بۆڵە بۆڵی دوای کۆنگرەی یەکیەتی!
Saturday, 03/07/2010, 12:00
وەڵامێک بۆ ئەو کەسانەی لەناو کۆنگرە خۆیان بە خزمەتکاری تاڵەبانی دەزانی..
هەموومان دوورو نزیک ئاگاداری کۆنگرەی سێهەمی یەکیەتی بووین، هەمووشمان لەگەڵ ئەوە هاو ڕاین کە نەبەسترانی باشتر بوو .. خۆزگە هەروەک جاران بایە..
بەدوای تەواو بوونی کۆنگرە لێروە لەوێ هەندێک لەو کەسانەی کە دەنگیان نەهێناوە کەوتونەتە گلەیی و گازاندە لە کۆنگرەو ئەندامانی کۆنگرە، ئەو بەڕیزانە لەناو کۆنگرە بچوکترین نارەزاییان پیشان نەدا، بەڵکو بە پێچەوانەوە لەگەڵ سرودی مەشخەڵان بە بزەوە سەری ڕەزامەندیان دادەنەواند بۆ تاڵەبانی. لەناو کۆنگرەش ئەوندە بۆیان کرابێت مەرایی تاڵەبانی وهێرۆشیان دەکرد..
لەناو کۆنگرە کەس ڕێێ لێ نەگرتبوون کە قسە بکەن یاخود هەر بۆ مێژوش بێت هەڵوێتێکی نەرێنی دەر ببڕن، بەتایبەت لەکاتی خوێندنەوەی ڕاپۆرتەکان..
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە ئەو بەڕیزانە کەخۆیان دەر چووبان ئەوا بێ شک هێج نارەزایەتیەکیان دەر نەدەبڕی بەڵکو بە سەرکەوتووترین کۆنگرەشیان ناو زەند دەکرد..
پرسیارێکی تر لەم برادەرانە ،ئایا بۆ لەناو کۆنگرە ئەو قسەو باس و گلەییانەتان نەکرد، ئایا بۆ لەناو کۆنگرە دژ بە سیاسەتی تاڵەبانی و پاوانکردنی یەکیەتی هیچتان نەووت؟ ئایا بەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هەر لەناو هۆڵی کۆنگرە نەتان کردە هەرایەکی گەورە؟
بێ گومان لەبەر ئەوەی لە چەند رۆژی رابوردو فزەتان لێنەداهاتە دەر ئێستا لێرەو لەوی گلەیی دەکەن, گلەیەکانیشتان هیچ بە هیچ ناکات، وەک چۆن پەندێکی کوردی هەیە دەڵێ قسە کاتێ لە شووێنی خۆیدا نەتکرد دواتر نەکردنی باشترە..
خاڵێکی تری لاوازی ئێوە بۆ کاتی زانیتان زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام بەتەزکیە هێنراوەتە ناو کۆنگرە بۆ دەنگدان , بۆچی هیچ نارەزایەتیکتان نیشان نەدا، یان واتان دانا بوو لەم ئەندامە تەزویرانەش بەشێکتان بەردەکەوێت
کەچی وانە بوو!
هیوادارم ئەو کورتە وەڵامەم بەس بێت
ئهندامێکی ناو کۆنگره
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست