لەهەنارەكانى خۆشناوەتیەوە بۆ گوێزەكانى هەورامان . نامەیەك بۆوەزیرى تەندروستى دكتۆرتاهیرهەورامى .
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
نیچە دەڵێ ... لەتێڕوانینى مرۆڤى باڵاوە ئەم كەسانە دەروون ڕووخاون ((پارە پەرستەكان ، ماستاوچیەكان ، شەهوەتپەرستەكان ، ڕەشبینەكان ، ئەوانەى هەوڵى دەستەڵات دەدەن ، ئەو ڕۆشنبیر و هونەرمەندانەى كەلەبەر خۆشەویستى پارە هەموو بەهایەكى ئەخلاقى دەدۆڕێنن ...
بەداخەوە هەر لەهەفتەى یەكەمى دەست بەكاربوونى وەزیرى تەندروستى دكتۆرتاهیر هەورامى بەیەك سەیارەى پڕلەگوێزى هەورامانەوە خۆى دەكات بەناو وەزرەتى تەندروستى و سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە بۆئەوەى جەنابى وەزیر ئیشى لاى كاربەدەستە زل و زەبەلاحە گەندەڵ و داوێن پیسەكانى وەك دكتۆرنورى ئەنجومەنى وەزیران و سكرتێرەكەى بەرهەم ساڵح و پرسگەى ئەنجومەنى وەزیران و هەموو لێپسراو بەشەكانى ئەنجومەن و بەرپرسانى گەورەى دارایى كارى نەوەستێ ..
بەداخەوە جەنابى وەزیر هەمان یارى و سیناریۆكانى وەزیرى پێشووى تەندروستى ئیدارەى سلێمانى محەمەدخۆشناو ئەكات ئەویش بەهەنارە جوانەكانى خۆشناوەتى هەموو بەرپرسانى یەكێتى لەجەلال تاڵەبانیەوە بیگرە تاهەرە بەرپرسى بچووكى خوارەوە دەستەمۆ و چاوشۆر و سەر شۆڕ كردبوو بەشێوەیەك هاوشێوەكانى وەك عومەرفەتاح و حاكم قادر و شێخ جەعفەر كڕنووشیان بۆ خۆشناو ئەبرد تەنانەت هەر لێرە خوێندمەوە لەكوردستانپۆست و زۆرباش بیرمە هەنارەكانى خۆشناو گەیشتبوونە بەغدا بۆ بەرهەم ساڵح و وەزیرى تەندروستى بەغدا ...
بەداخەوە تازە بەتازە جەنابى وەزیر ئەیەوێ یاریە ناشیرینەكانى پێشوو دووبارە بكاتەوە ...بەڕاستى سەیرە دەرچووانى قوتابخانەكەى جەلال فێرنەبوون خزمەت بكەن بەس فێربوون هانا بۆ شتى مایەپووچ بەرن لەكۆتایدا ئەڵێم جەنابى هەورامى كەمێك شەهامەت كەمێك حورمەت كەمێك پیاوەتى و خزمەت نەوەك ماستاوچیەتى و گوێزبەخشینەوە بەفیرعەون و گەندەڵەكانى دەسەڵات ....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست