‌ به‌ سه‌ر كوردستانا، نابودمان‌ كه‌ن‌. ته‌سه‌وورم‌ ئه‌كرد ئه‌گه‌ر موبارزه‌ نه‌كه‌ین‌، ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ین‌، وابه‌سته‌گه‌لی شه‌رق‌و غه‌رب‌ به‌ سه‌ر كولل‌ ئینقلابا موسه‌لله‌ت‌ نه‌بن‌، به‌ سه‌ر
كوردستانا موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌. به‌ سه‌ر كولل‌ ئه‌هلی‌ سوننه‌تا موسه‌لله‌ت‌ نه‌بن‌، به‌سه‌ر كوردستانا موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌. نه‌قشه‌گه‌ل‌ ئیستعماری‌ قه‌د‌یمیان‌ فره‌ هه‌س‌ بۆ كوردستان، هه‌ر وا حه‌ز ناكه‌ن‌ ئاسان‌ فرسه‌تیكیان‌ ده‌س‌ كه‌وێ‌ بۆ موسه‌لله‌ت‌ بوون‌ به‌ سه‌ر كوردستان‌و له‌ده‌سی‌ به‌ن‌. ئه‌وه‌مه‌ ئه‌زانی‌ كه‌ ئه‌گه‌ر موسه‌لله‌ت‌ بن‌، ئێمه‌‌ قه‌تڵ‌ عام‌ ئه‌كه‌ن‌، نابوود ئه‌كه‌ن‌، ئه‌مه‌مه‌ وت‌. وه‌لێ‌ ئه‌وه‌مه‌ نه‌وت‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌‌ بوینه‌ ته‌ره‌فداری‌، ـ چونكه‌ قه‌‌وی‌ نه‌بو‌و له‌ زیهنماـ، ئه‌گه‌ر بوینه‌ ته‌ره‌فدار ئه‌م‌ ئینقلابه‌، له‌وه‌و دوا گروهگه‌ل‌ زیددی ئیسلام‌ غاڵب‌ بن‌، چه‌ ئه‌كه‌ن‌ نیسبه‌ت‌ به‌ ئێمه‌‌! وتم‌: ئه‌گه‌ر نه‌بین‌، ئه‌یكه‌ن‌،
موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌. وه‌لێ‌ ئه‌گه‌ر ببینه‌ هه‌م‌ مه‌سیر ئینقلاب‌، ئایا موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌ به‌ مل ئێمه‌‌؟ ئه‌مه‌ چتێ‌ نه‌بوو ئه‌ونه‌ ئه‌رزش‌دار بێ‌، ئه‌ونه‌ قه‌وی‌ بێ‌، ئیحتماله‌كه‌ی‌ له‌ زیهنما.
چون‌ ئه‌و باره‌كه‌ی‌ قه‌تعی‌ بوو، كه‌ ئه‌گه‌ر موبارزه‌مان‌ نه‌كردای‌، موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بوون‌و قه‌تڵ عام ئێمه‌‌یان‌ ئه‌كرد. چونكه‌ ئه‌و باره‌كه‌ی‌ قه‌تعی‌ بوو، ئه‌م‌ باره‌كه‌ی‌تری‌ زه‌عیف‌ بوو له‌ زیهنما، ئه‌م‌ باره‌كه‌یم‌ هه‌ر نه‌وت‌. وه‌لێ هه‌ر له‌ دڵما بوو هێشتا، ئیحتمال‌ هه‌س‌ ئه‌گه‌ر موبارزه‌یش‌ بكه‌ین‌، حه‌تتا بو كوللی‌ ئینقلابیش‌، كوللی‌ ئینقلابی‌ ئیرانیش‌، ئه‌م‌ گوروهگه‌له‌ موسه‌لله‌ت‌ بوون‌ به‌ سه‌ریا، گشتی‌ داگیر بكه‌ن‌، قه‌تڵ‌ عام‌ موسلمانگه‌ل‌ بكه‌ن‌، په‌س‌ بۆ كوردستانیش‌ هه‌ر مه‌تره‌ح‌ بوو له‌ زیهنما. وه‌لێ‌ ئه‌مه‌ وا نه‌و ئه‌ونه‌ جیددی‌و موهیم‌ بێ‌ له‌ زیهنما، وه‌ك‌ ئه‌و ئیحتماله‌كه‌ی‌تر، كه‌ كه‌ قه‌تعی‌ بوو، یه‌قینی‌ بوو كه‌ ئه‌گه‌ر موبارزه‌ نه‌كه‌ین‌، وا موسه‌لله‌ت‌ ئه‌بن‌ به‌ سه‌ر كوردستانا. وه‌ سانیه‌ن‌ وه‌ختی‌ ته‌كلیف‌ بوو بۆمان‌، یه‌قینی‌ بوو كه‌ ئه‌شێ‌ هه‌مراه‌ بین‌ له‌ ته‌ك‌ موبارزا، له‌ ته‌ك‌ به‌عزێ ده‌لیل‌گه‌ل‌تریشا كه‌ وتم‌ ئیسه‌ حه‌ز ناكه‌م‌ بێژمی‌، له‌وه‌و دوا كاكه‌ حسن‌ ئه‌زانم‌ بووه‌ له‌ جه‌له‌سه‌كا، مه‌یلی‌ بوێ‌، بۆ كه‌سگه‌لێ‌ وا به‌ مه‌سله‌حه‌ت‌ بزانێ‌ راجع‌ به‌ زه‌ره‌رگه‌لی‌ كه‌ ئه‌هل‌ سوننه‌ت‌ ئه‌یكا، ئه‌گه‌ر موبارزه‌ نه‌كا له‌ گه‌ڵیانا، ئه‌گه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت‌ بوو ئیسه‌ گه‌ره‌كمان‌ نیه‌، مه‌جموعه‌ن‌ نه‌بوونه‌كه‌ زه‌ره‌ری‌ یه‌قینی‌ بوو. ـ هه‌مراه‌ نه‌بوونه‌كه‌ـ، وه‌لێ‌ هه‌مراه‌ بوونه‌كه ئیحتمالی‌ بوو.
بنابه‌رئین‌ ته‌كیه‌ له‌ سه‌ر یه‌قینه‌كه‌ ئه‌شێ‌ بكرێ‌، نه‌ ئیحتمالیه‌كه‌، له‌به‌‌ر ئه‌وه‌ ته‌سویب‌ كرا ده‌سه‌ جه‌معی‌، كه‌ به‌ڵێ‌ واجبه‌ له‌ سه‌ر ئێمه‌‌ ئه‌شێ‌ هه‌مراه‌ بین له‌ته‌ك‌ ئه‌م‌ موبارزاتاو، ئه‌هلی‌ سوننه‌تی‌ ئیران‌ گشتی‌ هه‌مراه‌ بكه‌ین‌. ئه‌مه‌ یه‌ك‌ مه‌سئه‌له‌.
له‌وه‌و دوا، ئه‌مه‌ ته‌كلیف‌ سانه‌وی‌ بو، لا دان‌ بو له‌ مه‌سیری‌ ئه‌سڵی خۆ‌مانه‌، ئه‌وه‌ وا به‌ ئیستلاح‌ ئیمڕۆ پێی‌ ئه‌یژین‌: ئیستراتژی‌، حه‌تتا شایه‌د بانتریش بێ، پله‌ی‌ ئه‌ساسی‌ترو ئوسولی‌تر له‌ ئیستراتژی.‌ خولاسه‌ خه‌تی‌ ئه‌سڵی‌، ئه‌سڵی‌ عنوانه‌كه‌ی‌ خۆ‌مان‌ ئه‌وه‌سه‌، خه‌ت‌و مه‌سیری‌ ئه‌سڵی‌ ویل‌ كراوه‌. كار بوو به‌‌ شتێ‌تر. له‌ناو نامه‌ی‌ ئه‌ووه‌ڵیشا ته‌وزێحكم بۆتان‌ داوه‌. خه‌تای‌ من‌ بووه‌، كه‌ ئێوه‌ ئه‌م‌ گشته‌ گرفتاریتانه‌ بۆ پێش‌ هاتووه‌.
خه‌تاكه‌ی‌ من‌ مه‌راحلیكی‌ هه‌یه‌‌، مه‌رحه‌له‌ی‌ ئه‌ووه‌ڵی‌ ئه‌مه‌ بوو، كه‌ كه‌وتینه‌ ناو ئه‌م ته‌كلیفه‌ سانه‌ویه‌، نه‌ به‌ عونوانی‌ ئه‌م‌ خه‌تا، یانی‌: خه‌لاف‌، نه‌، یانی‌ دێته‌وه‌ سه‌ر من‌،ـ خه‌تای‌ كوردی‌ خۆ‌مان‌ـ، من‌ عاملی‌ بووم‌ كه‌ كه‌وتینه‌ ناو موبارزه‌و هه‌ماهه‌نگ‌ موبارزه‌ بووین‌. له‌ ئێر‌ه‌وه‌ موشكلات‌ دروس‌ بوو، بۆ هاوڕێگه‌ل‌. چونكه‌ ئه‌مه‌ نییه‌ ته‌كلیفی ئێمه‌‌ چتێ‌تر بوو. ئه‌و وه‌خته‌ هه‌ر ئیسه‌ كه‌ ئێژم‌، ئه‌و وه‌خته‌ كارمان‌، وه‌زیفه‌مان فه‌قه‌ت‌ ده‌عوه‌ت‌و ته‌زكیه‌ بوو، هیچی‌تر، چه‌ هاتینه‌ ناو موبارزه‌. ئه‌مه‌ له‌ منه‌و بوو، خه‌تای‌ كه‌س‌ نه‌بوو، هیچكه‌س‌. ته‌سویبیان‌ كرد، به‌ڵێ‌، وه‌لێ‌ هیچكه‌س‌ له‌م‌ ته‌سمیم‌گیریه‌دا ده‌خاڵه‌ت‌ ئه‌ووه‌ڵیه‌ی‌ نه‌بو‌و، ئه‌مه‌ یه‌ك‌.
دوو: له‌و دوا، وه‌ختی‌ هاتینه‌ ناو موبارزه‌، دووباره‌ هه‌ر به‌ نه‌زه‌ر من‌ بوو، ئه‌و که‌یفیه‌ت‌ گورانن‌گه‌له‌، زه‌عیف‌ كردن‌، قه‌ویکردن‌، جه‌هه‌ت‌ گورانن‌ له‌ موبارزا، به‌ هیچکامتان‌ مه‌ربووت‌ نه‌بوو، هیچ‌ كامتان‌ مه‌سئول‌و موقه‌سسر نین‌ تێیدا. ئه‌گه‌ر پێی‌ بێژین‌ قوسور، دووباره‌ هه‌ر به‌ من‌ مه‌ربووت‌ بوو. له‌و دوا، ئه‌و ئه‌ننازه‌ موقاومه‌ته‌ سه‌رسه‌ختانه‌ له‌به‌رابه‌ر گروهگه‌له‌وه‌، ته‌سلیم‌ نه‌بوونه‌. سازش‌ نه‌كردنه‌ له‌ به‌رابه‌ریانه‌وه‌. قوسوری‌نییه‌‌، ئه‌گه‌ر پێی‌ بێژین‌ قوسور، وتم‌ عورفی‌ ئێژ‌م‌، وه‌ڵڵا وام‌ ته‌سه‌وور کردوه‌‌، ته‌كلیف‌ شه‌رعی‌ خۆ‌م‌ بووه‌، دوباره‌ هیچ‌ كامی‌ نایته‌و، كه‌ ئه‌و گشته‌ له‌ عه‌زیزگه‌لمان- مه‌گه‌ر خوا بزانێ‌ چه‌نێ‌، چون‌ وه‌ك‌ به‌عزێ‌ ئه‌حزاب‌و گروهگه‌ل‌ نه‌بین‌، حه‌ساوو شوماره به‌ ده‌سمانه‌وه‌ بێ‌ـ. خوا ئه‌زانێ‌ چه‌نێك‌ شكه‌نجه‌كوژ بوون‌، یه‌ك‌ دانه‌ له‌ گۆڕگه‌لی جه‌معی‌، ـ بروجێردی‌ بوو ئه‌و وه‌خته‌ فه‌رمانده‌ی‌، خۆ‌ی‌ وتی‌ كه‌شفم‌ کردوه‌‌ له‌ ڕێگه‌ی سه‌ڵوات‌ئاوا له‌ سنه‌وه‌ـ چل‌ نه‌فه‌ر... كاكه‌ محی‌ ئازه‌رپیرا ـ ده‌ره‌جه‌ی‌ عالی‌ بێ‌ـ چل نه‌فه‌ر یه‌ك‌ جێگه‌، دوای‌ ئه‌نواع‌ شكه‌نجه‌گه‌ل‌، زنده‌ به‌ گۆڕ كران‌و خاك‌ كێشرا به‌سه‌ریانا. كه‌ ئه‌و كاكه‌ مه‌حیه‌ تیانا بوو... ئه‌وه‌ له‌ یه‌ك‌ جیا بوو، ئیتر نازانم‌، خوا ئه‌زانێ‌ چه‌نێك‌ كوژران‌ به‌ ئه‌نواعی‌ جۆرگه‌ل‌ موخته‌لف‌. ته‌سمیمی‌ به‌ هیچ‌ كه‌س‌ مه‌ربووت نه‌بوو. هه‌ر به‌ من‌ مه‌ربووت‌ بوو.
له‌وه‌و دوا، وه‌ختێك‌ تماشا ئه‌كه‌م‌، حوكومه‌ت‌ ئه‌و چت‌گه‌له‌ وا قه‌رار وایه یه‌ك‌ ئینقلابی‌ ئیسلامی‌ موته‌ناسبی‌ ئه‌م‌ زه‌مانه‌، ـ چونكه‌ ئیسلام‌ بۆ هه‌ر زه‌مانێ موته‌ناسب‌ ئه‌و زه‌مانه‌، به‌رنامه‌ی‌ هه‌یه‌‌ـ، موته‌ناسب‌ ئه‌م‌ زه‌مانه‌، ئه‌بێ‌ ئیجرای‌ بكه‌ن‌، چه‌ ئیجرای‌ ناكه‌ن‌، به‌ڵێ‌، خوب‌ گرفتار بوون‌، ده‌ردی‌ سه‌ریان‌ فره‌ بوو، وه‌لێ‌ به‌و جۆره وه‌ك‌ یه‌كێ‌ له‌ نامه‌گه‌لا نووسیومه‌، باشه‌، عه‌مه‌ل‌ نیه‌، قانونه‌كه‌ی‌ ببێ‌ ئه‌قه‌ل‌.
قانوونه‌كانی‌ به‌راسی‌ به‌راسی‌ ئینقلابی‌ بێ‌، ئینقلابێك‌ ئیسلامی‌، وه‌ختی‌ تماشا ئه‌كه‌م ئه‌مه‌ ناكه‌ن‌ ده‌سم‌ كرده‌ شیدده‌ت‌ به‌رخورد له‌ ته‌ك‌ ئه‌وانا. ئه‌ویش‌ وه‌ڵڵا هیچ‌ كه‌س مه‌سئوولی‌ نییه‌. حه‌تتا ئه‌گه‌ر مایه‌ی‌ شه‌رعیشی پێ‌ به‌ی‌، یانی‌ گوناهـ‌ بێت‌و قابل‌ عیتاب‌ بێ له‌به‌رابه‌ر خواوه‌ ئینسان‌، به‌ خوای‌ موته‌عال‌، هیچ‌ كه‌س‌ مه‌سئوولی‌ نییه‌، فه‌قه‌ت‌ من مه‌‌سئوولم‌. من‌ بووم‌ كه‌ گه‌یانمه‌ ئه‌وه‌، كه‌ ببێته‌ به‌رخوردو موبارزه‌ی‌ توند‌و خه‌شن‌و ته‌حقیرئامیز نیسبه‌ت‌ به‌ حوكومه‌ت‌.
ئه‌م‌ مه‌جموعه‌ به‌رنامه‌گه‌له‌، كه‌ گشتی‌ من‌ بووم‌ ته‌سمیمم‌ گرتووه‌‌، وه‌ ئه‌گه‌ر قوسور ببێ‌ موته‌وه‌ججه‌ من‌ ئه‌بێ‌، ته‌قسیر ببێ‌، گوناه‌و عوقوبه‌تی‌، ها به‌ مل‌ منه‌وه‌. ئه‌گه‌ریش‌ به‌‌ ئومید خوای‌ موته‌عال‌ ئیجرای‌ خه‌تی‌ دین‌ بێ‌ به‌ ئیخلاسه‌وه‌ انشاوالله‌ بۆ ئه‌وانه‌ که‌ عه‌زاویان‌ كێشاوه‌ به‌ ئیخلاسه‌وه‌ له ڕێی‌ خواوه‌ شه‌هید بوون‌، ئه‌و هیچ‌، ده‌ره‌جه‌یان فره‌ عالیه‌و به‌رزه‌، حه‌تتا ئه‌گه‌ر منیش‌ هیچێكم‌ نه‌كێشا له‌و ئه‌ییاما، له‌و زه‌جرو عه‌زاب‌گه‌له‌ وا عه‌زیزگه‌ل‌ كێشاویانه‌، من‌ به‌ ئیخلاسه‌وه‌ ئه‌و چت‌گه‌له‌ كه‌ حاڵیم‌ بووه‌ وتبێتم‌، ئه‌م‌ گشته‌ عه‌زاب‌و ده‌دری‌ سه‌رو شكه‌نجه‌و زیندانمه‌ ته‌حمیل‌ كرد به‌ موئمین‌گه‌لی‌ خاس‌و به‌نده‌گه‌لی‌ خۆ‌شه‌ویستی خوای‌ موته‌عال‌،ـ یا خوا وا بین‌ گشتمان‌. یا خوا گشتان‌ وا بن‌، گشتمان‌ وا بین‌ـ. گشتی‌ هه‌ر به‌ من‌ مه‌ربووته‌، سه‌وابیشی‌ بێ‌، ته‌بعه‌ن‌ هه‌ر من‌ سه‌وابیشم‌ هه‌س‌. سه‌واب‌ ئه‌مه‌ كه‌ به‌نده‌گان‌ خوام‌ داوه به‌‌ كوشت‌. جا ئیتر نازانم‌، حه‌ساوی‌ بكه‌ن‌، به‌ عه‌قل‌ ده‌ر دێ‌، حه‌ساو ئه‌مه‌ بكه‌ن‌ به‌نده‌گان‌ خوا شكه‌نجه‌و ئازارو زندان‌و ئه‌مان‌ ببینن‌، سه‌وابیشی‌ ببێ‌، به‌ڵێ‌ ئه‌سڵ‌ بو ئه‌وانه‌سه‌ وا موسته‌قیم عه‌زاوه‌كانیان‌ دیووه‌، وه‌لێ‌ ئه‌گه‌ر به‌راسی‌ سه‌وابی‌ بێ‌، به‌ حه‌سب‌ نییه‌ت‌و سیححه‌ت‌، دووباره‌ من‌ به‌هره‌م‌ هه‌س‌. جا ئیتر ئینسان‌ خۆ‌ی‌و به‌ختی‌، ئینسان‌، چه‌نێ‌ سه‌داقه‌ت‌و ئیخلاسی‌ بێ‌. ئه‌مما ئاساری‌ دنیایی‌، ئه‌مه‌ ئه‌رزیابیه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌یه‌، ئاساری‌ دنیایی‌.
كاكه‌ گیان‌! ئه‌گه‌ر ئینسان‌ كه‌وته‌ ناو خه‌تی زه‌روره‌ت‌، ناو ته‌كلیف‌ سانه‌وی‌، خه‌تی‌ ئه‌سڵی‌ خۆ‌ی‌ گوم‌ كرد، كه‌مێك‌ دوره‌و كه‌وت‌، ئیحتمال‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ده‌ردی‌سه‌رو به‌ڵای‌ فره‌ی‌ بۆ پێش‌بێ‌. ده‌ردی‌سه‌رو به‌ڵاگه‌لی‌ زاهیری نایژم‌، ده‌ردی‌سه‌رو به‌ڵاگه‌لی‌ كه‌ مه‌عموله‌ن‌ له‌ ئینحرافی خه‌تدا پێش‌ دێ‌، روحی‌، قه‌زیه‌ی خۆ‌ی‌، زیهنی‌ حه‌تتا، ئیحتمالی‌ كه‌مه‌. وه‌لێ‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ونه‌ ڕوی‌ هه‌ر چیه‌ك‌ چاویش‌ به‌رزه‌وه‌ کا، دوربینیش‌ بنێته‌ چاویه‌وه‌، چه‌ خه‌ته‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی‌ دیار نیه‌، ئه‌مه‌ ئیتر واوه‌یلاس‌.
ئیتر یه‌كجار یه‌كجار موشكڵه‌، ئه‌م‌ ئینسانه‌ دوچاری‌ ئه‌نواعی‌ سه‌ده‌مات‌ ـ له‌ به‌راـ له‌ ده‌رون‌ خۆ‌یه‌وه‌ نه‌بێ‌، چونكه‌ نییه‌ له‌بان‌ خه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ وا ئه‌منیه‌ت‌و ئه‌مان‌ ئه‌وا، به‌‌ ئیراده‌ی‌ خوای‌ موته‌عال‌ به‌ ئینسانی‌ موئمین‌، حه‌تتا شكه‌نجه‌ كوژیش‌ ئه‌كرێ‌، هه‌ر ها له‌ ئیحساسی‌ ئه‌مینیه‌ت‌و ئه‌مانا، ئه‌وه‌ ئه‌وه‌سه‌ ها له‌بان‌ ڕێ‌یه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌یه‌و، ڕیه‌ی‌ خواوه‌. ئیسه‌ له‌ به‌ر زه‌روره‌ت‌ لای‌ داوه‌، ئه‌و زه‌وابته‌ ئه‌سڵیه‌ حاكم‌ نیه‌ له‌ زیندگیا، له‌ فكریا، له‌ قه‌لبیا، له‌ شعوریا، ئه‌م‌ مه‌سائله‌ گوزه‌را، كه‌ ته‌كلیف‌ سانه‌ویه‌كه حاكمه‌ به‌ مل‌ فكرو شعوریا، ده‌ی‌ مه‌علومه‌ كه‌ فكرو شعوری‌ سالم‌ نابێ‌.
ئه‌مه‌یشه‌ به‌ته‌وری‌ خولاسه‌ ته‌به‌عات‌و ئاساری‌ ئه‌مه‌، كه‌ ئێمه‌‌ له‌ خه‌ت‌ ئه‌سڵیمان‌ به‌ ئیحساس‌ ته‌كلیفێكه‌وه‌ كه‌ بوومان‌، لاماندا، كه‌وتینه‌ ناو ئائه‌م‌ موشكڵاته‌ كه‌ ئیشاراتێكم‌ پێكرد، نه‌تیجه‌یشی‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئه‌م‌ گشته‌ باره‌ سه‌نگینه‌ زیهنی‌و قه‌لبیگه‌له‌ دروس‌ بوو بۆمان‌.
یه‌كێكی‌ بو خۆ‌م‌ بێژم‌، له‌ گشتان‌ پیرترم‌، خوا سه‌عاده‌تمه‌ندتان‌ كا،
وه‌ڵڵا كه‌م‌و زیادی‌ عومر هیچ‌ نیه‌، نه‌وه‌ڵڵا، خوا عومر به‌ره‌كه‌ت‌دارتان‌ پێبدا، ئیتر كه‌یف‌ خۆ‌یه‌، به‌ خوا یه‌ك‌ ساڵ‌ به‌ره‌كه‌ت‌دار عومرت‌ ببێ‌، خاستره‌ له‌ میلیۆنێ‌ ساڵ بێبه‌ره‌كه‌ت‌. خوا عومری‌ گشتمان‌ به‌ره‌كه‌ت‌دار كات‌، گشتان‌ جوانن‌، به‌ سه‌عاده‌ت‌مه‌ندی‌، فره عه‌جایب‌ نییه‌ بۆ ئینسان‌، جوان‌ كه‌م‌ دوچار ئیشتباهـ‌ بێ‌. خوا شاهیده‌، وه‌ختێ‌ دائه‌نیشم ئه‌رزیابی‌ ئه‌كه‌م‌، نه‌وعه‌ ئشتبا‌گه‌ل‌ عه‌مه‌لیش‌ نه‌!ـ مه‌نزورم‌ ده‌رد قه‌لبیه‌ـ، نه‌وعه‌ ده‌ردگه‌ل‌ قه‌لبی‌ خۆ‌م‌ گرفتاری‌ بووم‌ له‌و ئه‌ییاما، به‌و گشته‌ ته‌جروبه‌و، كه‌ موسن‌ترین‌ گشتتان‌ بووم‌، ورده‌ ورده‌ بوم‌ ده‌ر ئه‌كه‌وت‌ خۆ‌م‌، مین‌جومله‌ دانه‌یكی‌ له‌ كرماشانا ده‌رکه‌وت‌ بۆم‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە