بایكۆتی بەحیزبی كردنی بۆردمانی شاری قەڵادزێ دەكەین

Sunday, 24/04/2011, 12:00


دەستەی خوێنكارانی پشدەر لە زانكۆی سلێمانی [بایكۆتی بەحیزبی كردنی بۆردمانی شاری قەڵادزێ دەكەین و وەیادی ئەم كارەساتە لە زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە ، چونكە زانكۆی سلێمانی بەشیك بووە لە شاری قەڵادزێ لەكاتی بۆردومانەكەدا]



ئێمە وەك خوێنكارانی پشدەر لەزانكۆی سلێمانی هەڵدەستین بە بایكۆتی بەحیزبی كردنی یادی بۆردومانی شاری قەڵادزێ (كارەساتی 24/4) وە ئەو دەسەڵاتە حیزبیە ئاگاداردەكەینەوە كەمافی ئەوەیان نیە یادی بۆردومانی شاری قەڵادزی بەحیزبی بكەن و لەچوار چێوەی لایەنێ كورتی بكەنەوە وە ڕێگە نادەین چیتر حیزب كارەساتەكان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار بهێنێ و لە هاونشتمانیە راستە قینەكانی بستێنێتەوە چونكە ئەم كارەساتانە هی هەموو هاونشتمانیەكی كوردن .....

وە ئێمە لەبەرنامەماندا بوو یادی بۆردومان كردنی شاری قەڵادزێ لەسەرای ئازادی بكەینەوە لەناو ئیرادەی و پەرلەمانی ڕاستەقینەی گەل ، بەڵام مخابن دەسەڵات سەرای ئازادی كردۆتە سەربازگەو بەڵام ئەمە ڕێ لە یاد كردنەوەكەی ئێمە ناگرێ چونكە هەر كوچەیەكی ئەم هەرێمە تەعبیر لەسەرای ئازادی دەكات ، بۆیە بڕیارمان دا هەردوو یادی بۆردمانی شاری قەڵادزێی[ (24/4/1974) (24/4/1982)] كەتیدا رژێمێە تۆلیتارەكەی بەعس قەڵادزێ و زانكۆی سلێمانی لەباوەشی قەڵادزێ دا خەڵتانی خوێن كرد، وە بە نزیكەی (350) خونكارو هاوڵاتی شەهید و برندار بون ،بە باشمان زانی بەیانی زانكۆ ی سلێمانی بكەینە سەرای ئازادی و لەوێدا یادەكە بكەینەوە دور لەدەستێوەردانی حیزب، ئامەدە بونتان بەجێهێنانی ئەركێكی نشتمانیە...

وە ئێمە كار دەكەین بۆ زیاتر ئاشنا كردنی خوێنكارانی زانكۆی سلێمانی بە هەردوو كارەساتەكەی قەڵادزەی شەهید بەتایبەتی كارەساتی 1974 كەتێدا زانكۆی سلێمانی لە باوەشی قەڵادزێ خۆشەوستدا خەڵتانی خوێن كرا بەشیوەیەك قەڵمەكان بەدەستی خونكارەكان وشك بوون و دەفتەرەكان سوربون بەخوینی سنگی خوێنكاران و لێرەدا قەڵەم شەهید بوو .



23/4/2011

دەستەی خوێنكارانی پشدەر لە زانكۆی سلێمانی
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە