دوای 14 ساڵ، وردە‌كاریی بە‌شێك لەهێرشی پارتی بۆ سە‌ر سورچییە‌كان ئاشكرادە‌بێت
Sunday, 27/06/2010, 12:00
14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و له 16/6/1996و له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی پارتی‌و یه‌كێتی، پارتی هێزێكی زۆری كۆكرده‌وه‌و هه‌ڵیكوتایه سه‌ر كۆشكی حسێن ئاغای سورچی‌و گوندی كه‌ڵه‌كین، كه‌ئه‌وكات سه‌رۆكی حیزبی پارتی پارێزگاران عومه‌ر ئاغای سورچی بوو، جگه له‌وێرانكردنی گونده‌كه‌و كوشتنی حسێن ئاغای سورچی، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك كه‌ژن‌و منداڵیشیان تێدابوو كوژران‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌دیل گیران.
چوارده ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، ده‌ستوور به‌شێك له‌ورده‌كاری ئه‌و كێشانه ئاشكراده‌كات، كه‌بوونه هۆی ئه‌و هێرشه، زانیارییه‌كان ئه‌و گومانه به‌هێز ده‌كه‌ن كه‌هێرشه‌كه به‌فه‌رمانی به‌عس‌و به‌رزان تكریتی ئه‌نجامدرابێت.
پارتی پارێزگاران كه‌عومه‌ر ئاغای برای حسێن ئاغای سورچی سكرتێری بوو، باره‌گای سه‌ره‌كی حیزبه‌كه، له‌كه‌ڵه‌كین بوو، سه‌رۆكی حیزب‌و سێ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر له‌و گونده‌دابوو. گونده‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی سپیلك، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان حاجی ئۆمه‌ران‌و ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران، ئاكرێ‌و ناوچه‌ی بادینان. كه‌ناوچه‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك ستراتیژییه، بادینان‌و حاجی ئۆمه‌ران به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه.
له‌وكاته‌دا هاتوچۆی به‌رپرسانی پارتی به‌و شوێنه‌دا ده‌بێت، ده‌بووایه بچنه سپیلك‌و له‌وێوه بچنه‌وه ئاكرێ. سورچییه‌كان دووسه‌د تا سێسه‌د ساڵه له‌و گونده نیشته‌جێن، موڵكی باو و باپیرانیانه.
گونده‌كه سۆران‌و بادینانی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ستوور، به‌رپرسانی پارتی له‌وكاته‌دا له‌وه‌ده‌ترسان پارتی پارێزگاران په‌یوه‌ندیی به‌یه‌كێتییه‌وه بكه‌ن. ئه‌ندامانی پارێزگاران له‌شه‌ڕی ناوخۆدا، له‌ناوچه‌ی بادینان‌و سۆران، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی بووایه ده‌یانبرده هه‌ولێر، له‌هه‌ولێر ئه‌وه‌ی پارتی بووایه ده‌یانبرده ناوچه‌ی پارتی، تا نه‌كوژرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی ناوخۆدا پارتی له‌ناوچه‌ی خۆی یه‌كێتیه‌كانی ده‌كوشت، یه‌كیتیش له‌ناوچه‌ی خۆی پارتییه‌كانی ده‌كوشت.
كێشه‌ی نێوان سورچییه‌كان‌و پارتی چۆن روویدا؟
پارتی پارێزگاران یه‌كێك بوو له‌و حه‌وت حیزبه‌ی ناوبژیوانی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی ده‌كرد، حه‌وت حیزبه‌كه به‌لیژنه‌ی هاریكاری نیشتمانی ناسرابوون. كه‌كاریان بۆ كۆتایهێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كرد، زۆرینه‌ی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كان بۆ ناوبژیوانیی یه‌كێتی‌و پارتی، له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی پارێزگاران له‌هه‌ولێر ئه‌نجامده‌درا.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ده‌ستوور له‌كه‌سانی ئاگادار‌و نزیك له‌و كێشانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، له‌وكاته‌دا پارتی بیانوو به‌پارتی پارێزگاران ده‌گرێت‌و گومانی بوونی جاسووسیان به‌سه‌ر پارتییه‌وه لێده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌وه دانوستاندن له‌نێوان پارتی‌و پارتی پارێزگاران ده‌ستیپێكرد.
ئه‌وكاته گه‌وره‌ی گوند حسێن ئاغای سورچی بوو، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حیزب عومه‌ر ئاغای سورچی بوو. هه‌موو كۆبوونه‌وه‌و دانوستاندنه‌كانی نێوان پارتی پارێزگاران‌و پارتی له‌ماڵی حسێن ئاغا ئه‌نجامده‌درا.
كێشه‌كان زه‌قبوونه‌وه
رۆژی 10/6/1996 له‌یه‌كێك له‌بازگه‌كانی پارتی له‌سپیلك كه‌ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازیی پارتییه، حسێن ئاغا وه‌ك ئیهانه‌یه‌ك راده‌گرن، له‌و رووداوه‌وه كێشه‌كه زه‌قبووه‌وه.
ئێواره‌ی 15/6/1996 نامه‌یه‌ك له‌مه‌سعود بارزانییه‌وه بۆ پارتی پارێزگاران ده‌نێردرێت، تێیدا ده‌ڵێت "ئێوه برای ئێمه‌ن، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئێوه نییه‌و به‌یانی لای ئێوه ده‌عوه‌تم".
ئه‌وكاته شه‌ڕی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی، له‌وپه‌ڕی گه‌رمیدا بوو. یه‌كێتی له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر پارتی توندكردبووه‌وه، وه‌ك ناوچه‌ی سیده‌كان‌و له‌دۆڵی بالیسان، جگه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی هه‌ولێری كردبوو.
به‌ره‌به‌یانی 16/6/1996 له‌بری چوونی مه‌سعود بارزانی، هاوه‌ن‌و قازیفه ئاراسته‌ی گونده‌كه ده‌كرێت، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك له‌ئارادابێت.
له‌كاتژمێر 04:00ی سه‌رله‌به‌یانی پارتی هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌ڵه‌كین‌و له‌كاتژمێر 11:30ی به‌یانیدا دوای شه‌ڕێكی زۆر له‌نێوان هه‌ردوولادا گونده‌كه‌یان داگیرده‌كرێت.
حسێن ئاغا له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كوژرابوو. سێ كه‌سی تریش له‌گه‌ڵ ژنێك كوژرابوو. چه‌ند كه‌سێكیش برینداركرابوون. ئه‌مه جگه له‌تاڵانكردنی گونده‌كه، كۆمه‌ڵێك كه‌سیان به‌دیل گرت‌و بردیاننه ئاكرێ. گونده‌كه ئه‌و كاته 500 ماڵی تێدا بوو.
كوڕێكی حسێن ئاغا مه‌سه‌له‌كه ده‌ورژێنێت
دوای ئه‌و رووداوه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی حسێن ئاغا كه‌ناوی جه‌وهه‌ره، له‌به‌ریتانیا مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێته حكومه‌تی به‌ریتانیا‌و له‌دادگاش سكاڵایان دژی پارتی تۆماركرد.
پاشان سه‌ركردایه‌تیی پارتی پارێزگاران ده‌چنه هه‌ولێر، كه‌ئه‌وكات یه‌كێتی له‌هه‌ولێر بوو.
به‌رپرسانی پارتی پارێزگاران رایده‌گه‌یه‌نن كه‌پێش رووداوه‌كه په‌یوه‌ندی پارێزگاران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتی وه‌ك یه‌ك وابوو.
پارتی پارێزگاران له‌نێوان پارتی‌و یه‌كێتی ناوبژیوانی ده‌كرد‌و داوای ئاشتبوونه‌وه‌ی لێده‌كردن. پارتی پارێزگاران باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد پارتی ئاوها بكات، چونكه له‌ساڵی 1991 گوندی كه‌ڵه‌كین باره‌گای سه‌ره‌كیی به‌ره‌ی كوردستانی لێ‌بوو.
هه‌روه‌ها پارتی پارێزگاران له‌وكاته‌دا وه‌ك ناوبژیكارێك دیل‌و ته‌رمی یه‌كێتی‌و پارتیان بۆ ئه‌وی تر ده‌برده‌وه.
به‌شێك له‌مه‌به‌ستی پارتی له‌و هێرشه ئاشكراده‌بێت
پارتی پارێزگاران له‌ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌تییه‌كان له‌جنێف له‌ساڵی 1992 كورسی هه‌بوو، داوای مافی نه‌ته‌وایه‌تیی كوردی ده‌كرد، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی ویلایه‌تی موسڵی به‌رزكردبووه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ستوور پارتی‌و یه‌كێتی هه‌ردوولایان ئه‌وه‌یان پێناخۆشبووه.
ئه‌و پارته له‌مانگی ئابی ساڵی 1994 دووه‌مین جار له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌یه‌تییه‌كان له‌جنێف به‌شداریكرد، وه‌ك نوێنه‌ری كورد، كه به‌جلوبه‌رگی كوردییه‌وه، به‌شدارییانكرد، له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌رزان تكریتی نوێنه‌ری حكومه‌تی عێراقی بووه، كه‌دانیشتنی یه‌كه‌م ته‌واوبووه، به‌رزان تكریتی چووه‌ته سه‌ر مێزی نوێنه‌رانی پارتی پارێزگاران‌و پێیگوتوون "كاری هه‌ڵه مه‌كه‌ن". ئه‌وانیش هیچ وه‌ڵامیان نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای پارتی پارێزگارانی كوردستان كه‌نه‌یوسیت ناوی بڵاوبكرێته‌وه، رایگه‌یاند له‌دانیشتنی دووه‌مدا نوێنه‌رانی پارتی پارێزگاران وتاریان خوێندووه‌ته‌وه‌و داوای جیاكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی موسڵیان له‌عێراق كردبوو به‌پێی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر. پێش ته‌واوبوونی دانیشتنه‌كه نوێنه‌ری عێراق هاتبووه قسه‌و به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، نوێنه‌ری عێراق وتویه‌تی "ئه‌وانه هه‌تا دوێنێ پیاوی ئێمه بوون، ئه‌وانه مافیان نییه داوای ئه‌وه بكه‌ن، ئه‌وانه ئه‌سڵه‌ن كورد نین".
ئه‌و به‌رپرسه وتی "دوای دانیشتنه‌كه به‌رزان تكریتی دێته‌وه سه‌ر مێزی نوێنه‌رانی پارتی پارێزگاران‌و یه‌ك جانتا پاره داده‌نێت‌و پێیانده‌ڵێت: بێده‌نگ بن‌و هه‌ستن بڕۆنه‌وه عێراق".
پێشئه‌وه‌ی بڕوات، عومه‌ر ئاغا ده‌ستی به‌رزان تكریتی ده‌گرێت‌و پێیده‌ڵێت "ئه‌وه جانتاكه‌ت، ئێمه كوردین‌و داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، فه‌رموو بڕۆ".
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌رزان تكریتی جانتاكه وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه له‌بیرنه‌كه‌ن، به‌سه‌رتانه‌وه ناچێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌پارتی پارێزگاران پێیانوایه هێرشه‌كه‌ی كه‌ڵه‌كین داواكارییه‌ك بوو به‌عس له‌پارتی كردووه، چونكه پاش چه‌ند رۆژێك حیزبی به‌عس هه‌ولێری داگیركرد‌و دواتر ته‌سلیمی پارتی كرد، له‌رووداوه‌كه‌ی 31ی ئابدا.
به‌بۆچوونی ئه‌ندامانی پارێزگاران خاڵی راسته‌قینه بۆ تێكدانی گوندی كه‌ڵه‌كن، په‌یوه‌ندیی پارتی پارێزگاران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و دووجاره‌ی وه‌رگرتنی كورسی له‌جنێف، چونكه حكومه‌تی عێراق ناڕه‌زایی ده‌ربڕی. بۆ پارتیش سوودی هه‌بوو، چونكه ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌ستی پارتی پارێزگاران نه‌ماو ناوچه‌كه بۆ پارتی ته‌خت بوو.
سامی ستار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت " له‌كاتی خۆشی‌دا ئه‌و قسه‌یه ده‌كرا، كه‌پارتی به‌ئیعازی حیزبی به‌عس ئه‌و كاره‌ی كردبێت، به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ها له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو".
هه‌وره‌ها وتی "به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه راستییه‌كه‌ی كامه‌یانه؟".
به‌رپرسانی پارتی ئاماده‌نین له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه هیچ لێدوانێك بده‌ن
سامی ستار وتی "كاتێك له‌گه‌ڵ براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی پارتیدا دانیشتنمانكرد كاره‌ساته‌كه واباسكرا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌ردوولایه‌نمان بوون، ئه‌وان نكوڵی له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ساته له‌به‌رنامه‌یاندا بووبێت‌و به‌نیازبووبن شتێكی وابكه‌ن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌وتی "ئه‌وان نكۆڵیان له‌وه‌كرد كه‌ئه‌و رووداوه به‌رنامه بۆ رێژراو بووبێت".
سورچییه‌كان دوای رووداوه‌كه ده‌چنه هه‌ولێر
له‌دوای كه‌ڵه‌كین مه‌كته‌بی سیاسیی پارێزگاران‌و ته‌واوی ده‌زگا‌و مه‌كته‌بی حیزب ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌ولێر تا 31ی ئاب.
له31ی ئابیشدا له‌گه‌ڵ حیزبه كوردستانییه‌كانی تر ده‌چن بۆ ناوچه‌كانی سه‌یران به‌ن‌و قاسمه‌ڕه‌ش.
به‌رپرسانی پارێزگاران ده‌ڵێن له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا چه‌ند دیلێكی پارتی پارێزگاران لای پارتی چاره‌نووسیان نادیاره.
پارتی‌و به‌شێك له‌سورچییه‌كان رێكده‌كه‌ون‌و حیزبه‌كه له‌تده‌بێت
له5/2/2003 عومه‌ر ئاغای سورچی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتبووه‌وه، بنكه‌و باره‌گای دانایه‌وه له‌هه‌ولێر به‌ناوی پارتی پارێزگارانی دیموكراتی كوردستان. به‌شه‌كه‌ی تری حیزبه‌كه له‌سلێمانی به‌ناوی پارتی پارێزگارانی كوردستان مانه‌وه، كه‌زه‌یدی كوڕی عومه‌ر ئاغای سورچی سكرتێریه‌تی.
زه‌ید له‌ساڵی 2003 كۆنگره‌ی به‌ست‌و سه‌ركردایه‌تیی نوێی ده‌ستنیشانكرد به‌ناوی پارتی پارێزگارانی كوردستان.
له‌ساڵی 2005 نێچیرڤان بارزانی ده‌چێته سلێمانی، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی حسێن ئاغا دانیشت، به‌ڵام زه‌یدی كوڕی عومه‌ر ئاغا ناچێت بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێچیرڤان‌و كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامی خۆی به‌ته‌واوی ناپێكێت.
به‌و دانیشتنه ته‌نها كوڕه‌كانی حسێن ئاغا له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتده‌بنه‌وه كه‌كوڕه‌كانی حسێن ئاغا ده‌چنه‌وه بۆ هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك له‌ئاواره‌كانی پارتی پارێزگارانیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا چوونه‌وه بۆ هه‌ولێر‌و له‌وێ خانوویان بۆ دروستكرا.
تائێستا نزیكه‌ی 150 ئاواره‌ی پارتی پارێزگاران له‌سلێمانین
به‌رپرسانی پارتی پارێزگاران له‌سلێمانی به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ده‌ستوور رایانوایه كه‌داواكاریی پارتی پارێزگاران له‌پارتی ته‌نها متمانه‌یه، چونكه تائێستاش متمانه‌یان به‌پارتی نییه.
لای خۆیه‌وه، سامی ستار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌سه‌روبه‌ندی رووخانی رژێمی به‌عسدا باشترین كاتبووه كه‌هه‌موو كێشه ناوخۆییه‌كان وه‌لاوه بنێین‌و خۆیان یه‌كبخه‌نه‌وه‌و كێشه‌یه‌كی وه‌ها نه‌مێنێت، كێشه‌ی تایبه‌ت بخرێته سه‌رو هه‌موو كێشه‌كانی تره‌وه.
ئه‌و وتی "له‌و روانگه‌یه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی ئاشبوینه‌وه‌و له‌وكاته‌وه نێوانمان زۆرباشه‌و له‌و په‌ڕی باشیدایه".
هه‌روه‌ها وتی "جه‌ماعه‌تی سورچییه‌كان به‌دوو شێوه له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتبوویه‌وه لایه‌نێكی سیاسی‌و حیزبی بوو، لایه‌نه‌كه‌ی تریشی عه‌شایه‌ریش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی حسێن ئاغای سورچیدا بوو".
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌ستوور تائێستا ته‌نها ئه‌وانه قه‌ره‌بووكراونه‌ته‌وه كه‌له‌گه‌ڵ پارتییه‌كان رێككه‌وتوون‌و گه‌ڕانه‌وه هه‌ولێر.
سامی ستار، وتی "ئێمه وه‌ك پارتی پارێزگاران پێش كوڕه‌كانی حسێن ئاغای سورچی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتبوینه‌وه، ئه‌وان دوای ئێمه له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتبونه‌وه كه‌ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماڵه‌و به‌شێوه‌ی عه‌شایه‌ری له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتن".
له‌باره‌ی هۆكاری له‌تبوونی پارتی پارێزگاران، وتی "سه‌ره‌كیترین هۆكار ئه‌وه‌بوو كه‌ئێمه بڕوامان وابوو باشترین كاته نه‌ك له‌گه‌ل پارتی، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك كێشه‌مان نه‌مێنێت، ئه‌وانیش رایه‌كی حیاوازتریان هه‌بوو پێیانوابوو ئه‌و كێشه‌یه نابێت به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ربكرێت، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه كێشه‌مان بۆ دروستبوو ئێمه گه‌ڕاینه‌وه‌و ئه‌وان نه‌گه‌ڕانه‌وه".
مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندامه‌كانی پارتی پارێزگاران له‌جنێف كۆتایی پێهات
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له‌رۆژنامه‌ی خه‌باتدا رۆژنامه‌نووسێك ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه له‌جنێف‌و له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌جلی كوردییه‌وه وتاریداوه، دواتر ئه‌دهه‌م بارزانی وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "له‌ساڵی 1995 منبووم یه‌كه‌م كه‌س له‌وێ وتارمداوه له‌گه‌ڵ به‌رزان تكریتی تووشی كێشه‌بووم".
سامی ستار ده‌ڵێت "به‌ڵام یه‌كه‌م كه‌س عومه‌ر ئاغای سورچی‌و وه‌فدی پارتی پارێزگاران بوون له‌ساڵانی 1992 بۆ 1994 وتاریانداو له‌گه‌ل به‌رزان تكریتی توشی كێشه‌بوون‌و به‌رزان تكریتی هه‌وڵیدا وتاره‌كه‌یان پێببڕێت".
پارتی پارێزگاران ته‌نها تاساڵی 1994 به‌شداری دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له‌جنێف كردووه، دواتر به‌شداریان نه‌كردووه، له‌ساڵی 2002دا سكرتێری یاسای لیژنه‌ی ولایه‌تی موسڵ كه كه‌سێكی سویسری بووه سه‌ردانی پارتی پارێزگارانی كردووه له‌سێمانی، به‌ڵام هیچ شتێكی پێنه‌بووه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تری ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و به‌شداریكردنی پارتی پارێزگاران، واته مه‌سه‌له‌ی ویلایه‌تی موسڵ به‌ردێكی خراوه‌ته‌سه‌ر.
http://destur.net/zyatr/babeti-halbzharde/327--14-.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست