کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەختیار دز نیە ! جەمالى حاجى على و براكەى دزن

Sunday, 19/12/2010, 12:00


من ناهەقى گورگ ناگرم كە دوگ و چەورى بخەنە بەر دەستى ! مەلا بەختیار لە گورگ وریا ترە و لە شەیتان شەیتان ترە !

مەلا نەچووە بە دواى كەسدا بڵێ وەرە شەریك بین ! ئەمە راستیەكە وەك رۆژى ڕوناك ! بەڵام من بە پێویستم زانى ڕاستیەكەى

بۆ خوێنەران و جەماوەر ئاشكرا بكەم ! چونكە من لەناو بازاڕدا گەورەبووم !

بازرگانێك خۆى بە بازرگان و كاسب بزانێ ناچێت ماستاو ودەعوەت و......ى بۆ مەسئوول بكات ! بە تایبەتى وەكو مەلا و مەحمود

سەنگاوى و شیخ جعفر و حاكم قادر و كێ و كێ ىكەیان ! كەئەمانە نەكەرامەتیات هەیە نەیەك پولى حەڵاڵیان لە گیرفانایە!

ئەمانە بە زمانى كوردى پێیان ئەڵێن هەتو مەتو وخوێن مژى ناوجەماوەر !

ئەحەسوورى بازرگان كە براى جەمالى حاجى على یە لە ساڵى حەفتاكاندا لە بەر خانەقا لەسەر شووستەكەى شووتیان ئەفرۆشت

شەو تابەیانى لاى شووتیەكەیان ئەخەوتن ! وە هیچ خوێندەواریەكیان نیە ! وە كوڕى پیاوكى هەژار كە كەس ئێستاشى لەگەڵدا بێت

كەس باوكى ناناسێت كێیە!! ئەم جەمالى حاجى على و براكەى كە ئەحە سوورە ! هەموو بازاڕ ئاگاى لێیانە كە كاتى ڕژێمیش و ئێستاش

هەر خەریكى دەعوەت كردن بۆ بەرپرسان خۆ نزیك كردنە و ماستاو كردن و هەتا شتى كەشیان بۆ ئەكەن لە پێناوى پارەدا دەستیان كەوێت !

ئەم بە ناو بازرگانانە دوورن لە ڕەوشتى كاسبى و حەڵاڵ پەیدا كردن ! ئەحەسور خۆى بە حاجى ئەزانێ و چوتە ماڵى خوا ! جا یەكێك بچێت

بۆ حەج ئەچێت بۆ نادى ؟ ئەچێت بۆ یانە كۆمەڵایەتى ؟؟ پارەى مەشروب بۆ بەرپرسان ئەدات و لە لایەكى كەوە مزگەوتى كردۆتەوە !

هەموو بازرگانەكان ئەم بەناو حاجیە باش ئەناسن وە پارەى باقیش دێنێت بوسوو بۆ بیناكردن ! ئائەمەیە حاجى و لە خواترس !!!؟

جا بەڕاست و ڕەوان با جەماوەر و خەڵكى سلێمانى بزانن كەهەچى ئەم ئەحەسوەر و جەمالى حاجى على هەیانە لە موڵك بینا هەمووى

مەلا بەختیار بۆ ى وەرگرتون بە تایبەتى كاتێ حاكم قادر لە شارەوانى بوو وە هەرچیەكیان هەیە ئەم دوانە مەلا بە ختیار شەریكە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە