کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵى سەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەت و بازرگانەكان

Monday, 14/02/2011, 12:00



سەیر لەوەدایە لە كوردستان كە نەك تەنها سەرۆك و حكومەتى بنەماڵە گەندەڵن و قووتى خەڵكى كوردستان دەخۆن و بەتاڵانى ئەبەن بگرە بازرگان و سەرمایە دارەكانیش هەمان كار دەكەن چاو لە حكومەتى بنەماڵە دەكەن و ئامانجیان بازرگانى كردنە بە خوێن و ماڵى خەڵكى كوردستان.بۆ نمونە (أحمد اسماعیل) كە هەستا بە دروستكردنى وێستگەیەكى بەرهەم هێنانى كارەبا لە شارۆچكەى چەمچەماڵ كە هەر نەبێت كارێكى باشى كردووە و سەلماندى كە ئەمانە حكومەت نین بەڵكو تاڵان چى و گەندەڵن ئەگینا بۆ بازرگانێك بتوانێت وێستگەیەكى بەرهەم هێنانى كارەبا دروست بكات ئەى حكومەت تۆ بۆ ناتوانى دروستى بكەیت ؟؟؟ بەڵام چۆن حكومەتى(نێچیرەفانى) بنەماڵەى ئەو كاتەى رازى كرد ئەوەبو (أحمد اسماعیل) سەرمایە دار هەستا بەناردنە دەروەى نزیكەى (60) قوتابى و خوێندكار لە وەزارەتى خوێندنى باڵا هەرێم تا لەوڵاتى مالیزیا دكتۆرا بخوێنن وەگشت خەرجى خوێندنى ئەو خوێندكارانە بگرێتە ئەستۆى خۆى ئەوە ئیستا 2 ساڵە ئەو خوێندكارانە لەوڵاتى مالیزیان و پارەیەكى كەمیان ئەداتێ و لەگەڵ حكومەتى بنەماڵەدا ئەو قوتابى و خوێندكارانەیان هەڵخەڵتاند و ئەو خێرەى هەر نەكردایە باشتر بوو جگە لەوەى كە منەتێكى زۆر بەسەر ئەم خوێندكارانە ئەكرێت لەلایەن كۆمپانیاكەى أحمد اسماعیلەوە.
وا ئیستاش (أحمد اسماعیل) كارگەیەكى ئاسن و پۆڵا هەر لە شارۆچكەى چەمچەماڵ دروست ئەكات بەناوى (كۆمپانیایى ماس) وە كە پێش چەند رۆژیك لە ئێستا (د.بەرهەم)ی كردار شەرتە هەستا بەدانانى بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیە لەكاتى بەسەر كردنەوەى شارۆچكەى چەمچەماڵ, ئەى ئەم جارە (أحمد اسماعیل) چۆن حكومەتى(د.بەرهەم) بنەماڵەى رازى كردووە ؟؟؟ كە خەڵكى چەمچەماڵ بەشەرەف چەند جارێك خۆپیشاندانیان كرد لە دژى ئەم كارگەیەكى ئاسن و پۆڵا یەى (أحمد اسماعیل) بەڵام حكومەتى(د.بەرهەم) بنەماڵە حسابى بۆ ئەو خۆپیشاندان و نارازییەى خەڵكى چەمچەماڵ بەشەرەفى نەكردوو بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەى دانا, خوا رەحم بكات ئەبێ ئەم جارە كێ بكەوێتە داوى ئەم حكومەت و بازرگانە گەندەڵانەوە.
ئەى خەڵكى بەشەرەفى كوردستان ئەمانە 20 ساڵە هیچیان لە دەست نەهاتووە جگە لەماڵ وێرانى خەڵكى كوردستان و بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى كوردستان چاوەڕێیان لێ ناكرێت كە شتێكى باش بكەن كورد وتەنى (خویەك گرتت بە شیرى تەركى ناكەیت بەپیریى), ئەوەتا ڕۆژێك ئەڵێن مافى چارەى خۆنوسین و ڕۆژی دوای ئەڵێن وامان نەوتووە , ڕۆژێك ئەڵێن دژى بەعسین و ڕۆژی دوای ئەوە ڕێك ئەكەون لەگەڵیان , كەركوكیان ژێر بە ژێر فرۆشت , ئەمە مەسەلە چارە نووسازەكانە جگە لە گەندەڵى و ئاوەدان نەكردنەوەى شار و گونەدەكانى كوردستان و دزینى نەوت بێ ئاوو كارەبا و زۆر شتى تر.
لێرەوە دەڵێم جەنابى بەناو سەرۆكى هەرێم نازانى كە گەندەڵى هەیە لە هەرێمى كوردستان ؟ بۆ لە خێزان و بنەماڵەكەى خۆتەوە سەیر ناكەیت ئەم هەموو سەروەت و سامانەتان لە كوێ بوو ؟؟؟ میراتییە یا یانسیبتان بۆ دەرچوو؟؟؟ هەر كوڕێكت بۆ خۆى سەرۆكێكە لە سوپاى پێشمەرگە و پاراستن و برازاكانت بە هەمان شێوە سەرۆكن بە چى بوون بە بڕوانامە یان بەخزمەتى جاشایەتى ؟؟؟ ئەى كوڕ و خێزانەكەى جەلال تالەبانى خەوتوو ئەم هەموو سەروەت و سامانانەیان لە كوێ بوو ئەى تۆ سەرۆكى هەرێم نیت نازانى كە ئەمە هەمووى گەندەڵیە؟؟؟ ئەى ئایەئەزانى سەرۆكى هەرێم چەند خێزان لەم كوردستانە هەیە نان نیە بیخۆن؟؟؟ چەند خێزان هەیە كرێچین و پارەى كرێیان نیە بیدەن ؟؟؟ چەند خێزان هەیە پارەى ڕۆژانەى نیە بیدات بە منداڵەكەى تا بچێت بۆ قوتابخانە وێرانەكانتان ؟؟؟ چەند گەنج هەیە كۆلێج و پەیمانگەى تەواو كردووە و بێ ئیش و كارن و پارەیان نیە ژیانى هاوسەرى درووست بكەن؟؟؟ چەندین و چەندینى تر؟؟؟ ئەى تۆ چۆن سەرۆكی هەرێمیت كە ئەمانە نازانیت؟؟؟ ئەى جەنابى بەناو سەرۆكى عێراق داواى چوار جێگر ئەكات بۆ رازیكردنى توركیا و و بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى عێراق ئەى بۆچى جێگر بۆ تۆ حەرامە و بڤەیە؟؟؟ ئەى نازانیت سەرۆك وەكو باوكە وایە ئەبێت ئاگایى لە میلەت و خەڵكەكەى خۆى بێت و وەكو منداڵى خۆى بەخێوی بكات؟ بەڵام بە داخەوە بۆ تۆ بۆ جەلال تالەبانى , بە داخەوە بۆ حیزبە كوردیەكان بە یەگرتوو و كۆمەڵەى ئیسلامیەوە لەدوایى بەیاننامەكەى گۆڕانەوە سەلمانتان كە هەر یەك لە ئێوە جاش و كۆیلەى وڵاتێكن كەستان خەمى كورد و كوردستانتان نییە. ئەى خەڵكى كوردستان هەموو ڕۆژانە ئەم گەندەڵى و ناحەقیانە ئەبینین و ئەبیستین لە شوێنى كارەكانمان ولە بازار و لەناو خزموو كەسەكارماندا ئەى جەنابى سەرۆكى هەرێم خۆ تۆ دەزگایى پاراستن و ئاسایشت هەیە بۆ ئەم گەندەڵى و ناحەقییانە نازانى و نا یبینیت؟؟؟
ئەى خەڵكى كوردستانى بەشەرەف تاكەى بێدنگ بین لەم گەندەڵى و ناحەقییانە تاكەى وەكو مرۆڤێكى سەر بەرزوو ئازاد نەژین تاكەى بێبەشبین لە بوونى وڵات و حكومەتێكى دادپەروەر وپاك ؟ تەنها چارەسەر لابردن و گۆرینى ئەم گەندەڵانەیە وەكو سەرۆكى تونس و میسر ......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە