ئاسۆ مامند : سیارە لەكارگێرمەلبەندەكانى هەولێر دەسینێتەوە
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
بەداخەوە وەك پیشەى هەمیشەى هندێك بەرپرسى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بێ گەرانەوە بۆ راوبۆچونى سەرووى خۆى ودەردەشەكردن و رەنگدانەوەى خالە سلبى وئیجابیەكانى لەلایەك و ئەداو دلسۆزى و رابردووهەلوێستى كادیر لەلایەك ورەچاو نەكردنى قۆناغى یەكێتى لەهەولێروشكانى كادیربەرامبەر بە پارتى لەسەروى هەمووى.. پێش نیوەرۆى رۆژى یەك شەم 29/8/ 2010 بەئامادەبوونى ئاسۆمامندى فایل داروتەكتول چى وحیمایەى كۆسرەت رەسول بەیاوەرى (بەكریەعقوب ،قارەمان شینە ،رێبازبێركۆتى) بەرپرسى مەلبەندەكانى(17، 18، 20) سەرشكاوەكانى كۆنگرەى(3) ى بالى كۆسرەت .. رون وئاشكرایە ئەم سێ زاتە ى مەلبەندەكانى دەوروبەرى هەولێررێكخستنەكانى یەكێتى باش دەزانن ودەیناسن لە چوار سالى رابردوو چ كارەساتێكیان بەسەر یەكێتى هێناوە لە تەكتول و (سیارە ، دەمانچەى بەكۆمەڵ ،مەبلەغى دۆلار)چەندین جار وەرگرتن لە كۆسرەت ، ئەرسەلان بایز، وەك خۆیان دەلێن دادە هێرۆ) جگە لەوەى خۆیان ومندالەكانیان لەسەر بوجەى یەكێتى دەخوێنن وخوێندنیان تەواو كردوە كەچى لەئەركى حزبى دابوونە جەنابیان.. ئەم زاتە شەریفانە لەم بەروارەى سەرەوە هەلساون بەدەركردنى بریارى وەرگرتنەوەى سیارەى كارگێر مەلبەندەكان ، لەكاتێكدا لە كۆنگرەى (3) یەمى یەكێتى نیشتمانى كوردستان بریارى لێ دراوە یەكێتى پلەو موچەو ئیمتیازات لەكەس وەرناگرێتەوە، یەكێتى نەكەسى لێ زیادە نەلەكەسیش بێزارە، كەچى ئەو فەریكە بەرپرسانەى ئێستاى مەلبەندى هەولێر بەرپرسى مەلبەندەكان وجێگرمەلبەندە كانیان ئەم بریارە سەلیمە ئەوان ناگرێتەوە دەربارەى سیارە وەرگرتنەوە،كەچى بەرپرسى مەلبەندەكان تەنها لە چوار سالى رابردوو زیاتر لە(3) سەیارەیان وەرگرتوە كەئاشكرایە ومەكتەبى دارایى زانیارى لەسەر هەیە جێگرمەلبەندەكانیش لە چوار سالى رابردووئەوەى زانراوە(2) سەیارەیان وەرگرتوە ...لەئەركى حزبى زۆرخۆشە یەكێك برێارێكى لەم شێوەیە بدات پەرێزى پاك بێت بریارەكەى بۆبەرژەوەندى گشتى(ى.ن.ك) بێت با ئەوان سیارەیەكى خۆیان رەت بكەنەوە ئێمەش رازین ،كە لەم سیلرەیە زیاتر سودمەند نەبوینە .ئێمە چاوەرێ دەست خۆشى و سوپاس نامەیەك بوین كە لەچوارسالى رابردوو مێوانى مالەكانى خۆمان بوین و فەراغى دەوام نەكردنى ئەوان ولەبەر پارە پەیداكردن وخۆبەزل زانینیان ومۆنیكا جام رەشەكانیان كەئێمە لەناو جەماوەرەكەمان پێان شەرمەزاربوین .كەچى لەبێ ئیشیان سیارە لەكار گێرمەلبەندەكانى هەولێر دەسێنەوە .وەك ئەوەى لەسالى 2006 كێشەى ناو مەكتەبى سیاسى وتەكتولاتى ناوخودى مەكتەبى سیاسى ئۆباڵەكەیان خستە پاڵ ئۆرگانى(شانە) وە شانەیان نەهێشت ،
ئێمە وەك كارگێرانى مەلبەندەكانى دەوروبەرى هەولێر زۆر نیگەرانین بەو بریارەى بەرپرسانى مەلبەندى (3) ى هەولێرنەك لەبەر ئەوەى سیارە لە ئێمە وەردوگیرێتەوە لەبەر ئەم هۆیانە....
1-پێشل كردنى بریاروراسپاردەكانى كۆنگرەى (3) یەم
2-ئیجرائەت نەكردن لەپێشەوە لەگەڵ ئەوانەى لە چوار سالى رابردوو لەسیارەیەك زیاتریان وەرگرتوە
3-بەرپرسانى مەلبەندو جێگرەكان بەدەر لەم بریارە،كەخۆیان رەنگە ناویان نابێ بەهەدەرنەدانى سەروەت وسامانى یەكێتى..
4- ئەم بریارە تائێستا تەنها هەولێرى گرتۆتەوە كەچى مانگێك زیاترە مەلبەندەكانى سلێمانى وگەرمیان یەكیگرتۆتەوە.
لەكۆتایى دەلێن ئەگەر ئەم بریارە جێ بەجێ بكرێت ئێمەش هەلویستمان دەبێت.شكور لەوكاتەى عیماد ئەحمەد بۆتە بەرپرسى مەكتەبى رێكخستن حزب بەرەو پوكانەوە دەچێت ، تائێستا بریارێكى پۆزە تیڤى نەداوە هەر لە گواستنەوەى بارەگاى مەكتەبى رێكخستن لە پایتەختەوە بۆ گوندێك و دواتر كۆسپ دروست كردن لە خانەنشینى كادیرو دوارۆژێكى تەمین بۆ مندالەكانمان، عیماد ئەحمەد لە زۆر كۆروكۆبونەوە دەلێ یەكێتى بەهێزنەبێ بۆ پارتى رێكەوتن لەگەڵ حزبى زەحمەت كێشان و سوشیالست ناكات ..ئێمەش دەلێن خاوەنى جەنابت و ئاسۆ مامندبین بریار لەسەر هەولێر بدات ئەمجارە پارتى ئیشتان دەبینێ وبزانە رێكەوتن لەگەڵ كێ دەكات ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
30/8/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست