وەڵامێك بۆ ئەوقەڵەمەى لەڕق ناكەوێ بەرامبەر دكتۆر زریان .!

Monday, 17/08/2009, 12:00


دیسانەوە قەڵەمەكە كەوتەوە هەڵرشتنى ڕق و كینەى دەروونە پیسەكەى خۆى دژ بەدكتۆرزریان ، ئەم قەڵەمە تا دوێنێ بەناوى فڵان و فیسار و ئەمڕۆش بەناوى ڕانیەیەك كەوتۆتەوە سوكایەتى كردن بەدكتۆر زریان ، وەك من زانیومە و یەك دوو هاوڕێیى دكتۆر بۆیان باس كردووم ئەم منداڵە لەلایەن بەرپرسانى یەكێتیەوە هاندەدرێ لەسەر دكتۆرزریان بەگشتى و بەڕێوبەرایەتى تەندروستى ڕانیە بەتایبەتى بنوسێ ، چونكە ئەم بەرپرسە دۆڕاوانەى یەكێتى فێربوون هەر كارێك خۆیان پێیان نەكرێ خێرا گەندە قەڵەمان هان دەدەن و هەیبەتى هاوڕێكانیان بشكێن تائەوانیش لاى مامۆستاكانیبان بڵێن ئەوە ئەویش لەئیدارەكردن شكستى هێنا ، چونكە ئەمە لەناو یەكێتیدا بۆتە مۆدیل مەسولەكان یەكترى لەلاى ئاغا و سەرۆك كوتلەكان دەشكێنن بۆ خۆشەویستكردنى خۆیان بۆیە لێرەو لەوێ هەندێك قەڵەمى سەیر سەیر بەدى دەكەی كەدیارە و ئاشكرایە لەلایەن كام كوورەى ئاگرەوە چۆش دەدرێن . بەڕاى من لێرە دەكەوێتەوە سەر كوردستانپۆست دەبێ كوردستانپۆست خۆى بزانێ و لەڕێگەى خەڵكى باوەڕپێكراوى خۆیەوە لەكوردستان بزانێ كێ بەفیعلى گەندەڵە و كێ پاك و تەمیزە و میللەت شایەدى بۆ دەدا ، بۆنمونە بەڵگەى ئامێرێك كەبۆ گەندەڵیى و دزی دەخرێتە ڕوو ؟ ئەوكاتە تۆ دەبێ بڕیارى ئەوە بدەى كەئەمە دزى و گەندەڵیە كەتۆ نرخى ڕاستەقینەكەت لەكۆمپانیاكە وەرگرت و ئەوسا بەراوردى بكەى بەو نرخەى كەئەوان لەسەر حكومەتیان نووسیوە ؟؟..
دواتر خۆزگە ئەوانە و مامۆستاكانیان ئەوەندەش جورئەتیان هەبووایە ڕەخنەیەكى ئاوا توندنا هەر جورئەتیان بكردایە لەكۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكى حزب و مەكتەبەسیاسیەكانى خۆیان ڕەخنەیەكى ئاوەدان كردنەوەیان لەدێهات و ناوچەكانیان دابا بەڕوویاندا . خۆزگە ئەمانە تۆزێك مەعریفەى سیاسیان هەبوایە و خۆیان نەكردایە بەمرۆڤ پەروەر و دیموكرات و لیبراڵ و لەناوەڕۆكیشدا بێ ئاگا و بێ جورئەت و بێ ئەزموون خەریكى شكانتدنى هاوڕێكانى خۆیانبن .
بەداخەوە من هەست دەكەم دكتۆرزریان كادیران و هاوڕێیانى خۆى لەحزبەكەى چاویان پێیى هەڵنایە و لێرە و لەوێ بەناوى فڵان و بەناوى فەرمانبەرێك و ڕانیەیەك و هەموو شی یەك كەس و بنەماڵەیەكە دەینووسن و جەنابیان دەشكێنن ، بۆیە من لەكۆتایدا بەو قەڵەمە دەڵێم بەسە كرێ گرتەى عەریزە نووس توزێك بەویژدانەوە بنووسە بەس خەریكى شكاندنى خەڵك بن تاخۆتان و مامۆستاكانتان لەوە زیاتر ڕیسوا نەبوون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە