کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رونكردنەوەیەك لە ستافی گۆڤاری رێگامەگەزین بۆ ڕای گشتی

Monday, 11/07/2011, 12:00


لەپاش بڵاوبوونەوەی دیداری فەرماندەیەكی سەربازی یەكێتی نیشتمانی كوردستان (مام غەفور)ناسراو بە (مامە غەفە) لەژمارە 40 ی گۆڤاری رێگا مەگەزین ، لەگەڵ ئەوەی كە سوپاسی بەڕێزیان دەكەین بۆ وەڵام دانەوەی سەرجەم پرسیارەكانی رۆژنامەنوس و پەیامنێر (عیماد بیلال)، بەڵام مام غەفور هەر دوو ڕۆژ دوای بڵاوبونەوەی رێگامەگەزین لە لاپەڕەی پێنجی ژمارە (5525)رۆژی 5شەممە 7 / 7/ 2011 ی كوردستانی نوێ‌ كە زمانحاڵی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە، چەند خاڵێكی نوسیوەو دەڵێت گوایە ئەو خاوەنی بەشێك لەو قسانە نیەو لێیان پەشیمان بۆتەوە,وە هەروەها ستافی رۆژنامەی كوردستانی نوێشی بە هەڵەدا بردووە,چونكە ئێمە وەكو ستافی رێگامەگەزین, دوای پێدا چونەوەی تۆماری دەنگی دیدارەكەی بەرێزیان تەواوی ئەو ووتانەی لە رێگامەگەزین دا بڵاوكراوەتەوە پشتراستی دەكەینەوە، ئەگەریش دووبارە بەڕێزیان گومانی لە ووتەكانی هەیە ئەوا دەتوانێت بە راشكاوی لەهەرجێگەیەك پێی باش بێت سكاڵا تۆمار بكات و ئێمەش وەكوو ئیدارەی رێگامەگەزین ئامادەین تۆماری دەنگی بەرێزیان بخەینە بەردەم دادوەرە بەرێزەكان بۆ دەرخستنی تەواوی راستیەكان, وە ئەگەر نا ئامادەین لە پێگەی رێگامەگەزین و سەرجەم پێگە ئەلیكترۆنییەكاندا تۆمارە دەنگییەكەی بەرێزیان بڵاوبكەینەوە بۆ رای گشتی نێودەوڵەتی. ستافی رێگامەگەزین 9/7/2011


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە