کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود که‌ی به‌ره‌و سعودیه‌ ئۆغر ده‌که‌ی.

Saturday, 22/01/2011, 12:00


به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک باقی سه‌رکرده‌ سته‌مکاره‌کان کۆتا که‌س قسه‌ی له‌سه‌ر کێشه‌کان ده‌بێت، هۆی ئه‌مه‌چیه‌؟ ئاگای له‌ خه‌ڵکی نیه‌ یان به‌ کێشه‌ ئابوریه‌کانی وه‌ک ئاودیو کردنی نه‌وت و مۆنۆپۆڵ کردنی کۆمپانیاکانی کوردستانه‌ یان خۆی خه‌ریک کردووه‌ به‌ که‌ناڵی سلێمانیه‌وه‌ و ده‌یه‌وێت فلیم به‌ کوڕ و کچی میلله‌تیش ده‌ربکات و فێری وانه‌کانی جنسیان بکات به‌ زمانی کوردی.



ماوه‌یه‌کی زۆر له‌سه‌ر ووشه‌ی جێنده‌ر هیچ ده‌نگی نه‌بوو پێم وابوو ده‌یه‌وێت گۆڕانکاری به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێت و جنسێکی نه‌رم بۆخۆی به‌کار بهێنێت، ئه‌مه‌ش سه‌رقاڵیه‌کی زۆری ده‌وێت بۆ ماوه‌یه‌کی تولانی له‌ جه‌ماوه‌ر دوری ده‌خاته‌وه‌ و ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ش مه‌لاکان بێده‌نگ بکات بۆ ئه‌وه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ نه‌ڵێن.



سه‌رۆک! خه‌ریکی چیت؟ پاره‌کانت ده‌بژێریت و وه‌ک سه‌رکرده‌کانی تر خۆت بۆ هه‌ڵاتن ئاماده‌ ده‌که‌یت؟ چه‌ندی کرد؟ له‌ چوار ملیار دۆلاریش زیاتره‌؟ ئه‌ی خێزانه‌که‌ت چه‌ند ته‌ن ئاڵتونی کۆکردۆته‌وه‌؟ یان ئێوه‌ له‌وانی تر شاره‌زاترن و پاره‌ به‌ شتی گرانبه‌هاتر ده‌ده‌ن و به‌ردی گرانبه‌های وه‌ک ئه‌ڵماس ده‌کڕن.



خه‌ریکی بێکاره‌کانی میلله‌ته‌که‌تی که‌ دوای خوێندن مۆته‌که‌ی بێکاری یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت یان بیرله‌وه‌ ده‌که‌یته‌وه‌ که‌ چۆن ببنه‌ خاوه‌نی خێزان و خۆیان دابمه‌زرێنن، باوه‌ڕ به‌مه‌یان ناکه‌م چونکه‌ هه‌ر زۆر تازه‌ پڕۆژه‌که‌یانت گه‌ڕانده‌وه‌. پێم بڵێ چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانی خێزان و که‌س وکار و که‌سوکاری خزمه‌کانت ناویان له‌ ناو بێکاراندا هه‌یه‌؟



پێده‌چێت خه‌ریکی ئافره‌تانی بێوه‌ژنی کوردستانن که‌ به‌ چه‌ند منداڵێکه‌وه‌ نازانن ده‌ست له‌ کێ پان بکه‌نه‌وه‌، نا به‌ که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کانه‌وه‌ که‌ هیچ ده‌روازه‌یه‌کین له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ و تۆش ده‌رگای بێ ئاگاییت لێ کردونه‌ته‌وه‌ و له‌ ژوری چاوه‌ڕوانیدا بۆ ده‌یان ساڵ چاوه‌ڕوانی تۆ بکه‌ن تا ئاوڕێکیان به‌لادا بکه‌یته‌وه‌.



گومان ده‌کرێت خه‌ریکی چاککردنی کاره‌با و ئاوو پێداویستیه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی بیت، ئه‌گه‌ر خه‌ریکی ئه‌وانه‌ی ووریای خۆت به‌ کاره‌با نه‌تگرێت چونکه‌ کاره‌با چییه‌کی باش دیار نیت و کاره‌که‌ت زۆر ده‌خایه‌نێت.



ئه‌م سه‌رۆکه‌ به‌ چه‌ندین که‌ناڵ فریا ناکه‌وێت باسی چالاکی و ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی بکات ده‌یه‌وێت له‌ که‌ناڵه‌کانی ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه‌ هه‌ر باسی ئه‌و بکرێت، بۆ نا له‌ پاره‌ی ماڵ باوکی به‌شی داون و به‌خێویان ده‌کات ووڵات یاسای تیانیه‌ و هه‌رکاتێک بیه‌وێت پاره‌یان ده‌بڕێت و هه‌رکاتێک ئه‌و بیه‌وێت خێریان پێ ده‌کات.



که‌ی میله‌تت بیر دێته‌وه‌؟



کاتێک که‌ سوکایه‌تی به‌ هه‌موو پیرۆزیه‌کانی میلله‌ت کرا له‌ لایه‌ن ده‌زگاکانی بڵاوکردنه‌وه‌کانتانه‌وه‌، کاتێک که‌ گه‌نجانمان ته‌نها بیریان له‌ خۆسوتاندن کرده‌وه‌ یان بڕیایاندا ئێوه‌ش بسوتێنن. ئه‌و ڕۆژه‌ دێت که‌ به‌ خه‌ڵکی بڵێن "ئێستا تێگه‌یشتم چیتان ده‌وێت" به‌ڵام ئه‌وه‌ ڕۆژێکه‌ که‌ ده‌تت له‌ بنی هه‌مبانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و هه‌موو دۆست و نزیکه‌کانت نه‌فره‌تت لێده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە