تاله‌بانی خه‌له‌فاو درۆ قه‌به‌کان
Friday, 01/01/2010, 12:00
لێدوانه‌کانی تاله‌بانی که له رۆژنامه‌ی الشرق الاوست بلاوکرایه‌وه روور ره‌شی تاله‌بانی که‌شف کرد بۆ هه‌موو که‌سێک دۆست ودوژمن ،کورد یان عه‌رب یان ئه‌مریکی یان ئینگلیز هه‌موو بۆیان ده‌رکه‌وت که تاله‌بانی ج درۆزن و سفله برامبه‌ر به هه‌ڤالاکانی خۆی. ئه‌مرۆ ئه‌م قسانه‌ی کرد له سه‌ر کاك نه‌وشیروان دوێنی له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار سبه‌ینی له‌سه‌ر کاک کۆسره‌ت و ئه‌وانی تر که ئه‌مرۆ له‌نزیکی تاله‌بانی کار ده‌که‌ن. ئه‌م درنده‌یه وه‌فای نه بۆ خاك و نه‌بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی هه‌یه ، هه‌موو کاره‌کانی بۆ مانی خۆیه‌تی و بۆ مانه‌وه‌ی له ده‌سته‌لات هه‌موو کارێکی درندانه ده‌کات دژی هاورێکانی دوێنی خۆی. ئه‌لقه له‌گوێه‌کانی زۆرن وه‌ك حاکم قادر و مه‌حمود سه‌نگاوی و شێخ جه‌عفه‌ر. هه‌موو بینیمان حاکم قادر جۆن پارتیه‌کانی به‌دیلی ده‌گۆشت کاتی شه‌ری ناوخۆ و ئه‌مرۆش به هه‌مان شێوه حاکم قادر به ئه‌مری تاله‌بانی که‌وتووته گیان هه‌ڵسوره‌وانی گۆران و ومن پێم وایه چه‌نده نزیك بینه‌وه له رۆژی هه‌ڵپژاردن درنده‌تر و قێزیوه‌نتر په‌لاماری هه‌ڵسوره‌وانی گۆران ده‌ده‌ن به تایبه‌تی له شاری که‌رکوك.
تاله‌بانی بریاری داوه به هیج شێوه‌یه‌ك قبولی درۆندان ناکات و دۆراندنشی شتێکی حه‌تمیه ئه‌مجاره خراپتر له‌و شکسته‌ی 25/7 به‌سه‌ریدا هات.
له‌به‌ر ئه‌وه گۆران و هه‌موو دڵسۆزانی گه‌ڵه‌که‌مان خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ لێدان و گوشتن و گرتن و سوتاندنی ماڵ و پاره‌گاکانیان وه‌زۆر گرنگه دان به خۆیاندا بکرن و کارێکی وانه‌که‌ن که دڵ تاله‌بانی خۆش بکه‌ن.
مه‌به‌ستی تاله‌بانی ئێستا دوا که‌وتنی هه‌ڵپژاردنه و ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت هه‌ر حه‌ز ناکات هه‌ڵپژارن بکرێت هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌ڵپژاردن ناکه‌ن له پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان.
هه‌موو له‌بیرمانه هاوپه‌یمانی کوردستان و تاله‌بانی چۆن کاریان ده‌کرد له‌کاتی گفتۆ گۆی په‌رله‌مانی عیراق ده‌رباره‌ی یاسای هه‌ڵپژاردن و رێکردن له ده‌نگ ده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی ولات و که‌م کردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی کورد و هه‌مووی له پێناوی دواکه‌وتنی هه‌ڵپژارده‌کان بوو. و گوایه بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌رس ده‌هێنێت به‌هۆی که‌م درامه‌تی و نه‌بوونی پاره‌و پول.
له‌به‌ر پێ پاره‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵپژاردن دوا بکه‌وێت و هه‌روه‌ها یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کان له‌په‌رله‌مانی کوردستانیش به هه‌مان شێوه دوا بخه‌ن. ئه‌وه‌ی تاله‌بانی نایزانێت هه‌ڵسوره‌وانی گۆران و دۆست و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران وازیان له هه‌موو ئیمتیازاتێك هێناوه‌و له پێناوی رزگار کردنی خه‌لکی کوردستان له گه‌ده‌له‌کان و ماستاو جیه‌کانیان. بزوتنه‌وه‌ی گۆران مانای خه‌لکی کوردستانه و به‌هه‌ناسه‌ی خه‌لک و نان وپاره‌ی دڵسۆزانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌ژین. تاله‌بانی با چاك بزانێت ئه‌گه‌ر 10 سالی تریش یاسای بودجه‌ی حیزبه‌کان دوا بکه‌وێت ئه‌وا بزوتنه‌وه‌ی گۆران 10 ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا به‌هێزتر ده‌بێت،
ئه‌گه‌ر تاله‌بانی و دام وده‌سته‌که‌ی 100 هه‌ڵسوراوی و ره‌مزی گۆران شه‌هید بکات ئه‌وه 1000 دێته شوێنیان. بزوتنه‌وه‌ی گۆران هاتووه‌و که‌رانه‌وه‌ی نیه و تاله‌بانی و دام‌و ده‌سته‌که‌ی کۆتایان هاتووه‌و هیچ شتێکش نیه بتوانێت رزگاریان بکات.
له‌م رۆژاندا هه‌والێکم به‌رچاوم که‌وت که چۆن تاله‌بانی به‌ڵێنی به 223 که‌سی بێکار و که هیچ په‌وه‌ندیه‌کیان به گۆرانه‌وه نیه داوه دایانمه‌زرێنێت له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌گه‌ر بێت و له که‌ناله‌کانی تاله‌بانی باسی گه‌رانه وه‌ی خۆیان بکه‌ن بۆ ناو یه‌کێتی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافش بێ ئاگای خۆی له کاره نیشان دا. تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماری عیراق ، بتوانێت خه‌لکی بێاکر و هه‌ژاری گه‌له‌که‌مان له‌سه‌ر جاده‌کان کۆبکاته‌وه‌و په‌ڵێنی دامه‌زراندنیان پێبدات ته‌نها بۆ حه‌مه‌له‌ی هه‌ڵپژاردن بێ گوێدان به هه‌ست و ویستی ئه‌و خه‌لکه داماوه که نای رۆژی نیه بیخوات و تاله‌بانی دام و ده‌سته‌که‌شی ئه‌و سه‌روه‌تی سامانی گه‌له‌که‌مان ده‌دزن و که‌سیش نازانێت چی لێدێت.
ئه بودجه‌ی له عیراقه‌وه بۆمان دێت و فرۆشتنیه نه‌وتی ولات به قاجاخ و گۆمرکه‌کان ئه‌گه‌ر له ده‌ستێکی پاك وئه‌میندا بێت هه‌موو خه‌لکی کوردستان ده‌توانن له په‌ری خۆش گوزه‌رانیدا بژین و کێشه‌ی ئاو کاره‌با له زووه‌وه چاره‌سه‌ر کرا بوو.
لای هه‌مووانیش روونه سه‌ران و ده‌سته‌لاتدارنی ئه‌م ناوچه‌یه که‌لتووری ئال گۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌لات نازانن جێه و تاله‌بانیش به‌ده‌ر نیه له‌م ئاڵ و گۆره هیوادارشم ئه‌م شکسته به چاوی خۆی ببینێت و باش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵپژاردنه‌کان ئاشکرا ده‌کرێت. ئه‌م چاره ئاغاکانی له ئێران و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانیان دادیان ناده‌ن. من ئاگاداری ئه‌وه‌شم هه‌ر له ئێستاوه
خه‌ریکی فرت و فێل و ته‌زویرن. له‌داوا کۆبوونه وه‌ی له‌گه‌ل با‌رزانی داوای کرد‌و هه‌ندێ له کادره‌کانی یه‌کیتی فێری ته‌زویر کرد بکه‌ن وه‌ك ئه‌و ته‌زویره‌ری له 25/7 کرا له هه‌ولێر و دهۆك به‌لام با‌رزانی وه‌لامی تاله‌بانی به تۆندی داوه‌ته‌وه‌و ووتویه‌تی ته‌زویری چی! ده‌زگا و ئاسایش به نیازی ته‌زویرێکی زۆرن له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سته‌لاتی یه‌کیتی ته‌نانه‌ت سندۆق گۆرینه‌وه و
ئیرانیش هاوکارییان ده‌کات و سه‌ندوق به پری ده‌هێنن بۆیان. له‌به‌ر ئه‌وه لاینگران و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌بی زۆر چاو کراوه بن له هه‌ڵپژردنه‌دا. ئه‌م هه‌موو بروپاگاندانه‌ی ده‌زگای راگه‌یاندنی ئازاد جوندیانی و چاودێری مه‌لا گه‌متیار و هه‌واڵی درۆی که‌رانه‌وه‌ی سه‌ده‌ها یان هه‌زاره‌های لاینگرانی گۆران بۆ ناو یه‌کیتی رێ خۆشکردنه بۆ ئه‌و ته‌زویره‌ی که به‌نیازن ئه‌نجامی بده‌ن له هه‌ڵپژاردنی 7/3 دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست