به‌یاننامه‌ی گروپی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ
Saturday, 02/04/2011, 12:00
سڵاوی ئازادی له هه‌موو ئازادیخوازێكی كوردستان
ئێمه وه‌كو گه‌نجانی شۆڕشگێڕی شه‌قام كه له 1/4 واته هه‌ینی توڕه‌ییه‌وه بڕیاری راپه‌ڕینماندا, ده‌ستمان كردووه به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه تا ئێستا خۆپیشاندانمان كردووه‌و داواكاریمان هه‌بووه به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه به‌ڵكو هه‌زاران توهمه‌ی دوور له ڕاستیان خستۆته پاڵمان بۆیه ئێمه ئیتر بڕیارماندا خۆپیشاندان نه‌كه‌ین به‌ڵكو راپه‌ڕینمان ده‌سپێكرد، ئێستاش ئێمه داواكاریمان نیه به‌ڵكو شه‌ڕده‌كه‌ین تاوه‌كو كوردستان له گه‌نده‌ڵكاران پاك ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه شه‌ڕده‌كه‌ین تاوه‌كو تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هیدانمان به‌ده‌ستی خۆمان بكه‌ینه‌وه و ئێمه هه‌موومان گیانی خۆمان له‌پێناوی كوردستان و گه‌لی كورددا به‌خت ده‌كه‌ین، وه به‌هه‌مووتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێمه هیچ ده‌ستێكمان له‌پشت نیه و ئاژاوه‌گێڕنین، تكا له ده‌سه‌ڵاتداران ناكه‌ین كه به ئاژاوه‌گێڕ ناومان نه‌بات به‌ڵكو داوا له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ده‌كه‌ین چیتر توهمه‌ی ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕمان نه‌ده‌نه پاڵ. ئێمه ناڵێین سه‌رای ئازادی چۆڵكه‌ن یان بمانه‌وێت به‌كه‌سی چۆڵ بكه‌ین، هه‌ركه‌سێك حه‌زی له‌وه‌یه گوێ له شیعر و وتار بگرێت ده‌توانێت بچێته سه‌رای ئازادی و ئێمه ڕێز له هه‌موو تاكێك ده‌گرین كه ته‌نها به‌یه‌كجار ئاماده‌بوون له سه‌رای ئازادی‌دا پشتیوانی خۆی بۆ خه‌ڵك ده‌ربڕێت، به‌ڵام ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه نه‌ماوه كه به‌ئاشتی ده‌سه‌ڵات بێته سه‌رخه‌ت و هه‌نگاوێكی كرداریانه به‌ڕووی چاكسازیدا بنێت، بۆیه ئێمه راپه‌ڕین ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ختده‌كه‌ین، چونكه ئێمه گه‌شتینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ماف به‌ئاشتی ناسه‌نرێت به‌ڵكو به‌شه‌ق.
له كۆتاییدا داواكارین ته‌نها پشتگیر و پشتیوانمان بن و چیتر به ئاژاوه‌چی و به‌ردهاوێژ و چی و چی ناومان مه‌به‌ن به‌تایبه‌ت ئۆپۆزسیۆن و ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی، به‌سه ئیتر تا شه‌ڕئه‌كه‌ین ئاژاوه‌گێڕ و گێره‌شێوێنین و كه كوژراشین به شه‌هید ناومان ئه‌به‌ن.
سلێمانی
2/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست