بنەماڵەى مەسعود ى تەزویرچى ماڵى دیندار زێباریان لە سەڵاحەدین شاربەدەركرد؟!
Monday, 19/04/2010, 12:00
ئێوارەى دوێنێ، 18/4/2010 ماڵى دیندار زێبارى لەسەڵاحەدین بە بڕیارى ڕاستەوخۆى مەسعود و مەسرور بارزانى دەركران و لە هەولێر ماڵێكیان بەكرێ گرتووە، لە كاتێكدا دیندار زێبارى جگە لەوەى برازایى هۆشیار زێباری یە، لە هەمانكاتدا كچى خاڵى نێچیرەڤان هاوسەرێتى ، ئەم دەركردنەى دیندارو هاوسەرەكەى لە دوایى ئەو لێدوانانەى دیندار زێبارى هات، كە پەردەى لەسەر هەموو تەكەتولو كوتلەكانى بنەماڵەى مەسعود و نێچیرەڤان هەڵدایەوەو، بەوەى لەوە نزیك بوونەتەوە ئەوەى بەسەر یەكێتى و گۆراندا هات لەوان خراپتر ڕووى لە بنەماڵەى مەسعودو كوڕانى ئیدریس دێت!
بە پێى سەرچاوەیەكى نزیك لە فەهرى سكرتێرى سیداد بارزانى براى مەسعودەوە ، هیچ كەسێك ئەوەندەى دیندار زێبارى پەیى بە تەكەتول و كوتلەبازیەكانى ناو بنەماڵەى بارزانى نەبردبوو، هیچ كەسێكیش ئەوەندەى دیندار زێبارى بە ئاشكراو بە ڕوونى و شەڤافیەت و بێترس ڕایى خۆیى بەرامبەر بەو تەكەتولەى نێوان خانەوادەى مەسعودو نێچیرو براكانى نەخستە ڕوو بۆ ڕایى گشتى ناوخۆیى و دەرەكى!
وەهیچ كەسێك لە دوایى فاخر مێرگەسوریى ، ئەوەندەى دیندار زێبارى بنەماڵەى مەسعودى توڕەو هەراسان نەكردووە، كە لە ڕۆژنامەو كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى سنورى سلێمانى لە ئەنجامى لابردنى و گواستنەوەو بچوككردنەوەى لە پۆستەكەى، ئەو لێدوانەى دا، كە بە هۆیى كوتلە و دەورانى نێچیرەڤانەوە لێدراوە لەلایەن مەسعود و كورانیەوە كە باڵادەستى ئەمنى و تاوانكارین لە كوردستاندا!
هەر دوایى ئەو لێدونەى زێبارى مەسعودو كوڕانى و تا ئەوەى فشاریشیان خستە سەر نێچیر بێتە سەر خەت و وەڵامى دیندار زێبارى و ئەوانەى وەك ئەو بیریان كردۆتەوە بدەن!
بەڵام هەموو لێدوانەكان ئەو ڕاستیە حاشاهەڵنەلگرەیان سەلماند، كە بەڵى مەسعودو كوڕانى لە دۆلێكن و نێچیرو ئەربابەكانى لە دۆڵەكەى بەرامبەرى ماڵى مەسعودن!
فەهریى ئەوەشى باسكردووە كە ماڵى بارزان وەها تێگەیشتوون كە دیندار زێبارى جۆرێك لە سۆزو هاوبەندى و پەیوەندى لەگەڵ جەلال تاڵەبانى و بەرهەم ساڵح دا هەیە، چونكە لەماوەى كابینەى نێچیردا دیندار زێبارى زۆر پشتگیرى و لایەنگرى تاڵەبانى و بەرهەمى كردووەو، زۆرێك لە لێدوانەكانى لە سلێمانى داوە بە كەناڵەكانى ڕاگەیاندن و جۆرێك لە شڵەژانى لەناو بنەماڵەى مەسعودو كوڕانى دروست كردووە.
سەدام بارزانى كە كوڕیى خاڵى فەهریى و ئەو ڕاستیانەى باسكردووەكە چەند ڕۆژێكە دكتۆربەرهەم بە ڕەسمى داوایى كردووە فەلاح مستەفا لە بەرپرسى پەیوەندیەكانى دەرەوە لاببات و لە جێگایى دیندار زێبارى دابنرێت و، ئەم هەوڵەى بەرهەمیش جارێكى تر برینەكانى مەسعودو كوڕانى كولاندۆتەوەو، بڕیاریان داوە گەر یەكێتى سوربن لەسەر ئەو داوایەیان ئەوا هاوپەیمالنێتیان بەرەو تێكدان دەچێ
.........دیندار زێبارى بۆتە گەورەترین كێشە لە نێوان مەسعودو كوڕانى و بنەماڵەى ئیدریس بارزانى لەلایەك و خزمانى دیندار زێبارى و كەسوكارى هاوسەرەكەى كە كچى خاڵى نێچیرەڤانە...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست