داوا دەکەین بەفەرمی داوای لێ بوردن لە شوێنەوارناس عەبدولرەقیب یوسف بکرێت
Friday, 23/09/2011, 12:00
لەسەرەتای مانگی ٦ شوینەوارناسی گەورەی کورد (عەبدوالرەقیب یوسف) بەپێی مادەی ٣٤١ بۆماوەی ١٤ ڕۆژ بریاری زیندانی کردنی بۆدەرچوو ، چەند ڕۆژێکیش خرایە زیندانی محەتەی هەولێر بەتۆمەتێکی قێزەوەنی دروستکراو لەلایەن چەند ناوەندێکی بازرگان بە شوێنەواری کوردستان
ئەم هەلوێستەی دەسەلاتی سیاسی لەهەولێر بۆئێمە جێگای شۆک نیە ، چونکە بەردەوام ئەوکەسانەی داکۆکیان لە شوێنەواری خەلکی کوردستان کردوە و ڕێگری و ڕسوای باندە بەرفراوانە سیاسی و هەندێ بەرپرسی سیاسیان کردوە بە چاوپۆشینی دەزگا ئەمنیەکان بە قاچاخ شووێنەواری باو ک باپیرانمانیان بۆدەرەوەی ولات بردووە روبەروی فشار و تەنگ پێ هەڵچنین بونەتەوە
یەکێک لەمانە ڕیزدار عەبورەقیب یوسفە کە لەتەمەنی سیاسی خۆی چەندین جار بوێرانە روبەروی دوژمنانی شوێنەوار لەبەرپرسان بۆتەوە ئەمرٶش خاوەنی گەورەترین ئەرشیف و زانیاریە لەم بارەوە
تەنگ پێ هەلچنینی مامۆستا عەبدولرەقیب مێژویەکی کۆنی هەیە و ئێمە ئاگادارین لەگەرمەی کەمپینی ئێمە بۆوەستانی تێکدانی گەرەکە کۆنەکانی شاری هەولێر ، بەهەمان شێوەی ئێستا لەلایەن دەزگا ئەمنی و ئیداریەکانی هەولێر روبەروی سوکایەتی بۆوە چونکە لەتەک ئێمە ڕێگڕێکی سەرەکی ئەو ناپاکیە نەتەوەیەی پۆلێ بەرپرسی سیاسی و ئیداری لەشاری هەولێر بوو
بۆیە ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پال دەنگی ئەو ٥١٨ ڕٶشنبیرو شوێنەوارناسەی کوردستان و ئەورپا و داوا دەکەین بەفەرمی داوای لێبوردنی لێ بکرێت
لەکۆتایش دەلێن ئەورەفتارانەی بەرپرسانی سیاسی لەهەولێر هەرگیز ناتوانێ هەولەکانی شووینەوارناس عەبدورەقیب یوسف لەداکۆکی کردنی لەشوێنەوار و رسوا و ڕێگری کردنی باندە مافیاکان ساردبکاتەوە جگە لە رسواکردنی خۆیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست