دوو ڕه‌فتاری ڕۆژگاری به‌عس و دووباره‌بونه‌وه‌ی له عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی
Monday, 04/04/2011, 12:00
نیگای یه‌که‌م
له ڕۆژی 18 / 10 /1977 واته رۆژێک دوای سه‌رژمێری دانیشتوانی عێراق وه‌ک هه‌موو رۆژه‌کانی تری هه‌فته له ده‌وامی قوتابخانه بووم ئه‌و کاته له پۆلی شه‌ش بووم له ئاماده‌یی سلێمانی کوڕان له گه‌ڕه‌کی چوارباخ ، وانه ی زمانی عه‌ره‌بیمان هه‌بوو که به‌ڕێز ڕه‌ووف عوسمان وانه‌بیژمان بوو، له گه‌رمه‌ی وانه بێژی ئه‌و به‌رێزه‌دا کۆ ده‌نگێکی زوڵال به‌ڵام ناسک تیکه‌ڵ به ده‌نگی زبر به‌ئاسته‌م ده‌بیسترا و تا ده‌هات ده‌نگه‌کان زاڵتر ده‌بوو تا گه‌یشته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که چیتر گوێمان له ده‌نگی وانه‌بێژ نه‌ما و ئیتر زنجیره‌ی بیر و هزری خویندکارانی پۆله‌که و پۆله‌کانی تری ڕاکێشا بۆ ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌که، پاشان به هه‌موو هێزو توانا له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئاماده‌ییه‌که ده‌درا و خوێندکارانی تووشی شۆک کرد و دوو دوو و سێ سێ ده‌مانڕوانیه یه‌کتری، کوتوپڕ سه‌رنجه‌کانمان به‌ره‌و په‌نجه‌ره‌کانی پۆله‌که گوزه‌ری کرد که ڕوانیمان به ده‌یان کیژۆڵه ده‌یانکێشا به په نجه‌ره‌کاندا،تا ده‌هات توندتر ده‌بوو، سه‌ره‌تا له‌وه تێنه‌گه‌یشتین که بۆ وا ده‌که‌ن، ئینجا دڵنیا بوین که داوامان لێده‌که‌ن بچین بۆ ده‌ره‌وه به‌و ئامانجه‌ی که به‌شداری بکه‌ین له‌خۆپیشاندان بۆچی به‌راستی نه‌مانده‌زانی. هه‌ر یه‌کسه‌ر من و چه‌ند خوێندکارێکی تر داوای یارمه‌تیمان له مامۆستا کرد که بچینه ده‌ره‌وه به‌ڵام چاوه‌ڕوانی وه‌ڵاممان نه‌کرد و به‌په‌له پۆله‌که‌مان به‌جێهێشت و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی خوێندکارانی پۆله‌کانی تریش پۆله‌کانیان به‌جێهیشت.، هه‌موو پێکه‌وه به په‌له و به شڵه‌ژاوی به‌ره‌و ده‌روازه‌ی قوتابخانه‌که رۆیشتین به‌ڵام داخرابوو بۆیه ناچار چووین به‌ره‌و گۆڕه‌پانه‌که و به دیواره‌که‌دا هه‌ڵگڕاین و بازماندا به‌ره‌و ده‌ره‌وه ی قوتابخانه‌که و تێکه‌ڵ بووین له‌گه‌ڵ ئاپوره‌ی خۆپیشانده‌ران. ئه‌و ساڵه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس به بڕیاریکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆرش خوێندن له‌پۆلی یه‌کی ناوه‌ندیه‌وه له زمانی کوردیه‌وه کرایه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی و هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بوو خوێندکاران ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره.
سه‌ره‌تا پێشه‌نگی ئه‌و خۆپیشاندانه له‌ئاماده‌ی سلێمانی کچانه‌وه له گه‌ڕه‌کی سه‌رکارێزه‌وه ده‌ستیپێکردو ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و دواناوه‌ندی کوردستانی کچان له سه‌یوان کشا، پاشان خوێندکارانی هه‌ردوو قوتابخانه‌که یه‌کیانگرتوو به‌ره‌و ئاماده‌یی سلێمانی کوڕان به‌ڕێکه‌وتن و خوێندکارانی ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش تێکه‌ڵیان بوون و به‌ره‌و دواناوه‌ندی خانزادی کچان و دواتر له ڕێگادا به‌ره‌و ناوه‌ندی سیروانی کوڕان که‌سێکی سه‌ر به هێزه‌ئه‌منیه‌کانی ڕژێم به‌خۆی و ئۆتۆمۆبیله‌که‌یه‌وه خۆیکردبه‌ناو خۆپیشانده‌رانداو ئینجا دابه‌زی و ده‌ستی کرد به ته‌قه کردن به ئاسماندا بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆ پیشانده‌ران به‌ڵام خۆ پیشانده‌ران کۆڵ‌یان نه‌داو و هه‌موو پێکه‌وه به‌رێکه‌وتن به‌ره‌و ناوه‌ندی سیروان و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی به‌ڕێکه‌وتن به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی که ئه‌و کاته ته‌لاره‌که‌ی به‌رامبه‌ر به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی کاک ئه‌حمه‌دی شێخ بوو . له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئاپوره‌ی خوێندکاران بۆ به‌رده‌م په‌روه‌رده محه‌مه‌دپیرۆز به‌رێوه‌به‌ری په‌رورده‌ی ئه‌وکاته قسه‌ی بۆ خۆپیشانده‌ران کرد و به‌لێنی ئه‌وه‌یدا که داخوازیه‌کانی خوێندکاران بگه‌یه‌نێته به‌رپرسان به‌و مه‌به‌سته‌ی که کار به‌و بڕیاره نه‌کرێت .
من یه‌کێک بووم له‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی که له کاتی ڕه‌وتی خۆپیشاندانه‌که‌دا له لایه‌ن پیاوه دڕه‌نده‌کانی ئه‌منی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیرکرام و به باڵ به‌ستراوی له‌گه‌ڵ ده‌یان خۆپیشانده‌ری تردا له ڕێڕه‌و و حه‌وشه‌ی فه‌رمانگه‌ی ئه‌منی سلێمانی فڕێدراین، به درێژایی ئه‌و رۆژه نه خواردن نه‌خوارنه‌وه‌مان پێنه‌درا ته‌نانه‌ت لێپرسینه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ نه‌کرا . نزیکه‌ی کاتژمێر حه‌وتی شه‌و چه‌ند که‌سێک له جه‌لاده‌کانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه هاتن و که‌له‌بچه‌کانیان له ده‌ستمان ترازاند و به‌ره‌و ژورێکی گه‌وره و پۆشته و جوان به‌رێ کراین و له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی که‌شخه دایان نیشاندین، پاش چه‌ند خوله‌کێک دوو پیاوی زله‌ی ئه‌ستور هاتنه ژوره‌وه به سیمایانا دیار بوون که که‌سانی به‌رپرس بوون. به‌ته‌مه‌نه‌که‌یان له‌سه‌ر کورسیه‌خولاوه‌که‌ی دوای مێزه‌که دانیشت و ئه‌ویتریان کورسیه‌کی هێنا و له ته‌نشتی دانیشت، که‌سی سه‌ر کورسیه خولاوه‌که بزه‌یه‌کی کرد و سه‌رنجێکی خێرای به هه‌مووماندادا و خۆی ناساند که به‌رپرسی یه‌که‌می رێکخراوه‌کانی باکوری حیزبی به‌عس بوو له عێراق دیار بوو ئه‌و ڕووداوه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌عس زۆر به هه‌ند وه‌رگیرابوو هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌رپرسه گه‌وره‌یه هاتبوو بۆ به‌دواداچوون، یه‌ک یه‌ک پرسیاری لێمان کرد که بۆچی خۆپیشاندانمان کردوه ئێمه‌ش زۆر به‌ڕاشکاوانه ڕاستیه‌کانمان ووت، دووا جار به‌ڵێنی پێداین که داواکاریه‌که‌مان بگه‌یه‌ننه سه‌رکردایه‌تی سیاسی و کار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بکات و له دواجاردا ووتی ئه‌مڕۆ لای ئێمه داوه‌تن بۆ نانخواردن و به‌ناوی سه‌رکرداتی سیاسی داوای لێبوردنی لێ‌کردین. جا به‌ڕاستی به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی برده‌سه‌ر و خوێندن هه‌روه‌ک خۆی به زمانی کوردی مایه‌وه.
په‌ند له‌م مێژوه چیه؟ هه‌ریه‌که له ئێمه که ئاگاداری هه‌لومه‌رجی ئه‌و کاته بێت یان بۆی باس کرابێت له‌لایه‌ن که‌س و کاریه‌وه ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتی به‌عس چه‌ند دڕنده بووه و سڵی له هیچ شتێک نه‌ده‌کردوه له پێناوی پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی. پاش 34 ساڵ ئه‌مڕۆ له کوردستان ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه به‌ناوی کورده‌وه و له مڕۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، به سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر شه‌قامه و داوای مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتی کورد به‌عس ئاسا به گولله وه‌ڵام به داخوازیه‌کانی خه‌ڵک ده‌داته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ر وه‌ک به‌عسیش ناچێت به‌پیر داواکاریه‌کانی خه‌ڵکه‌وه و خه‌مسارد و درۆده‌نگه له ئاستی جێبه‌جێکردنی بچوکترین داخوازیدا. فاروق ره‌فیق راست ده‌فه‌رموێت که ده‌لێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به عه‌قلیه‌تی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو ده‌یه‌وێت کوردستان به‌رێوه‌به‌رێت ، ته‌نانه‌ت پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه ده‌سه‌ڵات عه‌قڵیه‌تی هه‌فتاکانی به‌عسیشی تێنه‌په‌راندوه.
نیگای دووهه‌م
پاش گواستنه‌وه‌ی زانکۆی سلێمانی له ساڵی 1981 بۆ شاری هه‌ولێر و گۆڕینی بۆ زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌بوایه دوا قۆناغی زانکۆم له‌و شاره ته‌واوبکردایه ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی زانکۆ ته‌لارێکی بۆ کۆلێژه‌که‌مان دابین کرد له گه‌ڕه‌کی سه‌یداوا که ئه‌و شوێنه پێش کۆلێژی کارگێری و ئابوری په‌یمانگای مامۆستایانی هه‌ولێر بوو.
هه‌ر له مانگی مارته‌وه به دیاریکراوی له شه‌وی 19 له‌سه‌ر20 ی 1982پشێوی له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێکرد، ئه‌و شه‌وه ڕێکخستنه‌کانی شاری هه‌ولێری کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان هه‌ستان به هه‌ڵمه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی بڵاوکراوه و نوسینی دیوار به دروشمی یادی نه‌ورۆز و هاندانی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین دژ به ده‌سه‌ڵاتی به‌عس، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێک له براده‌رانمان گیران و خوێندکارێکیش له‌سه‌ر قه‌ڵا به ده‌ستی جه‌لاده‌کانی به‌عس شه‌هید کراو کچێکیش بریندار کرا.
له به‌رواری یه‌کی مایس ئه‌و ساڵه ئاگادارکراینه‌وه که دووی مارت کاتژمێر 11 ی به‌یانی خۆپیشاندان له‌و شه‌قامه ده‌ستپێده‌کات كه له شێخه‌ڵاوه ده‌چێت به ئاراسته‌ی ته‌لاری پارێزگای هه‌ولێر بۆ پشتگیریکردنی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی سلێمانی. خوێندکارانی زانکۆ و چین و تووێژه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ولێر له کاتی دیاریکراوی خۆیدا به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست ڕۆیشتن ، ئه و ڕۆژه ده‌سه‌ڵاتی به‌عس هه‌موو شاری ته‌نیبوو به هێزه ئه‌منیه‌کان به تایبه‌تی ئه‌و شه‌قامه‌ی که خۆپیشاندانه‌که‌ی لێده‌کرا.. خۆپیشانده‌ران گردبونه‌وه و ئاپوره‌که‌ی به‌ره‌و ته‌لاری پارێزگا ئاراسته کراو له یه‌که‌م هه‌نگاوماندا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌کانه‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌مان لێکراو و به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ر پێکرا له کوژرا و بریندار و ده‌ستگیرکرا و ئه‌وانی تر هه‌ڵاتن، هه‌ر ئه‌و رۆژه بۆ شه‌وه‌که‌ی زوربه‌ی گیراوه‌کان ئازادکران. ده‌سه‌ڵاتی هاری به‌عس زۆر به توندی که‌وته چاودێریکردنی جموجوڵی خوێندکاران له کۆلێژه‌کان و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو تاقیکردنه‌وه‌کانی قۆناغی دووهه‌می سه‌رجه‌م کۆلێژه‌کانی پێش خست، به‌عسیه فاشسته‌کان پاش ته‌واوبونی دووا تاقیکرنه‌وه ماوه‌ی دوو کاتژمیریان بۆ دیاری کردین که به‌شه ناوخۆییه‌کان چۆڵ بکه‌ین. شاگرد و ره‌فتار به‌عسیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆی کوردستان پاش 29 ساڵ له‌و ڕۆژگاره میژووی خۆیان دوباره ده‌که‌نه‌وه و سه‌ر له نوێ داوا له خوێندکارانی زانکۆی سه‌لاحه‌دین ده‌که‌ن که کۆلێژه‌کانیان و به‌شه‌ناوخۆییه‌کان به‌جێبهێڵن وبڕۆنه وه بۆ ماڵه‌وه، پاش ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ گۆڕانکاریه‌کی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌مان ڕه‌فتاری ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی ڕه‌فتار فاشست له‌گه‌ڵ هاووڵاتیه‌کانی خۆیدا دوباره ده‌کاته‌وه ، که‌واته کاتی ئه‌وه هاتووه که جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نه‌فره‌ت له و ده‌سه‌ڵاته بکات و ئه‌و سیسته‌مه نادروسته له‌ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵته‌کێنێت و فڕێیبداته زبڵدانی مێژوه‌وه‌و له جیاتی سیسته‌مێک دابمه‌زرێنێت که هاووڵاتی کورد به تێکڕای مافه‌کانی خۆی شاد بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست