ئایا مه‌سعود بارزانی مه‌رجی کاندید بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمی تێدایه.
Monday, 01/06/2009, 12:00
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و به‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم له ڕاگه‌یاندنێکدا مه‌رجه‌کانی خۆکاندید کردنی بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم بڵاو کرده‌وه تا جه‌ماوه‌ری کوردستان هوشیاری و زانیاریان هه‌بێت له چۆنێتی مه‌رجه‌کانی خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم . مه‌رجه‌کان هه‌ندێکیان گشتی بوون وه‌کو ته‌مه‌ن و دانانی بارمته‌یه‌کی 25 ملیۆن دیناری له کۆمیسیۆنداو هه‌روه‌ها که‌سی کاندیدکراو ده‌بێت دانیشتووی هه‌رێمی کوردستان بێت. تا ئێره هیچ سه‌رنجێکم نیه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن و مه‌رجه‌کانی کۆمیسیۆن به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگ و مایه‌ی سه‌ر سوڕمانه به‌لای زۆربه‌ی
دانیشتوانی کوردستانه‌وه ئه‌و خاڵه‌یه که ده‌ڵێت ده‌بێت ڕابووردووی سیاسی پاك بێت و خیانه‌تی به گه‌ل و نیشتمان نه‌کردبێت.ئه‌گه‌ر کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕاستگۆ بێت و مه‌رجه‌کانی خۆی به هه‌ند وه‌ربگرێت ده‌بێت مه‌سعود بارزانی مافی خۆ کاندید کردنی نه‌بێت چونکه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌رجی خۆکاندید کردنی تێدا نیه. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه.
مه‌سعود بارزانی نه‌ك ههرخیانهتی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نجام داوه به‌ڵکو ئێستاش به‌رده‌وامه له خیانه‌ت کردن به خه‌ڵکی کوردستان. که هێما ده‌ده‌ین به هه‌ندێکیان که ئه‌مانه‌ن.
1/مسعود بارزانی له‌ساڵی 1979 پێش له‌شکری ئێران که‌وتووه‌و ئه‌م شارانه‌ی خواره‌وه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی بۆ جمهوری ئیسلامی ئێران داگیر کرد سنه شنۆ بۆکان نه‌غه‌ده سهقزو مه‌هاباد و کامیاران که به سه‌دان ڕۆڵه و تێۆشه‌ری کوردیان شه‌هید کردووه که ئه‌مه یه‌کێکه له تاوانه گه‌وره‌کانی جه‌نگ واته جینۆ ساید کردنی میلله‌تێك که به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گهورهدهژمێردرێت.
2/ له‌سه‌ر چه‌ند ڕیزه دوکانێك له شاری ڕانیه شه‌ڕی ناوخۆی هه‌ڵگیرسان که نزیکه‌ی چوار ساڵی خایاند‌و به‌هه‌زاران لاو کوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ی تێدابه کوشت دراو سه‌روه‌ت و سامانیان به تاڵان برا که ئێستاش ئاسه‌واری ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دیاره.
3/ ساڵی 1992 به کلک گرێدان له‌گه‌ڵ دوژمنی سه‌رسه‌ختی میلله‌تی کورد تورکیای ئه‌تاتورکی شه‌ڕیان دژی گه‌ریلاکانی په‌که‌که ئه‌نجام دا که به‌هه‌زاران کوڕی کوردیان کرده قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان وشه‌هیدیان کرد.
4/ له‌ساڵی 1996 مه‌سعود بارزانی به‌به‌رچاوی دونیاوه‌و بێ شه‌مانه له‌شکری به‌عسی هێنایه سه‌رکوردستان وهه‌ولێری داگیر کردوو ئاڵای کوردستانیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی به‌رله‌مان داگرت و ئاڵای به‌عسیان له جیاتیدا هه‌ڵواسی دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی یه‌کێتی یان به‌ده‌ستی کڵاو سوره‌کانی به‌عس شه‌هید کرد.
5/ له‌ساڵی 1997 پێش له‌شکری تورکیا که‌وت و هێنایبۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌و یه‌کێتی به‌بۆردومانی فڕۆکه‌و تۆپه‌کانی له‌شکری تورك بۆ سه‌ر به‌رزایه‌کانی كلاو قاسم و سه‌فین و هه‌ندرێن و هیران و نازه‌نین سه‌دان تێکۆشه‌ری گه‌ریلاو پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی تێدا شه‌هید بوون.
6/ هه‌ر له‌ساڵی 1997 دا له که‌مپی مه‌خمور 70 هاوڵاتی په‌ناهنده‌ی سڤیلی بێ گۆناهی گووله باران کردن و ته‌رمه‌کانیشیان تا ئێستا بێ سه‌رو شوێنن.
7/ له دوای ڕپهڕینهوه مه‌سعود بارزانی ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ئابووری کوردستانداو به ملیاره‌ها دۆلاری له قوت و پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان دزیووه‌و له بانقه‌کانی ئه‌روپا به ناوی بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی و خه‌ڵکانی کاسه‌لێس و ده‌روێشه‌کانی بنه‌ماڵه‌وه نوسراوه به تایبه‌تی له پاره‌ی بۆدجه‌ی له %17 که خه‌ڵکی کوردستان ته‌رخان کراوه. ئه‌م چه‌ند خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه مشتێکن له‌نمونه‌ی خه‌روارێکی دزی و خیانه‌ته‌کانی مه‌سعود بارزانی بنه‌ماڵه‌که‌ی .
بۆیه هه‌ق وایه بپرسین له کۆیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌رێم ئایا دوای زانینی ئه‌م هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه ئاشکرایانه‌ی که له‌سه‌ر که‌سایه‌تی سیاسی مه‌سعود بارزانی بێده‌نگ ده‌بن و بێ هه‌ڵوێست ده‌بن یاخود وه‌کو یاسا‌و پره‌نسیپی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت مه‌سعود بارزانی ئاگادار بکه‌نه‌وه‌وه له‌وه‌ی که‌وا مه‌رجه‌کانی کاندیدبوونی تێدا نیهبۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست