ئەگەر دەنگتان دەمێ لەنگۆ كەمتر بم...

Tuesday, 14/04/2009, 12:00


خۆزگە جارێكى تر مەلاى خەتێ , زیندوو دەبۆوە , فتوایەكى دى دەداو , تەڵاقى بە هەمووان سووك دەكرد, بە هەموو ئەوانەى تا ئێستا مێشكى كەریان خواردیەو هوڕێنەى گۆڕان دەكەن , لە كەرى تۆپى دەگەڕێن تا ناڵەكەى لێبكەنەوە. لەو ووڵاتە بێ فەڕڕە , ئاخر كوا خێر ؟ خێر لەبەر دەرگاى كامە مەسئولە ... ووڵاتێك , دەبوا تاكە شانازى و سەروەرى , ژمارە بێ كۆتاكەى شەهیدان بوایە , ڕووتان ڕەش بێ چەندە سووك بووین , لە نێو گەل و
ووڵاتانى بە ئاڵا, هێندەش سووكترتان كردین لە نێو دۆست و دوژمنان
تا دوێنێ , كوردوستان دین و ئیمانمان بوو , ئێستا بەنەفرەتى دەكەین و جێى دێڵین .....
هەمووى بۆ ئێوە ئەم ووڵاتە تۆزاویە , سەرۆكایەتى كۆمار ە ئیفلیجەكە , سەرە شۆڕەكەى هەرێمایەتى , سەرۆكایەتى پەرلەمانە نێرە مووكەكە , وەزارەتەكان, سكرتێرە دەم وچاو بۆیاغە سووكەكان , مودیر عامەكان , هەمووى
بۆخۆتان , كۆمپانیا , مقاوەلات و تەندەرە كان , شیراتۆن و پالاسەكان , هەرهەموو ڤێلا و گرد و كەندەكان ,
هەر هەموو ماستاو چى و , ئەو حیمایانەى تاكە ئەركیان , قەبول كردنى نانى گەوادیە لە بەر دەرگاتان , تا ئێوەش
لە شەوە سوورەكانتان دەبنەوە, هە مووى بۆخۆتان , جاش وموستەشار هەر پیرۆزى خۆتان , شەهادە علوجەكانتان ملێۆن دۆلا رو ئەرزو باغچەكانتان
چیتان لەو ووڵاتە هێشت ؟ نە زگتان نە بەر زگتان تێر نابێ , ئاخر ئێوە ڕۆنى مەیمونتان خواردیە؟ ئەو سولەیمانیە جوانە ئەو هەولێرە پاكەتان بە چ دەردێ برد
هیچمان لە ئێوە گەرەك نیە , سندوقەكان بۆ خۆتان پڕبكەنەوە , چۆن ئارەزوو دەكەن وابكەن , هەزار هێندەى تریش بدزن بخۆن خەیانەت بكەن , قەت وەك وسەدام و كوڕەكاننیتان پێ ناكرێ , ئێوە ناتوانن ڕابكەن , شەڕبكەن , تەنانەت ناتوانن بۆ سەعاتێ خۆتان بشارنەوە , كێ فریاتان دەكەوێ , سەرتان دابى لە تاشە بەردەكانى قەندیل
بەڵام ئەوەش بزانن , ئێوە وەك بزنن هەمووى لەدەرەوەیە , كەس باوەڕى بە هیچ نەمایە , تاقەتمان چوو, هەمووى بۆ خۆتان تاقە شتێ بۆ خۆمان , ئەویش دەنگە , هەى گەمژەو نەفامینە دەزانن , واخەریكە بوویتە نەریت , وا قسەوباسى لێ دەكرێ یەك پارچە بەشدارىنەكەین ...

ئەسكەندەر



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە