کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەمەوێت و تۆ هەرگیز ناتەوێت

Thursday, 13/11/2014, 12:00




من هەلەم ئەوکاتانی دەمەویت هەموو دونیا لە تۆ دوور بخەمەوە

روحم بخەمە فەرشی بەر پێت و

تۆش بە هەموو دڵـــە رەقەی خۆتەوە هەنگاوی بەسەر دابنێ

من هەلەم هەرچەند تۆ دەم شکێنیت من هەر دێمەوە

دەمەوێت لە شــــوێنک روخساری فریشتە ئاسای تۆ بەبینم

هەموو جاریش تۆ چەشنی بیابانێکی ووشک و بێ ڕەحم دەردەکەویت

تۆ ئەو خۆرەی هێندی رووخسار و ناخم دەسوتێنی

هێندە ژیان بە بەر لاشەی مردووم نادەیتەوە

هێندەی پەتی سێدارە بۆ ووشەکانم دادەمەزرێنیت

هێندە ئیلهام بەخش نیت بۆ من ....

من هەمیشە لام وایە تۆ چەشنی ئاوی کانی سازگاریت

بەلام کە ئەتخۆمەوە لە سوێری ئاوی دەریاکان دەجیت

هەموو جار دەلێم ئیتر من تۆم ناسی

بەلام دووبارە بە شوین هەنگاوکانت ویل دەبمەوە

تۆش برین لە ســەر دڵــم نوێ دەکەیتەوە

دواتر پێم دەلێ دەزانی تۆ سنورت بەزاند...

من هەلەم هەمیشەش هەلەکانم دەکەمەوە

تۆم خـــوشدەوێت و تۆش لات وایە ئەوە بەلای سەر گیانتە

من دەمەوێت ســـوژدەت بۆ بەرم تۆش لە نوێژەکانم بەستیت

من دەمەوێت و تۆ هەرگیز ناتەوێت

چەشنی هیلی تەریبن من هەرچەند دەمەوێت

لە خالێکدا یەکتر بەبرین تۆ هەرگیز ناتەوێت.




هه‌ولێر

سابات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە