کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەسەڵاتى كوردى لۆژیكى بەكارهێنانى هێز یان هێزى بەكاهێنانى لۆژیك

Thursday, 19/04/2012, 12:00






دەسەڵاتى سیاسى كوردى رەنگدانەوەى هەموو رەنگ و چین و توێژە جیاجیاكانى ناو كۆمەڵگە نیە تا لە هەرەمى دەسەڵاتدا خۆى سیستەماتیزە بكات و گەلیش شەرعیەتى لە دەسەڵاتدا مانەوەى پێ بدات , بەڵكو درێژكراوەى دەسەڵاتە تۆتالیتارەكانى سەدەكانى ناوەراستە و ئیلهامى حوكمرانى لەوەوە وەرگرتووە و فۆرمێكى نوێ لە سیستەمى حوكرانى هاشێوە لەسەر هەمان عەقڵیەت و پرنسیپ بەرهەم دێنێتەوە . رۆژى (19)ى نیسان و فەلاقەكـــردنى خــوێندكــاران لــە نــاو حـــەرەمـــى زانكـــــۆدا هەندێ كلیلى سەرەتایمان پێدەدەن بۆ خوێندنەوەو مانیفێستكرنى رووى راستەقینەى دەسەڵات , ئەم جۆرە لە دەسەڵات بۆ درێژەدان بە مانەوەى خۆى پەنا بۆ مۆنۆپۆل كردنى هەموو جۆرە دەسەڵاتەكان دەبات , و پێگەى جەماوەرى خۆى لە قەبارەى راستەقینەى گەورەتر ئەبینێت و ئەیەوێت لەو رێیەوە پێمان بڵێت كە ئێمە بەهەر پێوەر و لۆژیكێك بێت شایەنى بەرێوەبردن و مانەوەین لە لوتكەدا ,هەر بۆ ئەم مەبەستەش هەوڵى ئەوەى داوە لە پەراوێزى خۆیدا چەندین رێكخراوى حزبى سێبەر بەرهەم بێنێ كە بێگوێدانە هەر بەر پرسیاریەتیەك كە تەعبیر بێت لە ناوەكەى یان ئەو ئامانجەى بۆى دروست بووە پێش هەموو شتێك دەبێت لەگەڵ ئیقاعى بەرژەوەندیەكانى حزب دا خۆى بگونجێنێت و جگە لەوە هەوڵى قۆرخكردنى هەر رێكخراوو بزاوتێكى سیاسى تر دەدات كە دەكەونە دەرەوەى بەرژەوەندیەكانى حزب , گەر نەیشى توانى زۆر بێباكانەو بەوپەرى توانایەوە هەوڵى لەكەداركردنیان دەدات و تەنانەت كاتێك دەبینێت پێگەى خۆى لە ناوەندە زانستیەكاندا لە دەستداوە , موقەدەسترین دامەزراوەى زانستى وڵات كە زانكۆیە بە خزمەتى بێگانەو خوێندكارانى بە ئانارشیست وتۆمەتى كارەكتەرى سەر بە لایەنى موعارەزە ئەداتە پاڵیان .
(19)ى نیسان ئەو رۆژەى كە دەسەڵاتى كوردى مێژوویەكى رەشى بۆخۆى تۆماركرد و تاوانێكى كەمتر نەبوو لە ئەنفال و شەرى ناوخۆى خستە سەر خەرمانى پڕ لە خیانەتى خۆى , بۆیە ئەگەر ئەزموونى 60 رۆژ خۆپیشاندان و رووداوەكانى 17 شوبات و رۆژانى دواتر و بێحورمەتى كردن پێمان لە رۆژى (19)ى نیساندا لەبەردەم زانكۆدا شتێكى فێركردبین ئەوا بە گومانەوە تێروانین و سڵكردنەوەى گەورەیە لە مەترسى ئەم دەسەڵاتە كە بە لۆژیكى هێز مامەڵە لەگەلأ خوێندكارانى زانكۆدا دەكات نەك هێزى لۆژیك .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە