ئافه‌رم بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم مسعود بارزانی وسه‌رۆکی حکومه‌ت د. به‌رهه‌م ساڵح مه‌لایه‌ک قسه‌تان بشکێنێت.
Wednesday, 06/01/2010, 12:00
له‌لایه‌ن دکتۆر به‌رهه‌م و جلال تاڵه‌بانی یه‌وه بڕیار درا که پارێزه‌ر (گۆران ئه‌دهه‌م)
کاکه‌یی بکرێت به قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید. له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه مه‌لا
محمد موفتی له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆلکه مه‌لایه‌کی هاوشانی خۆی به‌به‌رچاوی سه‌دان که‌سی شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه فتوای ئه‌وه‌ی دا که کاکه‌یی ویه‌زیدی ومه‌سیحی کافرن ناکرێت کاکه‌یێک ببێته قائمقامی هه‌ڵه‌بجه واته (رئیس وه‌حده‌ی ئیداری ئه‌و شاره) به‌ڕێزان
ئه‌گه‌ر یاسا هه‌بێت ئه‌بێت ئه‌م کۆنه به‌عسیه بدرێت به‌دادگا به‌تۆمه‌تی کوشتنی ئه‌وکاکه‌ییانه‌ی موێڵ وکه‌رکوک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌کانی خۆی شاهیدی تاوانه‌کانیه‌تی.
خوێنه‌رانی به‌ڕێز...
1/ له‌زه‌مانی به‌عس به شێخ عمق ناسراو بوو. له‌مکتب ێدام حسین له‌لای فه‌ریق الرکن مانع عبدالرشید مانگی حه‌وت سه‌دو په‌نجا هه‌زار دیناری چاپی وه‌رده‌گرت تا ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام .
2/ یه‌کێکه له به‌عسیه تۆخه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
3/ له‌کاتی ڕۆیشتنی وه‌فدی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بۆ شاری به‌غدا به‌مه‌به‌ستی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی که‌س وکاری قوربانیانی کیمیا بارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقیه‌وه کاتێك دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکومه‌ت نوری مالیکی دا کردبوو مه‌لا محمد به‌جیا له وه‌فده‌که نامه‌یه‌کی شه‌خسی ته‌سلیمی نوری مالکی کردبوو تیایدا داوای پاره‌ی کردبوو بۆ خۆی مالکیش په‌نجا ملیۆنی پێ دابوو .
ئایا مه‌لا محمد بۆ پاره‌وه‌رگرتن بۆ خۆی چووه بۆ به‌غدا یان بۆ داکۆکی کردن له که‌س وکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه. مه لا محمد ئێستا پاره‌ی پێنج پاسه‌وان له فه‌رمانده‌ی گشتی وه‌رده‌گرێت ئه‌مه بێجگه له موچه‌ی مانگانه‌ی خۆی من له ئێوه ده‌پرسم ئایا ئه‌مه مه‌لایه یان ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی گشتی یه.
سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست