نامه‌یه‌کی کراوه بۆ سه‌رۆك کۆماری عێراق و سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
Wednesday, 07/04/2010, 12:00
چاوپۆشی کردن له ته‌سلیم کردنی فه‌ریق ڕوکن عوسمان عه‌لی صاڵح و عه‌مید صاڵح و عه‌مید صباناح حسن حسین ناسراو به ( صباح فه‌یلی ) ومقدم ڕوکن غالب ئامر فه‌وجی (قوة الطوارئ ) دووز عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.****************************************************
به‌ڕێز سه‌رۆکی کۆمار
پێش چه‌ند مانگێك له‌مه‌و پێش کاسێتێکی (سیدی)م بۆ ناردیت له ڕێگه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه‌وه، که یه‌کێك له‌وانه ناوی مقدم (صبحی)یه باسی شه‌ریکه دزه‌کانی خۆی (فه‌ریق ڕوکن عوسمان و لیوا ڕوکن صلاح ا‌لدین مصطفی کمال و صباح فه‌یلی) به شانازیه‌وه باسی دزیه‌کانی خۆیان ده‌کات، که چه‌ند ته‌رکیان هه‌بووه به ناوی نادی پێشمه‌رگه و لیوای رئاسه‌ی جمهوری، چۆن سه‌یته‌ره‌کانی به‌ینی (تکریت و دووزخورماتوو که‌رکوکیان) داوه به ئیجار، من بۆ خۆم ده‌نگیم تسجیل ده‌کرد و ئه‌و بێ‌ئاگا بوو وێنه‌یه‌کیشم ناردووه بۆ هه‌ریه‌ك له‌م به‌ڕێزانه‌ی خواره‌وه:
1/ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
2/ به‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌ی نه‌زاهه
3/ دوکتور به‌رهه‌م صاڵح
4/ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا
5/ زانیاری فه‌رمانده‌یی گشتی
6/ فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م چوار که‌سه گه‌نده‌ڵه‌ی که ناویانم هێنا، نووسینگه‌کانتانیان کۆنترۆڵ کردووه، به به‌رتیل چاویان کوێر کردوون، هه‌رشتێك له زه‌ره‌ریان بێت ناگاته لاتان له‌کاتێکدا جه‌نابتان، که باس له نه‌زاهه ده‌که‌ن و خۆتان به‌دژی گه‌نده‌ڵان ده‌زانن، به‌ڵام له ژێر باڵی جه‌نابتاندا به ملیۆنه‌ها دۆلار به‌ناوی سه‌رۆکایه‌تی جمهوری و پێشمه‌رگه و نادی پێشمه‌رگه له به‌غداد ده‌دزرێت.
به‌ڕێز ...
ئایا ده‌زانیت ئه‌م ستافه دزه له ساڵی 2004 وه تا ساڵی 2010 زیاتر له 600 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکییان دزیوه؟ له‌وانه‌یه به‌ڕێزتان ئه‌م مه‌بله‌غه به‌درۆ یاخود به خه‌یاڵی بزانن. من ئاماده‌م له‌به‌رده‌می به‌ڕێزتانا دۆلار به دۆلار بۆتان شی بکه‌مه‌وه ، له ساڵی 2005 وه لیوا ڕوکن صلاح ا‌لدین مصطفی کمال شه‌ریکه دزه و پشکی دزی به‌رکه‌وتووه، ئه‌و بێئاگای خۆی پیشان ده‌دات له تحقیق دا، به‌ڵام من نووسراوێکم له‌لایه که واژوی خۆی له‌سه‌ره، ده‌ڵێت: (نادی پێشمه‌رگه یتنظم علی ملاك الفرقة الرابعة اداریا ) له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر، که ئاماده‌م بیخه‌مه به‌رده‌م شه‌خصی جه‌نابتان، نه‌ك که‌سێکی تر، چونکه خه‌ڵکانی تر ده‌بن به شه‌ریك له‌گه‌ڵیاندا و قه‌زیه‌که داده‌خه‌ن، به بیانووی (لعدم وجود الادلة الکافیة)، که ئه‌م ڕسته‌یه بووه به سیاق له‌ناو سه‌رجه‌م داموده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌کاندا ئیشی
پێده‌کرێت.
داوا کارم له به‌ڕێزتان ته‌نها له‌به‌ر سومعه‌ی خۆتان، یاخود له‌به‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و ستافه کورده‌ی
که له به‌غداد کار ده‌که‌ن، ئه‌وانه ته‌سلیم به‌دادگا بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری خۆی بدات. منیش ئاماده‌م بچمه به‌رده‌م دادگایه‌کی عادیلانه، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن بۆم ته‌نها یه‌ك دۆلار یان یه‌ك دینار یان یه‌ك فیشه‌ك یان هه‌ر شتێکی ده‌وڵه‌ت له‌لام بێت ئاماده‌م ڕووبه‌ڕووی قورسترین سزا ببمه‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌بوو ئه‌وانه سزا بدرێن که فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی منیان ده‌رکردووه به تۆمه‌تی خه‌یاڵیی یاخود به‌پاره، که نزیکه‌ی 3 ساڵه من له‌سه‌ر درۆی ئه‌وانه ده‌رکراوم و هه‌ڵهاتووم و له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتم.
ئه‌م دزییه گه‌وره‌یه ته‌نها یه‌ك که‌سی بچوکی تێکه‌وتووه، ئه‌ویش (مقدم سلام حلو حسین) ئه‌فسه‌ری موچه‌ی فرقه‌ی 4 ، که ته‌نها عبدلمآمور بووه.
سه‌رنج و تێبینی:ئه‌مه ته‌نها به‌شی یه‌که‌مه ئه‌م زانیاریه چوار به‌شه ته‌رجومه ده‌کرێت به زمانی عه‌ره‌بی له به‌شی دوو و سێ‌دا بۆدره‌ی مه‌عاشه‌کانی تێدایه ئاماژه دراوه به ناوه وه‌همیه‌کان و ده‌نگی (مقدم صبحی و مقدم سلام)، که چۆن باسی دزییه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست