کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنان لە بەرامبەر دەستدرێژییەكانی ئاسایش بۆسەر قەڵغانی زیندووبێ دەنگ نابن

Monday, 29/08/2011, 12:00






لەكاتێكدا تێكۆشانی گەلەكەمان رۆژبەرۆژبەرەو لوتكە هەڵدەكشێت و لە ئەنجامی ئەو شۆرشەدا لەگەل بەدەستهێنانی گەلێك دەسكەوت لەبواری نەتەوەی و دیموكراتیانە ژنی كورد بوەتەپێشەنگی تێكۆشان و ئەمەش كاریگەر ی لەهەرچواربەشی كوردستان داناوە . ژنان خۆیان بەرپرسیار دەبینن لە بەردەم پرسی نەتەوەیەكان شان بەشانی پرسی رەگەزی .بۆئەومەبەستەش لەوەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی داگیركەرانەی دەوڵەتانی سەردەست لەكوردستاندا خاوەن هەڵوێست بووە .ئاشكرایە كە دەوڵەتانی سەردەست هەمووتەكنیكی و هێزی مادی و دەسەڵاتدارێتیان خستۆتەگەربۆ سەركوتكردنی شۆرش و بەرەو دواوەبردنی تێكۆشانی گەلەكەمان .ئەوەتا دەوڵەتی توركیا بەشێوەیەكی زۆردرندانە هێرش و پەلاماردان بەڕێوەدەبات لەسەر گەل و گەریلا .بۆپەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشانە ئەركی سەرشانی هەمووتاكێكە كەبەبەردەوامی لەچالاكیدابێـت تاراوەستاندنی ئەم هێرشە نامرۆڤانەی دەوڵەتی توركیا.قەڵغانانی زیندو كە پێك هاتوون لەكۆمەڵیك لاو لەكچان وكورانی خوێنگەرم وهۆشیار بۆشەرمەزاركردنی ئەو هێرش و پەلاماردانانەی دەوڵەتی توركیا بۆماوەی سێ رۆژبەپێ رێپێوانێكی بێ دەنگ و دیموكراتانەیان بەرەچیاسەركەشەكانی كوردستان ئەنجامدا ، لەپێناوی هۆشیاركردنەوەی هەموولایەك لەوروداوەدرندانەی روبەروی گەلەكەمان دەكەنەوە ، بۆ سەرنج راكێشانی رای گشتی .پوچەڵكردنەوەی پلانەكانی پلانگێران لەپێناوی چۆڵكردنی ناوچەسنوریەكان .ئەو گروپەی هەولێرەوە رێی پێوا سەركەوتوانە رێپێوانی خۆیان گەیاندە ئەنجام .بەڵام ئەوگروپەی لەسلێمانیەوە بەرێكەوتبوو لە بازگەی سەنگەسەر روبەروی ئاستەنگی بونەوەو پاشان لەلایەن سەدان پێشمەرگەو ئاسایشیەوە هێرش دەكرێتەسەریان و دەستگیر دەكرێن.لەكاتی گرتندا لەلایەن بەرپرس و ئەندامانی ئاسایشەوە بەشێوەیەكی هۆڤانەو دورلەهەمووپێوانێكی مرۆڤانەروبەرو لێدان و ئەشكەنجەو دەستدرێژی جەستەی دەبنەوە بەتایبەتی هێرشی زۆر بێ رێزانە دەكرێتەسەر كچانی لاوان كەهەندێكیان رۆژنامەوانن.

ژنانی ئازادیخوازو رَیكخراوەكانی ژنان
چالاكیەكانی قەڵخانی زیندو هاوشێ,ەی ئەو چالاكیانەی ئەنجامدرا بۆ پێكهێنانی ئەركێی نەتەوەی و دیموكراتیانەبووە .بەتایبەتی بۆ بەشكردنی ئێش و ئازارەكانی ژنان بووە .بەمەبەستی پرۆتەستۆكردنی كوشتنی ژنان و منداڵانی بێ تاوان و بەئاگاهێنانەوەی هەمووژنان لەو روداوانەو دەنگ هەڵبرینەلەدژی ئەوكۆمەڵكوژییەی لە بناری قەندیل رویدا لە ئەنجامی هێرشی فرۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی توركیا.هەربۆیە ئێمەوەك رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و ئەنجومەنی ژنانی ئازاد ئەم دەستدرێژیانەی ئاسایشی زۆربەتوندی شەرمەزاردەكەین و پێمان وایەن هێرش لەسەركەسانی چالاكوانی ژنان و كەسانی مەدەنی هێرشە لەسەر هەمووژنانی ئازادیخوازو خاوەن هەڵوێست بەمەبەستی سەركوتكردنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی ژنان وداسە پاندنی عەقڵیەتی كۆنەپارێزانەی دەسەڵاـدارێتی .ئەمەگەورەترین سوكایەتیە بە نرخەكانی گەل و بە مافەكانی ژنان .ئەم دەستدرێژی دەكەوێتەبەرژەوەندی دەوڵەتانی پلانگێر و بەئامانجی سەركوتكردنی هەمووجۆرە چالاكیەكی مەدەنیە و ئەم دەستدرێژیانەبۆسەر ژنان زەنگێكی مەترسیە بۆسەر پێش كەوتنی هەمووجۆرە تێكۆشانێكی ژنان .بۆیە داوا لە هەموورێكخراوەكانی ژنان و كەسایەتی دیموكراتخوازو ژنانی چالاك دەكەین كە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەمنگ نەبن و خاوەن هەڵوێست بن چونكە بێ دەنگ بوون لەبەرامبەر روداوێكی بەم شێوەیە بەواتەی پەسەندكردنی ئەم دەستدرێژیە نامرڤانەی لەبەرامبەر هەموو ژنێك .
نابۆ دەستدرێژی و پەلاماردان لەسەر چالاكوانی ژنان
بەڵی بۆ جێگیركردنی پێوەری دیموكراتیانەلەبەرامبەر جەماوەر
رێكخراوی ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و ئەنجومەنی ژنانی ئازاد


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە