جه‌نابی سه‌رۆك کێ کوده‌تاچیه؟
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
کوده‌تا، واته گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات، به‌شێوازی ئاشتیانه یان به پرۆسه‌ی سه‌ربازی ، هه‌میشه کوده‌تاچیه‌کان له‌و که‌سانه ده‌بن که له ناو دام‌و ده‌زگا سه‌ربازیه‌کان یان داموده‌زگا شارستانییه‌کان (مه‌ده‌نی) ده سه‌ڵات و پله و پایه‌ی باڵا و گرنگیان هه‌یه و ده‌توانن که‌سانی ناڕازی له ده‌سه‌ڵات له ده‌وری خۆیان گردبکهنهوه و به‌گه‌ڕیان بخه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی کوده‌تا.
له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا و له کێشمه‌کێشی شه‌ڕی ساردی نێوان هه‌ر ئۆردوگای ڕۆژهه‌ڵات به ڕابه‌رایه‌تی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و ئۆردوگای ڕۆژئاوا به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ، کوده‌تا کارێکی باو بووه و زوربه‌ی سیسته‌مه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فه‌ریقا له رێگه‌ی کوده‌تای سه‌ربازیه‌وه گۆڕڕاون ، بۆ نمونه ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌کانی میسربه سه‌رۆکایه‌تی جه‌مال عه‌بدول ناێر له ساڵی 1952 دا به شێوازی کوده‌تا سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی پادشایه‌تییان گۆڕی بۆ سیسته‌می کۆماری، به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌کانی سوپای عێراق به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدول که‌ریم قاسم له ساڵی 1958 دا سیسته‌می پادشایه‌تییان گۆڕی به سیسته‌می کۆماریی. له زوربه‌ی ئه‌و کوده‌تایانه‌دا ئۆردوگاکانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ڕۆڵی کاریگه‌ریان هه‌بووه له سازدانیدا و له دوا جاردا سیسته‌مه ئهلتهرناتیفهکان ده‌بوون به پاشکۆی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان و سه‌رۆکه‌کانیش ده‌بوون به دکتاتۆر و گه‌له‌کانیشیان ده‌کرد به قوربانی و سه‌رکوتیان ده‌کردن و ئازادیه‌کانیان زه‌وت ده‌کردن.
ده‌کرێت بڵێین له نامۆبوون به پرۆسه‌ی دێموکراتی وسیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی باوی ئه‌و کاته و دابه‌شبوونی دنیا له بازنه‌ی ئه‌و دوو ئۆردوگایه‌دا، کوده‌تا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به کارێکی شیاو و گونجاو سه‌یر ده‌کرا، هیچ نه‌بێت ئه‌و پرۆسه‌یه ڕێگه پێدراو بوو، جگه له‌وه‌ش سیاسه‌تی دنیا ئه‌وه‌ی ده‌خوازی گه‌ر به ناچاریش بێت ئه‌و پرۆسه‌یه له زوربه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کاندا کاری پێبکرێت .
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی میخائیل گۆربادشۆف سه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا واته له سالی 1985- 1991 گه‌لانی سۆڤیه‌ت دووچاری قه‌یرانێکی سیاسی و ئابوری گه‌وره بوو بوون، هه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ش وای له‌و سه‌رۆکه کرد که داوای گۆڕینی سیستمی ده‌سه‌لات بکات و پرۆژه‌یه‌کی ئاماده کرد به‌ناوی (پرۆسترۆیکا) (اعادە البیناو) واته سه‌رله‌نوێ دارشتنه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له هه‌موو کایه‌کاندا به تایبه‌تی له کایه‌ی ئابوری و سییاسی دا، (گلاسنۆست) واته کرانه‌وه به ڕووی جیهاندا. دوواتریش له ئه‌نجامی رێکه‌وتنی ڕۆناڵد ڕیگان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا و بۆریس یه‌لتسن سه‌رۆکی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ڕێکه‌وتی 26 ی دیسه‌مبه‌ری 1991دا کۆماره‌کانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و کۆتایی به شه‌ڕی سارد هات. به کۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد ده‌رگایه‌کی گه‌وره کرایه‌وه له به‌رده‌م به دیموکراتیزه‌کردنی جیهان دا و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی گۆڕینی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی به ڕێگه‌ی کوده‌تا یان شۆڕشی چه‌کداری ، هاتنه کایه‌ی شێوازێکی نوێ و دیموکراتیانه بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی گه‌لان و گۆڕینی سیسته‌مه تۆتالیتاره‌کانی دنیا به ده‌نگدانی ئازادی هه‌موو چین و توێژه‌کان له رێگه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان وهاتنه کایه‌ی مۆدێلی ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات به ئاشتیانه و یه‌کتری په‌سه‌ندکردن و داننان به جیاوازی ، ئایدۆلۆجی ، مه‌زهه‌بی ، نه‌ته‌وه‌یی ، ڕه‌گه‌ز...هتد.
له دووای گه‌شه‌کردنی ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری به هۆی ئه‌نته‌رنێت و فه‌یس بوك و تڤیتهر و بچوکبونه‌وه‌ی دنیا له ماڵه‌کانی خۆماندا، خێرایی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری له‌مپه‌ڕی دنیا بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیا، تازه به تازه سه‌رۆکه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان مه‌سعود بارزانی هه‌ر وه‌ك یه‌کێك له که‌سه‌کانی چیرۆکی (اێحاب الکهف) بۆ نه‌گبه‌تی گه‌لی کورد سه‌ری له پێخه‌فه‌که‌ی ده‌رده‌هێنێت، بێ‌ئاگا له دنیا و تێنه‌گه‌یشتن له ئهلف وبای سیاسه‌ت باس له کوده‌تا ده‌کات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خودی خۆی پاڵه‌وانی گه‌وره‌ترین و بێ شه‌رمترین کوده‌تا نه‌بێت له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا له ڕۆژێکی ڕه‌شی وه‌ك 31 ئابی 1996 دا..ئه‌م قاره‌مانه نه‌ته‌وه‌ییه سوپایه‌کی دڕنده‌ی هاری وه‌ك به‌عسی سه‌دامی هێنایه سه‌ر هاولاتیه‌کانی خۆی له شاری هه‌ولێر، ئه‌و سوپایه‌ی که پێش هه‌موو شتێك بکوژی 8000 بارزانی که‌سوکارو خه‌ڵکی گونده‌که‌ی خۆی، ته‌نانه‌ت له دابونه‌ریتی خێڵیشدا نه‌ك له هی نه‌ته‌وه‌دا قبوڵ نیه دوژمنه‌که‌ت بهێنیته سه‌ر زێدی هاوخوێنهکهت، مه‌گه‌ر ته‌نها له فه‌رهه‌نگی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا کاری ئه‌وه‌ها شهرمێنهر بوه‌شێته‌وه. جه‌نابی سه‌رۆك تۆ چۆن له ووشه‌ی کوده‌تا گه‌یشتوی، گه‌ر به ئه‌رك نه‌بێت له ڕاوێژکاره سیاسیه‌کانت بپرسه بزانه په‌لکێشکردنی سوپای داگیرکه‌ر بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌ت چی ده‌گه‌یه‌نێت ، ئایا له فه‌رهه‌نگی چ گه‌لێك و نه‌ته‌وه‌یه‌کدا سه‌رکرده یه‌ك که لافی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمان په‌روه‌ری لێبدات ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه ده‌رحه‌ق به نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌کات، ئینجا به‌وه نه‌وه‌ستێت لاف و گه‌زافی کوردبونیش لێبدات و گونی نهوهتهپهرستیش شۆربکاته‌وه به‌سه‌ر تاکه‌کانی کۆمه‌ڵدا و زاتی ئه‌وه بکات هه‌ره‌شه بکات و گه‌ف و فشاریش له‌سه‌ر تێکڕای گه‌له‌که‌مان دروست بکات و بڵێت ((قبوڵی ناکه‌ین)).
سه‌رۆکی فه‌رمانده تۆ خودی خۆت به کوده‌تای سه‌ربازی و به هاوکاری دوژمنانی گه‌له‌که‌مان شاری هه‌ولێر و دهۆکت داگیرکرد وه، ئه‌و دوو شاره‌ت کردوه به ئۆردوگایه‌کی زۆره‌ملێی گه‌وره و هاوڵاتییانت تیا کۆیله کردوه و له هه‌وڵی بهردهوامیشدایت به هاوکاری جه‌لال تاله‌بانی هاوبیرت شاری سلێمانیش بکه‌یت به ئۆردوگایه‌کی تر و خه‌ڵکه‌که‌شی به ده‌ردی ئه‌و دوو شاره به‌ریت. گه‌ر هاوڵاتیان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و په‌رله‌مان بکه‌ن به چ ئهلف و بایه‌کی سیاسی ئه‌وه کوده‌تایه .سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی په‌رێزی خۆت پاکبکه‌یته‌وه و حه‌یای تکاوت هێنده‌ی مسقاڵه زه‌ڕه‌یه‌ک بۆ بگه‌ڕێته‌وه خۆت ڕاده‌ستی دادگای گه‌ل بکه با سزای دادوه‌رانه‌ی خۆت وه‌ربگریت.
سه‌رۆکی هه‌رێم بڕوابکه تۆ و هاوکاره‌که‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی له زه‌مه‌نی دنیای پێشکه‌وتندا بوون به ئه‌نتیك و کڕیارتان نه‌ماوه و که‌ڵکی ئه‌وه‌تان نه‌ماوه خۆتان له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا بگونجێنن و له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کان و ئومێده‌کانی گه‌له‌که‌ماندا ڕه‌وت بکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست