کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بازاڕی هۆم ئه‌سته‌نبوڵ له‌هه‌ولێر کێ خاوەنییەتی؟..بەبەڵگەوە وه‌لامه‌که‌ وه‌ربگره‌وه‌..

Friday, 22/04/2011, 12:00


بەرێزان ئەم دوو گەورە مافیایە لافی ئەوە لێدەدەن گوایە ئەوان یەکێکن لە هەرێمە هەرە پێشکەوتووەکانی دونیا!سەیرکەن بزانن ئەو کاسب کارانە چۆن خەریکی بازرگانین،سەیر لەوە دایە میدیاکانی دەسەڵات پێیان شەرمە کە وێنەکانی وەک خۆی بڵاو بکەنوە کە هەندێکیان نەبێت لە دەستیان دەردەچێت،سەیرکەن خاوەنی کۆمپانیایی کۆرەک تیلکۆم و دارین کۆمپانیاو ئەربیل ستیل واتە کارگەی شیش ی هەولێر!ئەویش سیروان سابیر بارزانی و برازای به‌ناو سەرۆکی هەرێم ە! ..توو ویژدانتان ئەوانەی کە سەر بەدەسەڵاتن کەمێک بە ئاگا وه‌رنه‌وه‌  و بزانن و بپرسن ئه‌رێ  ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ تیرۆریسته‌ تاڵانجییه‌  تەنها بازرگانی ناکەن؟! و ئێمەش وەک کاڵا بەکار ناهێنن؟.ئه‌وانه‌  هەرگیز جورئەتی کوردایەتی لە دڵیان دا نەبووە ، ته‌نها جاشایه‌تی و قۆرخکردنی ده‌سه‌لات له‌ پێناو بازرگانیکردن هیچ کارێکی دیکه‌یان به‌ خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ نییه‌..
فەرموون سەیر بکەن بەڵگەکان
سایتی پەیامنێر وا نیشان دەدا کە خاوەنی هۆم ئیستانبوڵ تورکێک ە...
ماڵپەرێکی تری دەسەڵات نیشانی دا کە نەخێر سیروان سابیر بارزانی خاوه‌نیه‌تی،خۆ گەر بڵێن درۆیە ئەو برادەرە پۆستی وەزیری بازرگانی یان سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان نیە، چی ده‌کات له‌ بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی هۆم ئیستانبۆڵ ؟!.

http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=231392

http://www.aknews.com/en/aknews/2/233993/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە