به‌راووردێک له نێوان فاروقی مه‌لا مسته‌فاو مناڵه هه‌ژاره‌کانی کوردستاندا
Friday, 20/01/2012, 12:00
له‌ناوه‌راستی سالانی نه‌وه‌ده‌کاندا براده‌رێکم له ئه‌وروپاوه به‌سه‌ردان هاتبۆوه بۆ کوردستان. وێنه‌یه‌کی نیشانداین له رۆژنامه‌یه‌کدا که به‌راووردی هه‌ژارێکی هیندستانی کردبوو که داهاتی رۆژانه‌ی 1 دۆلاره له‌گه‌ل بیڵ گه‌یتسی خاوه‌نی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئه‌مریکی که داهاتی چرکه‌یه‌کی 1000 دۆلاره، وا‌ته 60000 دۆلار له ده‌قیقه‌یه‌کدا.
ئه‌مه ئێجگار سه‌رنجی راکێشابووین، چونکه ئه‌و ده‌مه هێشتا له‌و جۆره سه‌رمایه‌دارانه‌مان نه‌بوو له کوردستاندا.
10 ساڵ له‌وه‌و دوا ئه‌و وێنه‌یه‌مان له‌لا ئاسایی بوو، ئێمه‌یش له کوردستان بووینه خاوه‌نی ئه‌و جۆره به‌راوورده له‌سه‌ر ئه‌رزی خودی کوردستان خۆی. جا بۆ نا؟ بۆچی گوایه ئێمه‌یش له کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رمایه‌داریداناژین؟ بۆچی یاسای سیستمه سه‌رمایه‌داریه‌که‌ی بارزانی و تاله‌بانی رێگره له دروستبوونی ئاوه‌ها ژیانێک له کوردستاندا؟
له‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا مناڵێکی هه‌ژاری هیندستان له به‌راووردا ده‌بینن به ملیاردێرێکی کورد، به‌لام له زروفێکدا که ئه‌و مناڵه هه‌ژارانه له سێبه‌ری بیناکانی فاروقی مه‌لا مسته‌فادا له کوردستان نه‌ک له هیندستان، دانیشتوون و بنێشت ده‌فرۆشن، یان په‌لاماری ئۆتۆمبێله‌کانی سه‌رشه‌قامه‌کان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاکیان بکه‌نه‌وه‌و چه‌ند پوولێکیان لێ ده‌ست بکه‌وێت.
ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی زیاتر له‌نیو سه‌ده، ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می ئه‌نفالچیه‌کان، ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می کاسه‌لێسه‌کانی به‌عس. برواننه ئه‌و وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌و ئه‌و راستیه‌تان وه‌بیربێته‌وه، راستیه‌ک که نکوڵی ناکرێت، وێنه‌کان حیکایه‌تی ئه‌و مێژووه‌مان بۆ ده‌گێرنه‌وه، مێژووی هه‌ڵپه‌رکێ و چۆپی گرتن له‌گه‌ڵ خوێنرێژه‌کانی به‌عس، مێژووی دڵنیاکردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کانی به‌عس له‌وه‌ی که هه‌رگیز جێگایان به‌چۆڵی نامێنێته‌وه، باشترین میراتگری ئه‌وان له کوردستاندایه، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت به‌عس ده‌بێت شه‌رم بکات له ئاستی ئه‌و چه‌وره‌و شه‌قاوانه‌ی ناوبازاردا که ئه‌مرۆ، ئه‌گه‌ر پیاوی خۆیان بیت، به مانگێک ناگه‌یته لایان، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ته‌نها بۆت هه‌یه له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه بیانبینیت.
بروخێ پاشماوه‌کانی به‌عس، بروخێ سه‌رمایه‌داری.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست