نهێنی سەردانەكەى مەسعود بۆ لوبنان به‌ مەبەستی چی بوو؟

Saturday, 24/04/2010, 12:00


زیاتر لە 2 ساڵە 800 ملێۆن دۆلار، كە مەسعود بارزانیی، ناسراو به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم لە میللەتى كورد و لە داهاتى ناوخۆیى و بوجەی گەلى كوردستانى دزیوە، بە مەبەستى ناردنى بۆ یەكێك لە بانكەكانى ئیتاڵیا و لە ڕێگەیى كۆمپانیایى فڕۆكەوانى لوبنانیەوە هەناردەیى كردبوو، لەلایەن دەزگایى ئەمنى حیزبوڵای لوبنانیەوە دەستى بەسەردا گرتووە، چونكە چەكدارەكانى حزبوڵاى لوبنانى كۆنترۆڵ و پاراستنى فڕگەیى بەیروتیان لە ئەستۆدایە و ئەو 800 ملێون دۆلارە بە پیاوێكى بە ڕەگەز عەرەبى و جولەكەی لوبنانى بەناوى (دایان شیمۆ عوزا) كە بە یەكێك لە ملیاردێرەكانى جولەكە ناسراوە و خاوەنى سەدان پڕۆژەى گەشت و گوزاریى و دروستكردنى كەشتى بارهەڵگرە لە نەرویج!
بە پێى شێخ عومەر باڵێوزى عێراق لە لوبنان، كە كوردێكى خەڵكى سلێمانیە و سەر بە یەكێتییە، ئەو زانیارییانەى ئاشكرا كردووە، كە مەسعود بارزانى تا ئێستا 3 نامەى بۆ حەسەن نەسروڵڵا زەعیمى حزبولڵا ناردووە و داوایى كردووە ئەو پارەی ئازاد بكەن، بەڵام چەكدارە شیعەكانى سەربە حزبوڵا ئامادەنەبوون بیاندەنەوە!
چونكە مەسعود بە پیاوى ئیسرائیل دەزانن، مەسعودیش لە سەردانەكەى چاوى كەوت بە سەرۆكى حزبى ئەمەل كە سەرۆكى پەرلەمانە و شیعەیە، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانى قەناعەت بە حزبوڵا بكەن تا مەلاین دۆلارەى كە مەسعود لە خەڵكى كوردستانى دزیوە بۆى بگێرنەوە!
شێخ عومەر ئەوەشى باسكردووە، كە مەسعود بارزانى بۆ وەرگرتنەوەى پارەكەى پێویستى بە نامەى عەلى خامنەئیى ڕابەرى كۆمارى ئیسلامى ئیرانى هەیە و بەڵام ئەوان هاوكارى ناكەن.
مەسعود بارزانى بۆ ئەم مەبەستە نوێنەرى خۆى غازى زێبارى ناردووە بۆ سوریا تا لەڕێگەیى بەشار ئەسەدى سەرۆكى سوریاوە نامەیەك بۆ حزبوڵلاى لوبنانى ببات تا پارەكەیان دەستبكەوێتەوە!
دایان شیمۆ لە مانگى ئاداردا 10 شەو میوانى مەسعود بووە، بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە بنەماڵەوە گرێبەستى 2 چاڵە نەوتیان لەگەڵ دایان شیمۆ مۆركردووە، كە شەریكى زەڵمایى خەلیل زادە، كە بۆتە شەریكە بەشى مەسعود لە پشكى نەوتى زاخۆ!
شێخ عومەر ئەوەشى باسكردووە، كە نورى مالیكى بە نهێنى لەسەر ئەو پارەیە قسەیى لەگەڵ حەسەن نەسروڵا كردووە، كە نەیدەنەوە بە مەسعود بۆ خۆیانى هەڵبگرن و لە دژى ئیسرائیل بەكارى بهێنن.

سەرچاوەیەك لە بنەماڵەوە باسى ئەوەیان كردووەكە دایان 400 ملێۆن دۆلارى بۆ مەسعود گێراوەتەوە و لە بانكێكى ئیتاڵى لە رۆما بەناوى مەسرورى كوڕیه‌وە دانراوەو ژمارە حسابى بۆ كراوەتەوە!

کوردستانپۆست: له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له‌ بنه‌ماڵه‌ هه‌واڵێکی گرنگمان به‌ده‌ست گه‌یشت، که‌ بریتییه‌ له‌ سه‌فقه‌یه‌کی نێوان حزبالله‌ و مه‌سعود و ئێران و سوریا  بۆ مه‌به‌ستی ره‌تکردنی رۆکێتی  سکۆتی دوورهاوێژ ی ئێرانی له‌ خاکی کوردستانه‌وه‌ بۆ سوریا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ لوبنان ،مه‌سعود بێسێودوو و به‌ پیشیلکردنی ده‌ستوری عێراقی و سیاده‌ی خاکی کوردستان رازی بووه‌ به‌و سه‌فقه‌یه‌ له‌ پێناو   گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شیک له‌و پاره‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌  که‌ پاره‌ی دزراوه‌ و هی خه‌ڵکی کوردستانه‌. مه‌سعود که‌وتۆته‌ هاوکاریکردنیان بۆ هاسانکاری بۆ ره‌تکردنی ژماره‌یه‌کی زۆری له‌و راکێتانه‌ بۆ لوبنان و به‌ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی دژی ئیسرائیل.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە