کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بۆچی که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی پرۆپاگه‌نده‌ی میتی تورک وه‌رده‌گێڕێت و بڵاوی ده‌کاته‌وه‌؟

Thursday, 09/08/2012, 12:00







هەموومان دەزانین كە بڵاوكردنەوەى هەندێ هەواڵ كە راستەوخۆ لە زمانی دووژمنانی كوردەوە وەربگیردرێت دێتە چی واتەیەك بەتایبەتی لەم هەلوو مەرجەی كە ئەمڕۆ ناوچەكەی پیدا دەرباز دەبێت و گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری كوردستان لەناو شۆرشێكدایە كە چارەنوسی هەزاران سال چەوسانەوەی گەلێكی 40 ملوێنی دیاری دەكات لەوەها هەلوو مەرجێكدا ئەوەی كە گەورەترین رێگرە لەهەبوونی كورد وەكو نەتەوەیەك و ئامادەنیە دان بەبچوكترین مافی كورداندا بنێت دەوڵەتی توركە و راگەیاندنی شەرٍی تایبەتی دەوڵەتی توركە بۆیە دەكرێت چاوەڕوان دەكرێت راگەیاندنی دەوڵەتێكی فاشستی وەكو تورك هەواڵی راستی لەسەر كورد بڵاو بكاتەوە بێگومان نەخێر. هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئەوەى توركیا كردی ئەوە بوو كەوا نیشانی بدات پەیوەندی لە نێوان پەكەكەو سوریادا هەیە ئەویش بە ئامانجی ئەوەی كە بە ناو ئارتەشی ئازادی سوریا بەهێندەی رژێمە خوێنخۆرەكەی ئەسەد بەرامبەر كوردان ركو كینەیان هەبێت بۆیە هەموو راگەیاندنی تورك بەرپرسانی تورك هەموو كارێك دەكەن تاوەكو ئەم درۆ شاخدارە بەخەڵكی بدەنە قەبوول كردن بۆیە بە رۆژانە هەواڵی لەسەر درووستەكەن بە گۆێی خەڵكدا دەخوێنن كە سوریا هاریكاری پەكەكە دەكات ئەمە لەكاتێكدایە هەم جەنابی "ن ر ت" و دوونیاش دەزانێت كەوا ئەوەی لەرێكەوتنامەی ئەدەنەی نێوان توركو سوریادا هەیە ئەوەیە كە بەهەموو شێوەیەك دژایەتی كردنی كوردو بەتایبەتی پەكەكەیە كە تاروژی ئەمڕۆش كاری پێدەكرێت بەڵام ئەوەى جێگای داخە راگەیاندنێكی كە دەڵێت من ئازادم، که‌چی ئه‌وه‌تا لە بری بە درۆخستنەوەی ئەم هەواڵەی تورك بە شانازیەوە تەرجومەی دەكەن و بەخەڵكی دەڵێن ئەوەتە توركیا راستەكات پەكەكە هاوكاری سوریایە لە بری ئەوەی كە بزانن ئەوەى كە ئەمڕۆ لە باكوری كوردستان دەكرێت تەجرووبەی 30 ساڵ شەرە بەرامبەر گەورەترین دوژمنی كورد كە توركیایە و پەیوەندی بە هەواڵی بێبنەمای وەكو چه‌كی گرانی سوریا بەكار هاتوە نیە ئەوەى كراوە بەشەو بە سیلاحی كە 30 ساڵە شەڕی پێدەكرێت بەڵام بە تاكتیكی جیاواز لە دوژمن خستنە بەهەر حال باوا دەرنەكەوێـت.

گومانه‌کان:
1- رەنگە كۆمپانیای نالیا تەماح وای لێكردبێت، به‌ پرۆژەكانی هەرێم رازی نەبێت كەوتبێتە شەریكی لەگەڵ كۆمپانیاكانی تورك بەڵام بەو شەرتەی كە NRT وەكو ئەوان بكەوێـتە دژایەتی كورد. كە هیوادارین وا نەبێـt.

2- رەنگە پارتی و بەتایبەتی مه‌سعود بارزانی هەڕەشەی ئەوەى لێكردبن كە ئەگەر بەو شێوە نەبن لە دژایەتی كورد ئەوا كۆمپانیاكانتان رادەگرین و دەستی بەسەرا دەگرین. یانیش بەڵێنی ئەوەى پێدابن كە برا توركەكانمان هاوكارتان دەكەن تا دژایەتی كوردان بكەن .

3- یان .....

هیوادارم چیتر بەبڵاو كردنەوەی هەواڵی بەو جۆرە گومان لای كوردان دروست نەكەن و داوای لێبوردن بكەن و ببنە راگەیاندێک كە خزمەت بەکێشه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد بكات.

بۆ بینینی ئەو هەواڵەی كە راستەوخۆ لە توركیەوە وەرگیراوە و لە كەناڵی ن ر ت بڵاو كراوەتەوە سەردانی ئەم لینكە بكەن:

http://nrttv.com/dreje.aspx?jimare=19828

ئه‌مه‌ هه‌واڵه‌که‌یه‌ که‌ NRT   بڵاوی کردۆته‌وه‌:

توركیا: سوریا چه‌كی‌ قورسی‌ داوه‌ته‌ په‌كه‌كه‌
عومه‌ر چه‌لیك یاریده‌ده‌ری‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا رایگه‌یاند زانیاری‌ ته‌واویان له‌به‌رده‌ستدایه‌ كه‌ رژێمی‌ سوریا چه‌كی‌ قورسی راده‌ستی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) كردووه‌ له‌كاتی‌ راده‌ستكردنی‌ ناوچه‌كانی‌ (عفرین و كوبانی‌) له‌باكوری‌ سوریا.
 
 ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ بڵاویكرده‌وه‌، چه‌لیك له‌لێدوانیكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌ پارێزگای‌ "ئه‌ده‌نه‌" رایگه‌یاند ئه‌و هێرشه‌ی‌ كه‌ چه‌كداره‌كانی‌ په‌كه‌كه‌ له‌ناوچه‌ی‌ شه‌مزینان كردیانه‌ سه‌ر سوپای‌ توركیا جیاوازبووه‌ له‌ هێرشه‌كانی‌ رابردووی‌ په‌كه‌كه‌و له‌لایه‌ن سوریاوه‌ چه‌كی‌ قورسیان پێدراوه‌.
 
 هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌وڵی‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌دات و وتی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان په‌كه‌كه‌و داواكارییه‌ ره‌واكانی‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌كه‌ بوونی‌ نییه‌.
 
 له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ توركیا هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌و رایگه‌یاند ئه‌وان دان به‌ هیچ "پیرۆزییه‌كدا" نانێن و ریَزی‌ هیچ "به‌هایه‌ك" ناگرن، له‌ ئاماژه‌یه‌كدا بۆ پێكدادانه‌كانی‌ په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا له‌مانگی‌ ره‌مه‌زاندا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە