کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


داوای ئازادکردنی دەستبەجێی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەکەین!

Tuesday, 24/04/2012, 12:00








دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، سەرنووسەری گۆڤاری باشوور تەنیا دوو رۆژ بەر لە١١٤یەمین ساڵڕۆژی رۆژنامەگەری کوردی، یەکێکی ترە لەو تاوانە بێزراوانەی کە ساڵانێکە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بەرامبەر رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازانی کوردستان دەستیان داوەتێ.
گرتنی شێروان شێروانی بەبێ ئاگەدارکردنەوەی پێشوەخت و دەنگۆی بردنی بۆ دەزگایەکی ئەمنیی حیزبی، ئاماژەگەلی زۆر ترسناکن لە ئێستەی هەرێمی کوردستاندا، لەکاتێکدا هەموومان ئاگادارین کە چەند هەفتەیەکە کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێم راگەیەنراوە. ئەمە پێماندەڵێ کە رەنگە مامەڵەی ئەم حکوومەتەش لەگەڵ رۆژنامەنووسان وەکو ئەوانەی پیش خۆی یان خراپتریس بێت.
دیاریشە کە لە ماوەی رابردوودا بەگوێرەی چەندین راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرووشیانەوە رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووری جیهانی، کوردستان یەکێکە لە ناوچە مەترسیدارەکان بۆ کاری رۆژنامەنووسی.
ئێمە لە رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی وێڕای بە توندی ئیدانەکردنی ئەم کردەوە دژە ئازادییە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی هاوکارمان شێروان شێروانی دەکەین و پێمانوایە مانەوەی زیاتری لە گرتووخانەکان، حکوومەت و حیزبی دەسەڵاتدار لەلای خەڵکی کوردستان و رای گشتی نێودەولەتی عەیبدارتر و ناشیرینتر دەکات.
داواش لە رۆشنیر و رۆژنامەنووس و میدیاکان و هەموو ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین هەوڵەکانیان چڕتی بکەنەوە بۆ فشارخستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ هەرچی زووتر ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە.

رێکخراوی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە ئازادی
http://www.serdasht-osman.org/

٢٣/٤/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە