پارتی له ههوڵی ناونووسکردنی ئاوارهکانی کوردستانی ڕۆژئاوادایه بۆ دهنگدان
Tuesday, 19/03/2013, 12:00
لەھەڵبژاردنەکاندا گوندنیشینەکانی تورکیا دەنگیان داوە
گومان دەکرێت بەشێکی زۆر لەئاوارە سوریەکانی ھەرێم ناونوسکرابن بۆئەوەی لەھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ھەرێمدا دەنگ بدەن
یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان گومان دەکەن بەشێک لەو ئاوارە سوریانەی ھاتوونەتە ناو خاکی ھەرێم و دانیشتوانی ژمارەیەک لەگوندە سنوریەکانی تورکیا ناونوسکرابن بۆ ئەوەی لەھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ھەرێم دەنگ بدەن، بەڵام پارتی بەتوندی ئەو گومانانە رەتدەکاتەوە.
زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی پلان دانان کە لەگەڵ ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانیدا زیاتر لەیەک ملیۆن کەس جیاوازی ھەیە، گومانەکانی لای ئەو ھێزە سیاسیانە تۆختر کردووەتەوە.
ھەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان بەتوندی ناونوسرکردنی ئاوارە سوریەکان و گوندە سنوریەکان رەتدەکاتەوە، بەڵام یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاماژەبەوەدەکەن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو مەسەلە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان (یەکێتی)، ھۆشداری دەدات لەوەی ھەر ھەوڵێک بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری خوێندنەوەی نێگەتیڤ لەسەر دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراسی دروست دەکات.
دانا سەعید سۆفی رایگەیاند"یاریکردن بە میکانیزمەکانی دەنگدان کاری دەسەڵاتێکی دیموکراسی نیە و زەنگێکی مەترسیداریشە".
ھەروەھا وتیشی"گومانی ناونوسکردنی ئاوارە سوریەکان بۆ دەنگدان دوای زیادکردنی دانیشتوانی ھەرێم دێت لەئامارەکەی وەزارەتی پلان دانان دا".
ئەوەی یەکێتی نیگەرانکردووە و گومانەکانی تۆختر کردووەتەوە ئەوەیە ئەو ملیۆن و سەد ھەزار کەسەی لەئامارەکەی وەزارەتی پلان داناندا زیادکراون زیاتر لەسنوری ھەولێر و دھۆکن نەک سلێمانی.
سەرچاوەیەک لەکۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی کەنەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، رایگەیاند"یەکێتی بەوردی چاودێری مەسەلەی زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم دەکات و لەداھاتوودا قسەی دەبێت".
سەرچاوەیەکەی یەکێتی، ھەندێک زانیاری وردی درکاند و روونیکردەوە ژمارەیەک گوندی تورکی سنوری ھەن کەدەکەونە نزیک ناوچەی بارزانەوە، ئەو گوندنیشینانە ناسنامەی عێراقی و تورکیشیان ھەیە و لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا دەنگیان داوە.
ھەروەھا وتی"لەیەکێک لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا یەکێک لەدانیشتوانی گوندە سنوریەکان دوای ئەوەی دەنگی لەھەرێم داوە و ویستوویەتی بگەرێتەوە لەرێگەی نێوان تورکیاو ھەرێم لەئاودا خنکاوە".
ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەنەبوو لەسەر ئەو پرسە لێدوان بدات، بەڵام شۆرش ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی وەڵامی پەیوەندیەکەی نەدایەوە.
ھەرچەندە یەکێتی گومانی لە زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم ھەیە بەشێوازێکی نائاسایی، بەڵام وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی یەکێتی بەبەرپرسیار دەزانێت لەو رووەوە چونکە"شەریکە لەدەسەڵاتدا".
محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، رایگەیاند"یەکێتی شەریکە لە حکومەت دا و ھەر مەسەلەیەکی لەو شێوەیە ھەبێت پێویستە قەبوڵی نەکات".
ناوبراو وتی"خۆ ناونوسکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی بۆ دەنگدان مەلەفی نەوت نیە یەکێتی نەتوانێت قسەی تیابکات".
مەترسی یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ناونوسکردنی ئاوارە سوریەکان لەوە سەرچاوەی گرتووە ئەو مەسەلە گۆرانکاری گەورە لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دروست دەکات، بەو پێ یەی ژمارەی ئاوارە سوریەکان گەیشتووەتە سەد ھەزار کەس و ژمارەشیان لەزیادبووندایە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆران، بەپێویستی دەزانێت لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکبھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو زیادانەی خراونەتە سەر ئاماری ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم.
عەدنان عوسمان، وتی"ناچینە ناو ھەڵبژاردنێکەوە تێیدا پەنجەمۆر بۆ سەرکەوتنی لایەنێک بکەین بەشێوازێکی ناشەرعی و ھەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوە دەبێت گەر ئەم ساختەکاری یە رەسمیە بەردەوام بێت".
ھەروەھا جەختیشیکردەوە"گەر خیاری ھەڵبژاردنی راستەقینە لەئارادانەمێنێت جەماوەر و ئۆپۆزسیۆن بیر لە خیاری تر دەکەنەوە".
لەبەرانبەر بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتوندی رەتیدەکاتەوە ئاوارە سوریەکان و دانیشتوانی گوندە سنوریەکانی تورکیا ناونوسرکرابن بۆ دەنگدان.
خەسرەو گۆران، رایگەیاند"ئاوارەکانی سوریا لەلایەن عێراق و یوئێن و ھەرێمیشەوە ناونوس کراون، بەڵام ناونوس کردنیان بۆ بۆئەوە نیە دەنگ بدەن ".
بەرپرسەکەی پارتی، روونیکردەوە ناوی دانیشتوانی ھەرێم لای وەزارەتی بازرگانی عێراق تۆمارکراوە، وتی"ئیتر چۆن ئاوارەی سوری دەتوانێت دەنگبدات".
سەبارەت بەگوندە سنوریەکانی تورکیا، گۆران وتی"خەڵک ھەیە حەوت ساڵە لەھەرێم دەژی و ناسنامەی نیە ناتوانێت دەنگ بدات، ئینجا دانیشتوانی گوندەکان کە رێگەکانیان سەختە چۆن دەتوانن بێنە ھەرێم بۆ دەنگدان ئەوانە راست نین".: لەھەڵبژاردنەکاندا گوندنیشینەکانی تورکیا دەنگیان داوە گومان دەکرێت بەشێکی زۆر لەئاوارە سوریەکانی ھەرێم ناونوسکرابن بۆئەوەی لەھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ھەرێمدا دەنگ بدەن و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان گومان دەکەن بەشێک لەو ئاوارە سوریانەی ھاتوونەتە ناو خاکی ھەرێم و دانیشتوانی ژمارەیەک لەگوندە سنوریەکانی تورکیا ناونوسکرابن بۆ ئەوەی لەھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ھەرێم دەنگ بدەن، بەڵام پارتی بەتوندی ئەو گومانانە رەتدەکاتەوە. زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی پلان دانان کە لەگەڵ ئامارەکەی وەزارەتی بازرگانیدا زیاتر لەیەک ملیۆن کەس جیاوازی ھەیە، گومانەکانی لای ئەو ھێزە سیاسیانە تۆختر کردووەتەوە. ھەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان بەتوندی ناونوسرکردنی ئاوارە سوریەکان و گوندە سنوریەکان رەتدەکاتەوە، بەڵام یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ئاماژەبەوەدەکەن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو مەسەلە. ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان (یەکێتی)، ھۆشداری دەدات لەوەی ھەر ھەوڵێک بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری خوێندنەوەی نێگەتیڤ لەسەر دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و پرۆسەی دیموکراسی دروست دەکات. دانا سەعید سۆفی، بەھاوڵاتی راگەیاند"یاریکردن بە میکانیزمەکانی دەنگدان کاری دەسەڵاتێکی دیموکراسی نیە و زەنگێکی مەترسیداریشە". ھەروەھا وتیشی"گومانی ناونوسکردنی ئاوارە سوریەکان بۆ دەنگدان دوای زیادکردنی دانیشتوانی ھەرێم دێت لەئامارەکەی وەزارەتی پلان دانان دا". ئەوەی یەکێتی نیگەرانکردووە و گومانەکانی تۆختر کردووەتەوە ئەوەیە ئەو ملیۆن و سەد ھەزار کەسەی لەئامارەکەی وەزارەتی پلان داناندا زیادکراون زیاتر لەسنوری ھەولێر و دھۆکن نەک سلێمانی. سەرچاوەیەک لەکۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی کەنەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، بەھاوڵاتی راگەیاند"یەکێتی بەوردی چاودێری مەسەلەی زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم دەکات و لەداھاتوودا قسەی دەبێت". سەرچاوەیەکەی یەکێتی، ھەندێک زانیاری وردی بۆ رۆژنامەی ھاوڵاتی درکاند و روونیکردەوە ژمارەیەک گوندی تورکی سنوری ھەن کەدەکەونە نزیک ناوچەی بارزانەوە، ئەو گوندنیشینانە ناسنامەی عێراقی و تورکیشیان ھەیە و لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا دەنگیان داوە. ھەروەھا وتی"لەیەکێک لەھەڵبژاردنەکانی رابردوودا یەکێک لەدانیشتوانی گوندە سنوریەکان دوای ئەوەی دەنگی لەھەرێم داوە و ویستوویەتی بگەرێتەوە لەرێگەی نێوان تورکیاو ھەرێم لەئاودا خنکاوە". ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئامادەنەبوو لەسەر ئەو پرسە لێدوان بدات، بەڵام شۆرش ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی وەڵامی پەیوەندیەکانی ھاوڵاتی نەدایەوە. ھەرچەندە یەکێتی گومانی لە زیادبوونی رێژەی دانیشتوانی ھەرێم ھەیە بەشێوازێکی نائاسایی، بەڵام وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی یەکێتی بەبەرپرسیار دەزانێت لەو رووەوە چونکە"شەریکە لەدەسەڵاتدا". محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی، رایگەیاند"یەکێتی شەریکە لە حکومەت دا و ھەر مەسەلەیەکی لەو شێوەیە ھەبێت پێویستە قەبوڵی نەکات". ناوبراو وتی"خۆ ناونوسکردنی خەڵک بەشێوەی نایاسایی بۆ دەنگدان مەلەفی نەوت نیە یەکێتی نەتوانێت قسەی تیابکات". مەترسی یەکێتی و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە ناونوسکردنی ئاوارە سوریەکان لەوە سەرچاوەی گرتووە ئەو مەسەلە گۆرانکاری گەورە لەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دروست دەکات، بەو پێ یەی ژمارەی ئاوارە سوریەکان گەیشتووەتە سەد ھەزار کەس و ژمارەشیان لەزیادبووندایە. ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی گۆران، بەپێویستی دەزانێت لیژنەیەکی پەرلەمانی پێکبھێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لەو زیادانەی خراونەتە سەر ئاماری ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم. عەدنان عوسمان، وتی"ناچینە ناو ھەڵبژاردنێکەوە تێیدا پەنجەمۆر بۆ سەرکەوتنی لایەنێک بکەین بەشێوازێکی ناشەرعی و ھەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوە دەبێت گەر ئەم ساختەکاری یە رەسمیە بەردەوام بێت". ھەروەھا جەختیشیکردەوە"گەر خیاری ھەڵبژاردنی راستەقینە لەئارادانەمێنێت جەماوەر و ئۆپۆزسیۆن بیر لە خیاری تر دەکەنەوە". لەبەرانبەر بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەتوندی رەتیدەکاتەوە ئاوارە سوریەکان و دانیشتوانی گوندە سنوریەکانی تورکیا ناونوسرکرابن بۆ دەنگدان. خەسرەو گۆران، بەھاوڵاتی راگەیاند"ئاوارەکانی سوریا لەلایەن عێراق و یوئێن و ھەرێمیشەوە ناونوس کراون، بەڵام ناونوس کردنیان بۆ بۆئەوە نیە دەنگ بدەن ". بەرپرسەکەی پارتی، روونیکردەوە ناوی دانیشتوانی ھەرێم لای وەزارەتی بازرگانی عێراق تۆمارکراوە، وتی"ئیتر چۆن ئاوارەی سوری دەتوانێت دەنگبدات". سەبارەت بەگوندە سنوریەکانی تورکیا، گۆران وتی"خەڵک ھەیە حەوت ساڵە لەھەرێم دەژی و ناسنامەی نیە ناتوانێت دەنگ بدات، ئینجا دانیشتوانی گوندەکان کە رێگەکانیان سەختە چۆن دەتوانن بێنە ھەرێم بۆ دەنگدان ئەوانە راست نین".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست