کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ سه‌رۆکی لیستی هیواوه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان

Thursday, 18/06/2009, 12:00


به‌ڕیَزان؛ ئیَمه‌ كه‌به‌ناوی لیستی هیوا داوایه‌كمان پیَشكه‌ش به‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ به‌شداربوونمان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ریَمی كوردستان به‌ ژماره‌ی 895 په‌سه‌ندكراین، بیَ هه‌بوونی هیچ كیَشه‌یه‌كی یاسایی.
دوای ئه‌وه‌ی ناوی كاندیه‌كانمان پیَشكه‌ش كرد و چاوه‌ڕیَ ی ژماره‌ی لیسته‌كه‌مان بووین، به‌ڵام له‌كاتی تیروپشك بۆ ژماره‌ی لیسته‌كان له‌به‌رواری 31-5-2009 ناوی لیستی ئیَمه‌ نه‌خویَندرایه‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بۆ راگه‌یاندنه‌كان رانه‌گیَنرا و له‌راگه‌یاندنه‌كان شاردرایه‌وه‌، ئیَمه‌ خۆمان بڕیاره‌كه‌مان لیَ وه‌رگرتن كه‌ له‌ئه‌نجامی سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاسایشی نیشتمانی، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بڕیاریی متمانه‌ لیَسه‌ندنه‌ویان له‌سه‌ر لیستی ئیَمه‌ داوه‌، بڕیاره‌كه‌ كه‌ هاوپیَچه‌ له‌گه‌ل ئه‌و یادداشتنامه‌یه‌، ئیَمه‌ ئه‌و بڕیاره‌مان په‌سه‌ند نه‌كردو به‌توندی ره‌تمانكرده‌وه‌، چونكه‌ به‌باوه‌ڕی ئیَمه‌ ئه‌مه‌ بڕیاریَكی سیاسییه‌ به‌سه‌ر ئیَمه‌دا دراوه‌ نه‌ك یاسایی.
باوه‌ڕیش ده‌كه‌ین كه‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ژیَر گووشاری هیَزه‌ سیاسییه‌كانی ئیَراق و هه‌ریَم بڕیاری داوه‌، بۆیه‌ ئیَمه‌ له‌دادگای پیَداچوونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ولیَر تانه‌مان له‌و بڕیاره‌ داو ڕامان گه‌یاند كه‌ به‌هیچ شیَوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ ئیَمه‌ په‌یوه‌ندیدار ناكات، ده‌قی تانه‌كه‌مان كه‌ هاوپیَچه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌ ده‌توانن زیاتر ببنه‌ خاوه‌ن زانیاری. له‌ماوه‌ی (10) رۆژی دادگادا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریَم دیار نه‌بوو به‌چ بڕیاریَك و چۆن چۆنی سه‌رۆكی دادگای پیَداچوونه‌وه‌ دادوه‌ر(رامیزی) گۆڕی به‌بیانووی نه‌خۆشی، دادوه‌ر (به‌نگین قاسم كتانی)كرده‌ سه‌رۆكی دادگای پیَداچوونه‌وه‌، ئیَمه‌ له‌كاتی خۆی و ئیَستاش ئه‌وه‌ به‌ ده‌ستیَوه‌ردانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌زانین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پیَمان وایه‌ دادگا سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه‌.
رۆژی 14-6-2009 دادگای پیَداچوونه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆی راگه‌یاند و ئه‌ویش تانه‌ی ئیَمه‌ی رتكردۆته‌وه‌ و بڕیاری كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كردوه‌و پیَوایه‌ كه‌ ئه‌و ماده‌ یاسایانه‌ی كه‌ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌ی پیَداون راستن و ده‌توانریَت لیستیَكی پیَ تاوانبار بكریَت. بۆیه‌ ئیَمه‌ به‌بڵاوكراوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی دادگاشمان په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ و گووتومانه‌ كه‌ دادگا بۆته‌ پاشكۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌روه‌ری خۆی له‌ده‌ستداوه‌. ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌گه‌ڵ بڵاوكراوه‌كه‌مان هاوپیَچه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یادداشتنامه‌یه‌.
بۆیه‌ ئیَمه‌ داوا ده‌كه‌ین:
1- كۆمیسیۆنی باڵایی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان متمانی لیَ به‌سه‌یَنریَته‌وه‌، چونكه‌ سه‌ربه‌خۆ نییه‌و له‌ژیَر كاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جموجۆڵ ده‌كات.
2- دادگای پیَداچوونه‌وه‌ به‌فرمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بڕیارده‌دا و له‌دیاری كردنی بڕگه‌كانی یاسایی تۆكه‌مه‌ نییه‌، وه‌كو له‌به‌ڵگه‌كانیش دیاره‌ كۆمیسیۆن لیستی ئیَمه‌ی به‌مادده‌ی 17 تاوانبار كردوه‌، به‌ڵام دادگا داكۆكی له‌سه‌ر مادده‌ی 18 ده‌كات كه‌ دووماده‌ی دووری یه‌كترن، ئه‌مه‌ش جددیه‌تی دادگا نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی لیستیَك كه‌ گوزاره‌ له‌رای هه‌زاران كه‌س ده‌كات.
3- به‌گویَره‌ی پیَداچوونه‌وه‌ی دادگاش ئیَمه‌ دوو ماده‌ی یاساییمان له‌و مادانه‌یی كۆمیسیۆنمان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه‌، كه‌ماده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانانی ساڵی 2004، له‌گه‌ڵ مادده‌ی 17 له‌یاسایی په‌رله‌مانی هه‌ریَمی كوردستان. به‌ڵام دیسانیش دادگا پشتگیری بڕیاری كۆمیسیۆن ده‌كات.
4- پیَویسته‌ بزانریَت له‌ ئیَراق وهه‌ریَمی كوردستاندا به‌مه‌رامی سیاسی و پیلانی ده‌ره‌كی ریَگری ده‌كریَت له‌پرۆسه‌ی بونیادنانه‌وه‌ی دیموكراتیانه‌ی ئیَراق و دیموكراتیزه‌ كردنی هه‌ریَمی كوردستان.
5- داوا ده‌كه‌ین نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌كو ده‌زگایه‌كی نیَوده‌وڵه‌تی ده‌ستبخاته‌ ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌، به‌ڵكو بتوانریَت ئه‌و بڕیاره‌ ناڕه‌وایه‌ هه‌ڵبوه‌شیَنریَته‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر لیستی ئیَمه‌دا سه‌پیَننراوه‌.
6- پیَویسته‌ بزانن به‌م بڕیاره‌ی له‌سه‌ر ئیَمه‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپیَكردنی قۆناخیَكی نویَ یه‌ بۆ خنكاندنی دیموكراتی و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووباره‌ی دیكتاتۆریییه‌ت.
سه‌رۆكی لیستی هیوا
نه‌جیبه‌ عومه‌ر ئه‌حمه‌د
17,06,2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە