بانگەوازیك لە لیژنەیەكی راپەرینەوە: با تاكتیكەكان بگۆرین، با ئامرازی شۆرشگیرانەتر بەكاربێنین!
Tuesday, 19/04/2011, 12:00
یاخی بوونەكانی رۆژانی ئەم دواییەی شۆرشگیرانی سەرای ئازادی سلیمانی و جوولانی شۆرشگیرانی هەولیر، داوایە بۆ راگەیاندنی تاكتیك و ئامرازی نوێ بۆ برەودان بە بزووتنەوە خۆرسكەكەمان. چیتر تاكتیكی پەنگخواردنەوە یارمەتیمان نادات، خۆمەلاسدان لە سەرای ئازادیدا كە لە هودنەیەكی رانەگەیەنراو دەچیت، تاكتیكی پووكانەوەمانە. پیویستە تاكتیك و ئامرازی نوێ بەكاربینین. تا كات بەسەرنەچووە پیویستە لیژنەی تایبەت بۆ چالاكیە تایبەتەكان پیكبهینریت لەسەر ئاستی نیشتمانی، ئەمەیش بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری، مانگرتن، پەلاماردانی هەموو ئەو لۆریە نەوتانەی سامانی هەموومانەو كەس نازانیت چۆن دەفرۆشرین، داگیر كردنی مولك وسامانی سەرمایەدارەكان و دەسەلاتدارە مشەخۆرەكان و كردنیان بە جیگای نیشتەجێ بوونی هەژاران و كەمدەرامەتەكان.
با تاكتیكەكان بگۆرین، ئامرازی نوێ بەكاربینین. با هیزمان كۆبكەینەوەو لە بزووتنەوەیەكی سەرتاسەریدا خۆمان ریكبخەین. ئەم قۆناغەی خەباتی جەماوەری، خۆریكخستن و چالاكیی نا حیزبی دەخوازیت، حیزبەكان هیچیان ناویت گۆرینی دەموچاوەكان نەبیت. ئەوەش بۆ ئیمە هیچ نیە تیشكان نەبیت.
دوای یاخی بوونی شۆرشگیرانی سەراو جوولانی شۆرشگیرانی هەولیر، ئیتر بزووتنەوەكەمان بە هەنگاوی گەورە دەچیتە پیشەوە. بەلام بەبێ دەمەزراندنی لیژنەی (خۆپیشاندان)، (مانگرتن)، (هیرش بردن)، بزووتنەوەكەمان بەهامان خیرایی تووشی پاشەكشەدیت.
با لیژنەكانمان ریكخەین، پەیوەندیی فراوانی نیوانمان دامەزرینن، با هیرش ئامرازی سەرەكی خەباتمان بیت بۆ قۆناغی ئایندەی بزووتنەوەی خۆرسكی جەماوەر.
ئیمە بەم نزیكانە یەكەمین كۆبوونەوەی ئاشكرا ریكدەخەین لەژیر ناونیشانی: تاكتیك و ئامرازی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەسەلات!
بەم ئیمەیلە پەیوەندیمان پیوە بكەن: Email:
[email protected] سلیمانی / یەكیك لە لیژنەكانی راپەرین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست