یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، بۆچی و له‌پێناو چ ئامانجێکدا!
Sunday, 18/04/2010, 12:00
خوشکوبرایانی هێژا!
ئاماده‌بوانی به‌ڕێز!
22 ساڵ به‌سه‌ر قڕکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه و، کاره‌ساتی ئه‌نفاله‌کان به‌ده‌ستی رژێمی داگیرکه‌ری عێراق تێپه‌ڕبوو. ئه‌مڕۆ له‌ولاتی نۆروێژ، له‌بارودۆخێکدا یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌که‌ینه‌وه که باشووری وڵاته‌که‌مان، پاش رووخانی رژێمی داگیرکه‌ری عێراق، سه‌رله‌نوێ خراوه‌ته‌وه نێو جۆگرافیای سیاسیی عێراقه‌وه، ئه‌و عێراقه‌ی که به‌پێی یاسای نوێ له‌گه‌ڵ به‌شه کوردستانه‌که‌ی، دیسان به‌به‌شێک له‌نیشتمانی عه‌ره‌بی حیسابدهکرێت.
پاش رووخانی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس، به‌هۆی نه‌بوونی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و، ره‌چاونه‌کردنی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویی له‌کیس کورد دا و، ئه‌وڕۆکه یادی ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی کوردستان، له‌ژێر ئالای رژێمی عێراق ده‌کرێته‌وه و، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین، ده‌سه‌لاتدارانی عێراقی نوێ، به‌زه‌ییان پێمانبێتهوه و، بڕه‌پاره‌یه‌ک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتوان ببڕنه‌وه بۆ کورد.
جێنۆسایدکردنی گه‌لی کورد مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و، له‌مێژووی نویی گه‌له‌که‌مان، ده‌توانین ئاماژه بکه‌ین به‌و ریزه قڕکردنانه‌ی که له باکووری کوردستان، له‌سه‌رده‌می شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران و ئێحسان نووری پاشا و سه‌ید رهزادهرسیم، له‌نێوان ساڵانی 1925 - 1938 روویاندا و، پتر له دوو ملیۆن کورد به‌ده‌ستی تورکان قه‌ڵاچۆکران و، ملیۆنونیوێکیش بۆ مهترۆپۆله تورکه‌کان دوورخرانه‌وه. رووخانی کۆماری کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازی و، هه‌ره‌سپێهێنانی شۆرشی ئهیلوول له‌لایه‌ن حه‌مه‌ڕه‌زاشای دیکتاتۆر و، دواتریش فتوای جیهادی ئایه‌تۆڵڵا خومه‌ینیی و، شه‌هیدکرانی ده‌یانهه‌زار رۆڵه‌ی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کورستان له‌ماوه‌ی (30) ساڵی رابوردوودا به‌شێکن لهقهلاچۆی لهپساننههاتووی گه‌له‌که‌مان، که هه‌رهه‌مووی له‌نێو گێژاوی گه‌مه‌ی حیزبایه‌تی و، ئاڵۆزی و سه‌رلێشێواویی سیاسی‌دا نوقم بووه و، سه‌ره‌رای ئه‌م هه‌موو کارهساتهگهورانهی به‌سه‌ر گه‌له‌که‌ماندا هاتووه، که‌چی هێشتا هیچ ئاسۆیه‌کی روون به‌دیناکه‌ین و، چاره‌نووس و داهاتوومان لێڵ و تاریکه.
ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت به‌هه‌ست و باوه‌ڕێکی پاک و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه یادی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ چیدیکه کاره‌ساتی وه‌ک هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌هیچ به‌شێکی نیشتمانه‌که‌مان روونه‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێ چیدیکه رێنه‌ده‌ین، هێندێک که‌س و لایه‌ن بازرگانیی به کاره‌ساته‌کانی کورده‌وه بکه‌ن، ده‌بێ بیری پیرۆزی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین به رێباز و به‌رنامه‌ی رێی خه‌بات و تێکۆشینمان. پێویسته، یه‌کێتییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی لهسهربناخهی باوه‌ڕ و پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی پێکبهێنرێ و، له‌ده‌ره‌وه و، له‌نێوخۆی وڵات خه‌بات بکرێت بۆ پته‌وکردنی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و، راکێشانی پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌نجامدانی راپرسییه‌کی سه‌رتاسه‌ریی له کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد بتوانێت له‌ئازادیی ته‌واودا ده‌نگ بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسیی خۆیبدات.
له‌کۆتاییدا، سوپاسی گه‌رمی خۆمان ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه له ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه (چاک) ده‌که‌ین، که له‌کاتی دامه‌زرانی (چاک) ه‌وه تاکو ئێستا، هه‌موو کات و توانای خۆیان خستووهتهخزمهتی به‌جیهانی ناساندنی پرسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
به‌و هیوایه‌ی به‌هه‌وڵ و تێکۆشینی هه‌موولایه‌کمان، بتوانین پرسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال، بکه‌ین به ره‌مز و دینه‌مۆی گه‌یشتن به رزگاریی یه‌کجاره‌کی و دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان.
هه‌زاران سڵاو له‌گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و هه‌موو شه‌هیدانی رێی پیرۆزی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان!
کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان
کۆمیته‌ی سکاندیناڤیا
17/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست