خه‌‌زوری كچه‌‌كه‌‌ی مه‌‌لابه‌‌ختیار ده‌‌بێت به‌‌‌ شه‌‌‌رمه‌‌‌وه‌‌ باسی مێژوی شه‌‌‌هید جه‌‌‌لالی حه‌‌‌مه‌‌‌ی محه‌‌ �

Sunday, 10/10/2010, 12:00


به ‌‌‌پێویستی ده‌‌‌زانم باس له ‌‌‌نوسینی نامه ‌‌‌په‌‌ڕپوته‌‌كه‌‌ی ئاغای تاڵه‌‌بانی بكه‌‌م؛ به ‌‌چ مه‌‌به‌‌ستێك نێردراوه ‌‌بۆ حه‌‌مه‌‌ی حاجی مه‌‌حمود، لای هه‌‌مو كه‌‌س ئاشكرایه‌‌ جه‌‌لال تاڵه‌‌بانی، مێژویه‌‌كی ڕه‌‌شی له ‌‌ژیاندا بۆ تۆماركراوه‌، هه‌‌رچه‌‌نده ‌‌ئه‌‌م پیاوه‌‌شایسته‌‌ی ئه‌‌وه ‌‌نیه‌، ‌‌كاتی خۆتی پێ بگریت،به‌‌ڵام ناچار ده‌‌بین به ‌‌مێژوی پڕ له ‌‌خیانه‌‌ت و بێشه‌‌رمی ئه‌‌م گه‌‌وجه‌‌دا بچینه‌‌وه‌، ده‌‌ستخۆشی له ‌‌كوردستان پۆستی ئازیزده‌‌كه‌‌م ، به‌‌وه‌‌ی توانی هه‌‌ندێ له ‌‌نهێنیه‌‌كانی جه‌‌لال تاڵه‌‌بانی، وه‌ك پێویست بۆ ئه‌‌وانه‌‌ی بیستویانه ‌‌و نه‌‌یانبیستوه ‌‌بڵاوبكاته‌‌وه‌‌.
هه‌‌ركاتێ ئاغای تاڵه‌‌بانی، كارێكی كردبێت، بێگومان له‌‌ به‌‌رژه‌‌وه‌‌ندی داگیركه‌‌رانی میلله‌‌تی كوردبوه ‌‌و نمونه ‌‌زۆرن بۆ سه‌‌لماندنی تاوانه‌‌كانی ئاغامان، دژ به ‌‌هاوسه‌‌نگه‌‌ران و تێكۆشه‌‌رانی گه‌‌له‌‌كه‌‌مان، مێژوه ‌‌نه‌‌گریسه‌‌ پڕخوێناویه‌‌كه‌‌ی تاڵه‌‌بانی، پێوستی به ‌‌به‌‌ڵگه‌‌نیه‌، ته‌‌ویله ‌‌و كه‌‌لاوه‌ كۆنه‌‌كانی به‌‌كره‌‌جۆ شایه‌‌تی حاڵن كه‌‌ خۆی و هاوه‌‌ڵه‌‌كانی ملی شۆڕیان له‌ ناو توره‌‌كه‌‌ی ئالیكدا ده‌‌گێڕا و كلكه ‌‌له‌‌قێیان ده‌‌كرد و مێش ومه‌‌گه‌‌زی ده‌‌روپشتی پاشه‌‌ڵیان دور ده‌‌خسته‌‌وه‌، ساڵانێك بو به ‌‌ناوی(جه‌‌بهه‌‌ی وه‌‌ته‌‌نییه‌‌وه‌) جگه‌ ‌له‌ ‌ته‌‌ویله‌‌كانی به‌‌كره‌‌جۆ به‌‌ده‌‌یان ته‌‌ویله‌‌ی تر له‌ شاره‌‌كانی كوردستان باره‌‌گا و مۆڵگای ئه‌‌م پێاوه ‌‌بێشه‌‌رمه ‌‌بۆ خه‌‌ڵكی بێتاوانی تیاهه‌‌ڵده‌‌واسی و خزمه‌‌تی به‌‌عسی پێده‌‌كرد، له‌‌ كه‌‌ركوكدا سه‌‌ربازێكی هه‌‌ڵهاتو بگیرایه ‌‌گوله‌‌باران ده‌‌كرا و پاره‌‌ی فیشه‌‌كه‌‌شیان له ‌‌كه‌‌سوكاره‌‌كه‌‌ی وه‌‌رده‌‌گرته‌‌وه‌، به‌‌ڵام باوكی جه‌‌لال تاله‌‌بانی له‌‌كه‌‌ركوكدا ئه‌‌ژیا و بێمنه‌‌ت بو له‌‌وه‌‌ی كه‌‌س له‌‌گوڵ پاكتری پێ بڵێت، ساڵانێكیش له‌‌ ئێران و پاسه‌‌وانی عه‌‌مامه‌‌ به‌‌سه‌‌ره‌‌کانی قه‌‌رارگای ڕه‌‌مه‌‌زان و مه‌‌لای مزگه‌‌وت و به‌‌رده‌‌رگای مه‌‌رقه‌‌ده‌‌كانی كه‌‌ره‌‌ج و تاران بوه‌، هه‌‌ندێ جاریش خزمه‌‌تكاری ئه‌‌تاتورك و جارجاره‌‌ش برا بچوكی ئه‌‌ندامانی حیزبی به‌‌عسی حافزول ئه‌‌سدی دیمه‌‌شق بوه‌.

مێژوی تاله‌‌بانی ده‌‌ریایه‌‌كه ‌‌له‌‌ خوێن و بێ بن و كۆتایی نیه‌، نازانیت سه‌‌ره‌‌تای ئه‌‌م پیاوه ‌‌دڕنده ‌‌و فیتنه‌‌یه‌ چۆن ده‌‌ست پێ بكه‌‌یت، گه‌‌رچی ساڵانێكیش بو دۆستی مه‌‌لامسته‌‌فا بو، ملهوری بۆ ده‌‌كرد، له ‌‌هه‌‌مان كاتیشدا له ‌‌پشته‌‌وه‌‌ خه‌‌ریكی پلان و ته‌‌گبیركردن بو؛ خه‌‌نجه‌‌ری ژه‌‌هراوی ده‌‌كرد به ‌‌پشتیاندا و لای مه‌‌لامسته‌‌فا فرت و فێڵه‌‌كانی ئاشكرابو، جارێكی تر له ‌‌باوه‌‌شی دۆسته‌‌دێرینه‌‌كانی ، سه‌‌دام و به‌‌رزان تكریتی و عه‌‌لی كیمیایی خۆی بینییه‌‌وه‌، له‌‌ لایه‌‌كه‌‌وه‌‌ شه‌‌ری به‌‌حه‌‌مه‌‌ی حاجی مه‌‌حمودی پیاوی ئێران وقه‌‌رارگای ڕه‌‌مه‌‌زان وئیتلاعات ده‌‌گێڕا، له‌‌لایه‌‌كیشه‌‌وه‌ ‌ده‌‌كه‌‌وته‌ ‌چاڵ هه‌‌ڵكه‌‌ندن بۆ ئه‌‌ندامان و فه‌‌رمانده‌‌كانی كۆمه‌‌ڵه ‌‌كه‌‌ نه‌‌وشیروان مسته‌‌فا سكرتێری بو، له‌‌وه‌‌تی جه‌‌لال تاڵه‌‌بانی بوه ‌‌هه‌‌ر نۆكه‌‌ر و داگیركه‌‌ربوه‌، گه‌‌رچی له‌‌ دوژمنانی كورد له ‌‌هه‌‌ر چوارپارچه‌‌ی كوردستان كه‌‌سیانی بێ به‌‌ش نه‌‌كردوه‌، جاسوسی و ملهوڕی بۆ كردون، له‌‌ شه‌‌ڕی براكوژی و ناوخۆدا ده‌‌ستێكی باڵا و ئه‌‌ندازیاریش بوه‌، ئه‌‌وه‌‌ی خه‌‌ڵكی نیگه‌‌ران كردوه‌، نامه‌‌كه‌‌ی تاڵه‌‌بانییه ‌‌كه ‌‌بێڕێزی به ‌‌شه‌‌هیده‌‌كانی یه‌‌كێتییه‌‌وه‌‌ كردوه‌، به ‌‌تایبه‌‌تی باسی له ‌‌شه‌‌هید جه‌‌لالی حه‌‌مه‌‌ی محه‌‌ی كردوه‌، جه‌‌لالی حه‌‌مه‌‌ی محه ‌‌ئه‌‌و فه‌‌رمانده‌‌ قاره‌‌مانه‌ بو، له ‌‌ڕۆژانی سه‌‌ختی پێشمه‌‌رگایه‌‌تیدابه‌‌رگری له‌‌گه‌‌ل و نیشتیمانه‌‌كه‌‌ی ده‌‌كرد، كاتێ شه‌‌هید جه‌‌لال له‌‌ داستانه‌‌ مه‌‌زنه‌‌كانی شارباژێڕ و سه‌‌ركردایه‌‌تیدا سنگی خۆی نابو به ‌‌گوله‌‌وه‌‌ كوڕه‌‌كانی جه‌‌لال تاڵه‌‌بانی له ‌‌ڤێلا و ئوتێله‌‌ پێنچ ئه‌‌ستێره‌‌كانی ئه‌‌مریكا و له ‌‌تیاترۆكاندا ده‌‌ست له‌‌ملانی ئافره‌‌تی سۆزانی شه‌‌ویان ڕۆژ ده‌‌كرده‌‌وه‌، ئه‌‌وه‌‌نده‌‌ی ئێمه‌ ‌ئه‌‌م پیاوه‌‌مان ناسی بێت له ‌‌كورد كوشتن زیاتر پیشه‌‌یه‌‌كی تری نه‌‌بوه‌، بێ سفه‌‌تی و بێ وه‌‌فایی ئه‌‌م پیاوه ‌‌له ‌‌ڕاده ‌‌به‌‌ده‌‌ره‌، بێشه‌‌رمی تاڵه‌‌بانی له‌‌وه‌‌دایه‌ كه‌‌ باس له ‌‌هه‌‌ڵها‌تنی مه‌‌لابه‌‌ختیار و گرتنی ده‌‌كات، مه‌‌لابه‌‌ختیار به‌‌خائین و خۆفرۆش ده‌‌زانێت، ئه‌‌وه‌‌ی جێی سه‌‌رسوڕمانه ‌‌ئه‌‌مڕۆ خه‌‌زوری كچه‌‌كه‌‌یه‌‌تی، مه‌‌لابه‌‌ختیاریش خه‌‌زوری كوڕه‌‌كه‌‌یه‌‌تی له ‌‌ڕاستیدا ئه‌‌مه‌ مه‌‌ته‌‌ڵێكه ‌‌بۆ خۆی. مێژوی خه‌‌باتی كاک جه‌‌لالی حه‌‌مه‌‌ی محه‌‌ زۆر پیرۆزتره ‌‌له‌ میژوه ‌‌ڕه‌‌شه‌‌كه‌‌ی تاڵه‌‌بانی، به‌‌ده‌‌یان پێشمه‌‌رگه ‌‌له‌‌ سه‌‌ر ده‌‌ستی جه‌‌لالی حه‌‌مه‌‌ی محه‌‌بون به‌‌ فه‌‌رمانده‌‌ و به‌‌رگرییان له ‌‌میلله‌‌ته‌‌كایان ئه‌‌كرد، به‌‌ڵام به‌‌سه‌‌دان و هه‌‌زاران جاش و خۆفرۆشی كورد له‌‌ سه‌‌ر ده‌‌ستی تاڵه‌‌بانی دروست بون و دژایه‌‌تی میلله‌‌ته‌‌كه‌‌یان ئه‌‌كرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە