کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجام دا
Saturday, 27/09/2014, 12:00
کۆمیسیۆنی ژنانی ک.ن.ک لە ٢٦ ئەیلولی بە سەرپەرشتی وتەبێژی کۆمسیۆنەکە شەهلا حەفید کۆبونەوەیەکی ئاسایی ئەنجام دا . لە کۆبونەوەکەدا دۆخی کوردستان ، رۆژهەلاتی ناوین و جیهان گفتوگۆی لەسەر کرا.
کۆبونەوەی کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بە تایبەتی لە سەر هێرشە تیرۆریستیەکانی داعش لە شەنگال ،کۆبانی و بە گشتی لە هەریمی کورستان و رۆژئاوای کوردستان راوەستەی کرد و ئەو هێرشانەی شەرمەزار کرد. رۆژەڤی سەرەکی کۆبونەوەکە چۆنیتی یەک دەنگ کردن و رۆحی بڕیارداری و پێویستی پێشەنگی ژنان لە پێناوی ئایندەیەکی ئازاد دا و ڕاگەیەنرا کە کوردستان بە دۆخێکی نائاسایی و مەترسیدار دا تێپەڕ دەبێ ، لە هەموو کاتێک زیاتر ئەمرۆ یەکگرتن و هاوپشتی بۆ بەرخودانێکی نەتەوەیی پێویستە. کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سڵاوی لە بەرخودان و راپەڕینی گەل لە پێناوی کوبانی دا کرد و بانگی لە هەموو ژنانی کوردستان کرد کە بۆ خاوەنداری کردن لە کۆبانی ژنان لەمەیدانەکان دا بن. کۆمسیۆنی ژنان بانگەواز لە ژنانی کورد دەکات کە ژنان بەر لەهەموو بەشێکی تری کۆمەڵگە بە هەموو هێزیانەوە لە دژی داعش داعش راوەستن ، لەبەرئەوەی داعش لە لایەکەوە لە دژی کوردە و لە لایەکی تر دوژمنی ژنە . لەو چوارچێوەیەدا کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە ستایشی بەرخودانی ژنانی کوبانی و گەلی کوردستان بۆ خاوەنداری لەبەها نەتەوەییەکانی دەکات.
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان سەرنج بۆ سەر ئەو پشتگیریە رادەکێشێ کە تورکیا بۆ داعش و ، دەولەتانی داگیرکەری هەرێمەکە و جیهان بۆ بەرژوەندیەکانیان دەیکەن و رەخنە لە بێ دەنگی زۆر دەزگا و دامەزراوەی ژنان و نێونەتەوەیی و رۆژهەلاتی ناوین لە بەرامبەر دڕاندایەتی داعش دەگرێ. کۆمسیۆنی ژنان بانگەوازی لە هەموو ژنانی جیهان، بە تایبەتی ژنانی رۆژهەڵاتی ناوین دەکات کە داعش وەک هێزێكی دوژمنی ژن دەبینێ کە پشتگیری لە ژنانی کوردی بەرخودانڤان بکەن.
کۆمسیۆنی ژنانی ک.ن.ک لەهەمان کات دا ڕەخنە لە هەلویستی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی باشوری کوردستان دەگرێ کە لە ئاست ڕفاندن ، دەستدرێژی و کوشتنی ژنان و مندالان لە شەنگال بێ دەنگە و داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بەرپرسیاری خۆی لە ڕووی تەندروستی ، نیشتەجێ کردنی ئاوارەکان و ، ئازاد کردنی ژنان و مندالانی دیلی دەستی داعش بەجێ بێنێ . داوا لە پەرلەمانتارانی ژن لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکات کە بە دوای ئەو کەیسەدا بچن.
کۆمیسیۆنی ژنانی ک.ن.ک هەروەها بانگەوازی دەکات کە دەروازەی سنوری نێوان باشور-رۆژئاوا بکرێتەوە بۆ گەیشتنی هاوکاری مرۆیی و بۆ ئەوەی رێ بە سیاسەت کردن بە دەروازەی سنورەوە بگیرێ کۆمسیۆنی ژنان پێشنیار دەکات دەروازی سنور نەک بە پێی لایەنێکی سیاسی بەلکو لە ژێر کۆنترۆڵی پەرلەمانی کوردستان دا بێ.
لە لایەکی تر داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لە دابەش کردنی هاوکاریە مرۆییەکان دادوەرانە بێ و رێ بە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بدات کە بەشداری لە دابەشکردنی هاوکاریەکان بکەن.
کۆمسیۆنی ژنانی ک.ن.ک بانگەوازی لە پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستان و دەزگا نەتەوەییەکان دەکات کە کۆمەڵکوژی شەنگال وەک جینۆساید بناسێنێ.
کۆمسیۆنی ژنانی کەنەکە بڕیاری دا بۆ ناساندنی باوەڕی ئێزیدیەکان بە گەلی کورد و ژنان لە باشوری کوردستان لە کاتێکی گونجاو دا کۆنفرانسێک ببەستێ ، بۆ لێکۆڵێنەوە لە دۆخی ژنانی شەنگال شاندی ژنانی کورد و بیانی دامەزرێن و بچنە سەردانی شەنگال و ئەنجامەکانی بە راپۆرتێک بۆ رای گشتی نێونەتەوەیی ڕاگەیەنن.
لە کۆبونەوەکەدا بۆ ئەوەی تراژیدیای شەنگال دووبارە نەبێتەوە سەرنج بۆ سەر مافی خۆپاراستنی ژنان ڕاکێشرا و بانگ لە ژنان کرا کە بۆ بەرگری لە خۆکردن ئامادە بن.
کۆمسیۆنی ژنانی ک.ن.ک هەروەها بانگی لە ژنانی هونەرمەند ، رۆشەنبیر ، سیاسەتمەدار و کەسایەتی سەربەخۆ دەکات ، هەلوێستی خۆیان دەربارەی کۆبانی و کۆمەڵکوژی شەنگال دا بە رێی راگەیاندن بەهێزتر دەرببڕن و خاوەنداری لە ئەرکی پێشەنگی خۆیان بکەن.
هەروەها کۆمسیۆنی ژنانی ک.ن.ک بانگ لە ژنانی هەموو بەشەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات کرد کە خاوەنداریان لە خۆیان بکەن و بۆ خۆپاراستنیان بەشداری لەو هێزانەدا بکەن کە پێشەنگی دەکەن.
کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی
کۆمسیۆنی ژنانی ک.ن.ک
٢٦ ئەیلولی ٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست