کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەنێو جەرگەی ئەمەریکای ئازادی و دیموکراتیدا، بەرپرسێکی گۆڕان دەکەوێتە بەردەم پەلاماردان و هەڕەشەی کاڕگێڕلقێکی پارتی!!!

Tuesday, 01/02/2011, 12:00


ئێوارەی ٢٩/١/٢٠١١ لە ناوچەی فێرفاکسی ویلایەتی ڤێرجینیا لە ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا، لەکاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی دامەزراندنی کۆماری مهاباد، فازیل کوردی کە بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕانە لە وویلایەتی ڤێرجینیا و دەوروبەری واشنتن کەوتە بەر هێرش و پەلامار و هەڕەشەی (دەسکۆ شێروانی) کە کارگێڕی لقی ٧ی پارتی و جێگری قوباد تاڵەبانی‌یە لە بەناو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، ئەم هەڵس و کەوتە قێزەون و هێستریایەی دەسکۆ شێروانی لە پاش بڵاوکردنەوەی ئەو دوو بابەتە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا لە ماڵپەڕە هە‌ق بێژەکەی کوردستانپۆستەوە لەسەر هەڵس و کەوتە ناجوامێری و کارە قێزەونەکانی دەسکۆ شێروانی لە ڕابردووی و ئێستایدا بڵاوکرایەوە (بڕوانە ئەو دوو لینکەی خوارەوە) و ئەو دوو بابەتە دەنگۆیەکی زۆری لێکەوتەوە لە نێو ڕەوەندی کوردیدا لە ئەمەریکا و کەنەدا بە تایبەتی لە نێو ئەندامان و هەوادارانی پارتیدا، وە گورزێکی کوشندە و ناوقەد بڕ بوو کە لە (دەسکۆ شێروانی) کەوت بە هۆی ئاشکرابوونی ڕابردووە ڕەشەکەیەوە بوو بۆ کوردانی ئەمەریکا و کەنەدا.

هەر بۆیە ئەم جارەش وەک پیشەی هەمیشەی تووشی ئەم هیستریایە بوو بەرامبەر (فازیل کوردی) بەرپرسی بزووتنەوەی گۆڕان، بە بیانووی ئەوەی (فازیل کوردی) لە پشت نووسینی ئەو ووتار و بابەتانەوەیە کە لەسەر (دەسکۆ شێروانی) بڵاو دەبێتەوە لە ماڵپەڕی کوردستانپۆستدا. ئەم پەلاماردان و هەڕەشەکردنەی (دەسکۆ شێروانی) ناڕەزاییەکی زۆری لێ کەوتەوە لە نێو ئامادەبووانی ئاهەنگەکەدا، فازیل کوردی بەرپرسی گۆڕان لەبەردەم تەواوی ئامادەبوواندا زۆر بە ئاشکرا پێی ڕاگەیاند کە ئەمریکا ووڵاتی یاساو ئازادی و دیموکراتی و مافی مرۆڤە، هەرکاتێک توانیت بیسەلمێنیت کە من لە پشتی ئەو ووتار و نووسینانەوەم ئەوا دەتوانیت لە ڕێگای یاساوە مامەڵەم لەگەڵدا بکەیت، وە ئەگەر بێتوو لە داهاتوودا بۆ تەنها یەک جاری تر ئەم هەڵس و کەوتەت دووبارە بکەیتەوە ئەوا لە ڕێگای یاساو دادگاوە لە زینداندا دەتڕزێنم، ئێرە ووڵاتێکە یاسا سەروەرە و ئە هەڕەشە و پەلاماردانەی تۆ تەنها لە ژێر سایەی یاسای دارستان و جەنگەڵستانەکەی پارتی و یەکێتی دەخوات.

شیاوی وەبیرهێنانەوەیە ئەمە چەند هەمین جارە (دەسکۆ شێروانی) ئەم هەڵس و کەوتە ناشارستانی و نا عەقڵیانە لە کۆڕوو کۆبوونەوە و بۆنە کوردییەکاندا دەرهەق بە نەیارانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ئەنجامداوە و لە دوا سەفەری مەسعوود بارزانیشدا بۆ ئەمەریکا لە بەردەم ئەو هۆڵەی بۆ مەسعوود بارزانی تەرخانکرابوو بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ ڕەوەندی کوردی لە واشنتۆن پەلاماری کەسایەتییەکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کوردی دا.
ئەمەریکا



http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=8bd4c163



http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=f4ed7bc2


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە