کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ملازم موحسینە زەردەكان!

Sunday, 03/04/2011, 12:00




ڕۆژانێك سلێمانى بەدەستى ڕژێمە عەفلەقیەكەى (سەدام)ەوە شەقامەكانى سور ببوو, موجریمەكانى بەعس هەموو ڕۆژێك دایكانى ئەو شارەیان جەرگ سوتاو دەكرد, بەئاشكرا دەستدرێژیان دەكردە سەر خەڵك چونكە ئەمە سیاسەتى بەعس بوو كوردایەتى و ئازادى سیاسى یاساغ بوو سەرئەنجامیش كوشتنى رۆڵەكانى كوردى لێدەكەوتەوە, بەڵام ئەو جل ڕەش و ڕوو زەردانە بەناوى ئازادى یان مەغدوریەوە ڕۆژانە كوڕە لاو و خوێن گەرمەكانى ئەم شارە كە بەنازى شەقامى سالم و پیرەمێرد و چایخانەى شەعب گەورە بوون شەهید دەكەن.
خۆیان بەزوڵم لێكراو دەزانن, بەڵێ مەزڵومن! چونكە ئەوانەى شەهیدتانكردون هیشتا كەمن, ئێو لەوەتەى هەن تینوى خوێن و شەڕن.
تەنانەت لە دیكتاتۆرترین ووڵاتى دونیا نەمان دیوە بەم شێوەیە بەرپەرچى خۆپیشاندەران بدرێتەوە كاتێك لە میدیاكان ئەو دیمەن هەژێنەرانە دەبینى هەر لە فلیمى ئەكشنى ئەمەریكى دەچێت, باوەڕناكەى كە راستەقینە بێت چونكە زۆر بێ شەرمانە بە ئاگر و ئاسن سەركوتى خۆپیشاندەران دەكەن, لەكاتێكدا لافى ئازادى لێدەدەن و سەرۆكى ئەم هەرێمەش لە ووڵاتانى دونیا خەڵاتى ئاشتی پێدەدرێت..!!
ئەدى هەر سەرۆكى ئەم هەرێمە نەبوو دەیگووت"مومكین نیە جارێكى تر خوێنى رۆڵەى كورد بە دەستى كورد برێژرێت!"
دەبوایە ئەو بێئاگایانەى ئیتالیا ئەم خەڵاتەیان لەسەر گۆڕى مۆسۆلینى دانابا نەك بیدەن بە كەسێك كە قڕكەرى گەلەكەیەتى. ئایا ئێوە خوێنى هەزاران كوردى شەڕى ناوخۆ و ئەو گەنجانەى كە تیرۆرتان كردن تینوێتى نەشكاندن؟ ئایا ئێوە زوحاكن یان فیرعەون؟
ئەى كوردینە! چاك بزانن هەموو بەرپرسێك لە دونیادا دەبێت چوار شت لەكارەكانیدا جێبەجێ بكات دەنا بەدەردى سەدام و موبارەك و بن عەلى دەچێت ئەوانیش (داد, عەقڵ, داوێن پاكى,دانایى)ن كە بەرپرسەكانمان تەنیا مسقاڵێك لەو سیفەتانەیان تێدانیە،دڵنیاش بن دەسەڵات هەرچەند تۆپ و تەیارەى زۆر بێت و بەهێز بێت هەر پێویستى بە سۆز و خۆشەویستى گەلەكەیەتى دەنا شكست دێنێت, تكا دەكەم ئەى كوردینە! خوێنى یەكتر بپارێزن مەبن داشى دامەى ئەوانەى ساڵەهایە داشى دامەى دەستى بیگانەن,وە هیچ كاتێكیش كەسانى شەرخواز ڕزگارییان نابێت.
دەربارەى كورد كوژى عبدالله پەشێو دەڵێت: " پێتان دەڵیم ئەوەى كورد بكوژێت زۆڵە, تەرەسە , گەوادە".

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە