دەسکۆ شێروانی لە مەسینە هەڵگری بنەماڵەوە بۆ خزمەتکاری کوڕی مامە
Friday, 19/11/2010, 12:00
له‌دوای ئاشبه‌تاڵی ساڵی 1975وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی عێراق تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی و ژیانی په‌ناهه‌نده‌یی بوون، ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌و کوردانه ئاواره‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و به‌شێکی تریشیان ئاواره‌ی وڵاتی که‌نه‌داو چه‌ند ووڵاتێکی ئه‌وروپی بوون، ده‌سکۆ شێروانی یه‌کێک بوو له‌و گه‌نجه تازه‌پێگه‌یشتووانه‌ی که ناوی خرابووه ئه‌و لیسته‌ی که بڕوات بۆ ئه‌مریکا، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتگێڕێکی شۆڕش بوو، به‌ڵکو به ته‌نها و ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوک و دایکی خزمه‌تکار و خوڵامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوون، هه‌رچه‌نده له‌و کاته‌دا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بریندار‌و که‌م ئه‌ندام هه‌بوون که پێویستیان به‌وه بوو بگه‌یه‌نرێنه ئه‌و ووڵاته پێشکه‌وتووانه بۆ چاره‌سه‌رکردن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه پێوویستیان به خزمه‌تکار هه‌بوو بۆ ژیانی ده‌ره‌وه‌شیان بۆیه ناوی (ده‌سکۆ شێروانی) خرایه نێو لیسته‌که‌وه به‌و سیفه‌ته‌ی هه‌ر له باب و باپیرانییه‌وه‌ی خزمه‌تکار و مه‌سینه هه‌ڵگر و خوڵامی بنه‌ماڵه بوون، هه‌رچه‌نده له‌و کاته‌دا له ساڵی 1976دا گه‌نجێکی وه‌ک ده‌سکۆ شێروانی ده‌بووایه هه‌ر به گه‌یشتنی بۆ ئه‌مریکا ڕێچکه‌ی تری ژیانی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردایه و گرنگی‌یه‌کی گه‌وره‌ی بدایه به بواری خوێندن و زانست بۆ ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی یه‌کێک له زانکۆکانی ئه‌وێ‌ی به‌ده‌ست بهێنایه و به‌و هۆیه‌شه‌وه خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمان و ته‌نانه‌ت حیزبه‌که‌شی پێ بکردایه، به‌ڵام نه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌کرد به‌ڵکو هه‌ر به ماوه‌یه‌کی زوو له گه‌یشتنی بۆ ئه‌مریکا وه‌ک گه‌نجێکی سه‌رشێتی هار ده‌رکه‌وت، وه خۆی کرده یه‌کێک له شه‌ق وه‌شێن و چه‌قۆ وه‌شێنه‌کانی ئه‌وکاته‌ی پارتی له ئه‌مریکا، به شێوه‌یه‌ک هه‌ر که‌سێک نه‌یاری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و پارتی بووایه ئه‌م (ده‌سکۆ شێرانی)یه به گژیاندا ده‌چوو وه په‌لاماری ده‌دان و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌کردن، چونکه ده‌یووت: (من خۆم به سه‌گی به‌ر قاپی یه‌که یه‌که‌ی گه‌وره و بچووکی بنه‌ماڵه ده‌زانم، ئیتر چۆن ده‌بێت خه‌ڵکی نه‌یاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه بێت)، هه‌ر بۆیه تووشی چه‌ندین شه‌ڕو په‌لاماردان هات له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی (پارتی گه‌لی دیموکراتی کوردستان)ی ئه‌وکات واته (حیزبه‌که‌ی سامی عبدالرحمان) و (یه‌کێتی‌ی نیشتیمانی‌ی کوردستان)، وه هەموو کوردایه‌تی و قاره‌مانێتیه‌که‌ی هاتبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له نه‌یارانی بنه‌ماڵه ده‌کرد و ته‌نانه‌ت جارێکیان به‌سه‌یاره شه‌قام به شه‌قام دوای (د. نجم ا‌لدین کریم) و هاوڕێیه‌کی ده‌که‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئازاریان پێ بگه‌یه‌نێت چونکه ئه‌وکات (د. نجم ا‌لدین کریم) و هاوڕێکه‌ی دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌و پارتیان ده‌کرد و ببوونه ئه‌ندام له حیزبه‌که‌ی سامی عبدالرحمن (پارتی گه‌ل)، ئه‌م هه‌ڵسووکه‌وته چه‌وت و ناشرینانه‌ی (ده‌سکۆ شێروانی) به به‌رده‌وامی وای لێکرد که چه‌ند لاوێکی عه‌شیره‌تی زێباری به چه‌قۆ زۆر به خراپی برینداری بکه‌ن و ڕه‌وانه‌ی خه‌سته‌خانه‌ی بکه‌ن به بێ هۆشی، وه پاش چه‌ند ڕۆژێک که له خه‌سته‌خانه هۆشی هاتبووه‌وه داوای له دکتۆره‌کان کردبوو که جارێ با له خه‌سته‌خانه بمێنێته‌وه چونکه به‌و شێوه‌یه ئه‌و گه‌نجه زێباریانه ترساندبوویان، هه‌ر بۆیه کاتێکیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کرابوو بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له ترسی زێبارییه‌کان نه‌ی ده‌وێرا بێته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌که‌ی، هه‌ر له کۆتایشدا پاش ماوه‌یه‌ک وویلایه‌تی تێنسی به‌جێ هێشت و به‌ره‌و وویلایه‌تی ڤێرجینیا و ده‌وروبه‌ری واشنتون هات، به‌ڵام هه‌روه‌ک پێشینان ووتوویانه (خوویه‌ک گرتد به شیری، به‌ریناده‌ی به پیری) هه‌ر بۆیه ده‌سکۆ شێروانی جگه له به‌رده‌وامی له مه‌سینه هه‌ڵگری و خزمه‌تکاری و خولامی بۆ نه‌وه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر به‌رده‌وامیش بوو له‌م کاره شه‌ڕه‌نگێزی و دوور له عه‌قڵانێتی‌یه‌ی وه چه‌ندین جار تووشی شه‌ڕو ئاژاوه هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له ڤێرجینیا و واشنتون، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی زیاتر له 3 جار له‌گه‌ڵ (ئه‌حمه‌د جاف)ی ئه‌ندامی ئه‌وساو ئێستای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له بازاڕ‌و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه و بۆنه‌کاندا و له‌به‌رده‌م خه‌ڵکیدا به‌شه‌ر هاتوون و په‌لاماری یه‌کتریان داوه و یه‌کتریان پڕ شه‌ق و بۆکس کردووه، داواییه‌که‌شی (ئه‌حمه‌د جاف) لای پۆلیس شکاتی لێ کردووه و چه‌ند جارێک ڕه‌وانه‌ی دادگای کردووه‌و لە کۆتایشدا سووی کردووه به پاره، به‌ڵام ئه‌م جاهیله‌ی خزمه‌تکارو مه‌سینه هه‌ڵگری بنه‌ماڵه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تی پێکردنه‌دا جه‌ندین جار له نێو خه‌ڵکدا ووتوویه‌تی: (ئه‌حمه‌د جاف هه‌ر قسه‌یه‌ک به بنه‌ماڵه بڵێت من به شه‌ق له ده‌می ده‌ده‌م، با ئه‌ویش هه‌ر شکاتم لێ بکات و به پاره سووم بکات)، به‌هۆی ئه‌م ڕه‌وشت نزمیه‌ی ده‌سکۆ شێروانی چه‌ند جارێکی تریش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری یه‌کێتی وه‌ک (جمال ده‌ربه‌ندی) و (قاره‌مانی فیته‌ر) و جه‌ند که‌سێکی تردا به‌شه‌ڕ هاتوو.
دەسکۆ شێروانی جاهیل و نۆکەرو مەسینەهەڵگری بنەماڵە جگە لەوەی خاوەنی ئەم ڕەوشتە شەڕەنگێزی قێزەونەوبوو دژ بە ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی باشووری کوردستان، ئەوا هەمیشەش خاوەنی پەیوەندییەکی خراپ و دژ هەڵوێست بووە لەگەڵ ئەندامان و لایەنگرانی پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان، لە ئەمریکا هەر کوردێکی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان وەک هەڵوێستێکی کوردپەروەرانەو نەتەوەییانە ڕەخنەیەکیان بگرتایە دژ بە شەڕی براکوژی پارتی و یەکێتی ئەوا ئەم نۆکەرەی بنەماڵە بێ بیرکردنەوەو زۆر قین لەدڵانە تۆمەتباری دەکردن کە دژ بە پارتین هەر بۆیە چەندین جار لە ڕێپێوان و خۆپیشاندان و یادو بۆنە کوردیەکاندا تووشی شەڕو دەماقاڵێی توند هاتووە لەگەڵ برا کوردەکانی ڕۆژهەڵات و باکوورداو چەندین جنێو‌و قسەی ناشرینی ئاراستەی شەهیدانی سەرکردەی وەک (د. عبدالرحمن قاسملۆ) و (د. شەرەفکەندی) و (سەرۆک ئاپۆ) کردووە. وە لە نێو خودی ڕێخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیشدا لە ئەمریکا هەمیشە خەریکی شەڕو ئاژاوە و کوتلەبازی درۆکردن و بووختانکردنە چونکە خاوەنی کەسایەتییەکی لەرزۆک و نەفسیەت نزم و دووڕووی بەرژەوەند پەرستە هەرچی عیلم و فەهمە نیەتی و لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردیش‌دا بە ئەیلوول و گوڵانەکەشیانەوە فیشەکێکی بۆ کورد نەتەقاندووە و بۆ چرکەیەکیش زیندانی نەکراوە و بۆ تەنها ساتێکیش لەسەر کاری ڕێکخستن و حیزبایەتی ئازاری نەچێشتووە نە خۆی نە هیچ یەکێک لە بنەماڵە نۆکەرو خزمەتکار و مەسینە هەڵگرەکەشی، ئەو کاتانەی لاو و خوێندکاری کورد لە سەردەمی بەعسدا پەتی سێدارە دەکرایە ملیان و گەنجەکانمان لە زیندانەکانی بەعسدا ئەشکەنجە دەدران، دەسکۆ شێروانی لە مەلها و ستریپ کڵەبەکانی ئەمریکادا خەریکی مەی دانان و خزمەتکردنی میوانەکانی بوو، دەسکۆ شێروانی هەموو کوردپەروەری و شۆڕشگێڕی و خەباتەکەی بریتی بوو لەوەی کە دەروێشێکی جاهیل و نۆکەرێکی بنەماڵە بووەو هەر خەریکی مەسینە هەڵگری و خۆچەماندنەوەو دەستگرتن بە سنگەوە بووە لەبەردەم گەوەرەو بچووکی بنەماڵەدا، وە هەمیشە بە (ئەزبەنی من نۆکەرتانم)، (ئەزبەنی من خوڵامتانم)، (ئەزبەنی من سەگی بەر دەرگاتانم) قسەی لەگەڵ منداڵەکانی بنەماڵەشدا کردووە!!! هەر بۆیە لەدوای ساڵی ٢٠٠٠ پاش پاڕانەوە و دەست ماچکردنیان منداڵەکانی بنەماڵەی بارزانی لە ئەمریکا موافەقەتی ئەوەیان کرد لەبەرامبەر ئەو نۆکەری و خزمەتکاری و مەسینەهەڵگرییەی تفرغی پێ بکرێت و مووچەیەکی بۆ ببردرێتەوە وەک (متفرغێک) لە نێو لقی ٧ پارتی لە واشنتۆن.
دەسکۆ شێروانی جگە لەو کارە قێزەون و ناشرینانەی کە لەسەرەوە باسمان کردن هەمیشە خەریکی ناردنی ڕاپۆرت و جاسووسی کردن بووە بۆ دەزگای بەدناوی پاراستن، بەردەوام ناوی ئەو کەسانەی کە دژ بە پارتی و بنەماڵە بوون لە لایەن دەسکۆ شێروانی یەوە نیردراوە بۆ پاراستن و خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل، وە هەتا ئێستاشی لەگەڵدا بێت لەم کارە جاسووسی کردنەی هەر بەردەوامە، هەر وەک چۆن بەردەوامی هەیە لەسەیرکردنی ماڵپەڕە سێکسی و پلەی بۆیەکاندا تەنانەت خۆی چەندین جار لە بەردەم هەڤاڵەکانیدا ووتوویەتی: (کە پرۆفێشناڵم لە گەڕان و دۆزینەوە و سەیرکردنی ماڵپەڕە سێکسیەکاندا)، وە کاتی خۆی دەسکۆ شێروانی کۆمپیوتەری لقی ٧ی پارتی ئەوەندە بەکارهێنابوو بۆ سەیرکردنی ماڵپەڕە سێکسیەکان چەند جارێک کۆمپوتەرەکە تووشی ڤایرۆس بووە، تادوا جار ئەو برادەرەی کۆمپیوتەرەکەی بۆ چاک کردبوون زۆر بە ئاشکرا پێی ووتبوون کە کۆمپیوتەرەکەی لقی ٧ بۆ زوو زوو فریز دەبێت.
لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٣ لە کاتی پڕۆسەی ڕزگاری عێراق لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانانەوە، وەجیه بارزانی برای مەسعوود بارزانی لە دەوروبەری شاری موسڵ خۆی و چەکدارەکانی کەوتنە بەر ئاگرو فیشەکی ئەمریکیەکان لەم رووداوەدا زۆربەی چەکدارەکانی وەجیه بارزانی کوژران و خۆشی زۆربەسەختی بریندار بوو، هەر ئەوکات بە خێرایی لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە گەیەنرایە خەستەخانەیەک لە بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە ئەڵمانیا، دواتریش لەبەر سەختی برینەکەی گەیەندرایە ئەمریکا، وە هەر بە گەیشتنی وەجیه بارزانی بۆ یەکێک لە خەستەخانە سەربازییە بەناوبانگەکانی واشنتۆن، نەوەکانی بنەماڵە لە واشنتۆن بڕیاریاندا جگە لەوە خزمەتەی کە لە خەستەخانە پێشکەش دەکرێت دەبێت یەکێک لە نۆکەرو خزمەتکارەکانی خۆیان تەرخان بکرێت بەردەوام لە خەستەخانە بێت بۆ خزمەتی وەجیه بارزانی، بۆ ئەم کارەش هیچ کەسێکیان باشتر لە دەسکۆ شێروانی دەست نەکەوت ئەویش بە هۆی ئەو باکگراوندو ڕابردووەی دەسکۆ شێروانی هەیبوو لە خزمەتکاری و نۆکەری منداڵ و گەورەی بنەماڵەدا، هەر بۆیە دەسکۆ شێروانی دەوامەکەی گوێزایەوە بۆ خەستەخانەکەو تفرغی پێ کرا بە تایبەتی بۆ خزمەتکاری و نۆکەری و پاکردنەوەی وەجیه بارزانی، دەسکۆ شێروانی لەم خزمەتکاری و نۆکەرییەیدا بەردەوام بوو هەتا سەرەتای ساڵی ٢٠٠٦ کە بۆ یەکجارەکی وەجیە بارزانی ڕەوانەی ئەڵمانیا و پاشانیش کوردستان کرایەوە، وە پاش ئەوەی لە حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئیدارەی پارتی و یەکێتی بۆ چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنی میللەت یەکیان گرتەوە و بەناو حکوومەتێکی یەکگرتوویان پێکەوە درووست کرد، نوێنەرایەتیە کارتۆنی و ناشەرعی و باوەڕپێنەکراوەکانی دەرەوەی کوردستانیشیان تێکەڵ بە یەک گران، بەناو نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەرپرسیارێتیەکەی بە (قوبادی جەلال تاڵەبانی) سپێردرا، نەوەکانی بنەماڵەی بارزانیش بەرامبەر ئەو نۆکەری و خزمەتکارییەی دەسکۆ شێروانی لە خەستەخانەکە بۆ وەجیه بارزانی کردبووی بە باشیان زانی کە دەسکۆ خەڵات بکەن بەوەی بیکەنە نوێنەری پارتی و جێگری قوباد لەو بەناو نوێنەرایەتییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە مووچەیەکی خەیاڵی و چەوری پێ بدرێت، ئەمە جگە لەو مووچەیەی تری کە وەک متفرغێک لە لقی حەوتی پارتی وەری دەگرێت.
لە نێو ڕەوەندی کوردی‌دا لە ئەمریکا چەندین کەسانی خاوەن بڕوانامەو ئەکادیمی و پسپۆڕی تیادایە، بەڵام دەست ڕۆیشتووەکان و نەوەکانی بنەماڵە کەسێکی نۆکەر و خزمەتکارێکی خۆیان دەکەنە نوێنەری کورد لە واشنتۆنی پایتەختی بەهێزترین و کاریگەرترین ووڵات لە جیهاندا، دەبێت ئەو پڕەنسیپانە چی بن لە هەڵبژاردنی دەسکۆ شێروانی دا پیادە کراوە لە کاتێکدا هەرچی عەقل و فەهم و ئیدراکە نیەتی و بە تەنها پسپۆڕییەکەی لە نۆکەری و خزمەتکاریدایە، هەر بۆیە لە یەکەم ڕۆژی دەست بەکار بوونیەوە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت قوبادی جەلال تاڵەبانی هەمیشە وەک خزمەتکارێک سەیری کردووە و هەرچی حساب هەیە بۆی نەکردووە و بۆشی ناکات، لە بەرامبەریشدا دەسکۆ شێروانی بە ٣٦٠ پلە بە پێچەوانەی جارانی خۆیەوە بەرامبەر بە یەکێتی هەڵسووکەوت دەکات و هەمیشە دەست بە سنگەوەیە بۆ قوباد و ئەمیشی فێری ئەزبەنی ئەزبەنی کردووە، ئەم چەند نموونەیەی خوارەوە مشتێکی بچووکن لەو هەڵسوکەوتە پێچەوانە و شەمەزاریانەی کەسایەتی زەلیل و ڕیسوای دەسکۆ شێروانی خاوەنیەتی:
أ. ئەو دەسکۆ شێروانیەی جاران دەیووت: (کەس لەبەردەمی مندا بە جاش جەلالیەکان نەڵێت یەکێتی نیشتیمانی، چونکە ناوهێنانی ئەو جاشانە بە یەکێتی لەبەردەم مندا وەک ئەوە وایە تەڵاقم بکەوێت)، بەڵام ئێستا زۆر بێشەرمانە و لە کۆبوونەوەکاندا شانازی بەوە دەکات کە: (جەلال تاڵەبانی باوکی قوباد لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا بۆ ئەمریکا هەنگوینی بۆ هێناوە و پێشی ووتووە تۆ هەر جێگری قوبادی کوڕم نیت، بەڵکو جێگری منیشیت لێرە).
ب. ئەو دەسکۆ شێروانییەی جاران لەسەر پارچە پەڕۆیەکی سەرچۆپی ڕەنگ سەوز و قەڵەم جافێکی سەوز شەڕی دەکردوو پەلاماری خەڵکی دەدا، ئێستا زۆر بە ئاشکراو بە شانازییەوە دەڵێت: لەگەڵ هەر یەک لە بەرپرسەکانی لقی ٧ پارتی لە ئەمریکا هەر لە (محمد سەعید دۆسکی و محی‌الدین رحیم و احمد عزیز و حیکمەت بامەڕنی .......) کارم کردووە، بەڵام هیچ کەسێکیان هێندەی کاک قوباد تاڵەبانی بۆم چاك و باش نەبوون و هیچ کەسێکیشیان هێندەی کاکە قوباد گیرفانی گەرم نەکردوومەتەوە.
ت. ئەو دەسکۆ شێروانییەی جاران خۆی تووڕە دەکرد و شەڕی دەکرد لەگەڵ هەر ئەندامێکی پارتی کە پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی یان خێزانی یان سڵاوێکی بکردایە لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیدا لە ئەمریکا، ئەوا ئێستا لە کاتی سەردانەکانی قوباد تاڵەبانیدا بۆ وویلایەتە جیاجیاکان و شارەکانی ئەمریکا دەسکۆ شێروانی لە پێشەوە بە تەلەفۆن داوا لە ئەندامانی پارتی دەکات کە بە چەپکە گوڵ و جلی سەوزو سوورەوە بێنە پێشوازی قوباد!
ئەمانەو چەندان نموونەی تر بەشێکن لەو زەلیلی و سووکایەتی و ڕیسوایی‌یەی کەسێکی جاهیل و نەفام و دووڕووی وەک دەسکۆ شێروانی لە پێناو پارەو بەرژەوەندییەکانیدا ژیانی پێ دەباتە سەر، هەر بۆیە ئێستا لە نێو کوردەکانی ئەمریکا و ئەندامانی پارتیدا بە گاڵتەجاڕییەوە باس لە مەهزهلەچیەکی وەک دەسکۆ شێروانی دەکەن، وە لە هەمان کاتیش‌دا بەرپرسەکانی پارتی و نەوەکانی بنەماڵەش لەسەر ئەم ڕەوشتە ناشرین و قێزەون و سووکانەی دەسکۆ تووڕەن و چەندین جار لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووە و ئیهانەو سووکایەتی زۆریان پێ کردووە، لەلای کوردەکانی واشنتۆن و دەوروبەری ئاشکرایە کە خودی نێچیرڤان بارزانی هەر بە دەسکۆ شێت ناوی دەبات و ئەم قسەیەشی لە بەردەم چەندین کەسدا کردووە، ئەمەو لە دوا سەفەری (فوئاد حسێن)ی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و (فەلاح مستەفا)ی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم بۆ ئەمریکا لە مانگی ٧/٢٠١٠، حیکمەت بامەڕنی بەرپرسی لقی ٧ پارتی شکاتێکی توند و گازندەیەکی زۆری لەسەر دەسکۆ شێروانی تۆمار کردووە لە لای فەلاح مستەفا، وە بە ئاشکرا پێی ووتووە کە (دەسکۆ شێروانی بە زەرەرو زیان لەسەر پارتی کەوتووە لە ئەمریکا و هەمیشە بە گەورەترین خاڵی لاوازمان حساب دەکرێت)، هەر بۆیە فەلاح مستەفا داوای لە قوباد کردووە کە بۆ ئایندە پێوویستە بۆ هەر کارێک وەک نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم دەبێت قوباد تەنسیق لەگەڵ حیکمەت بامەڕنی بکات وەک نوێنەری پارتی نەک دەسکۆ شێروانی!!!، وە هەر پەیوەست بەم بابەتە حیکمەت بامەڕنی سەرکردایەتی پارتی ئاگادار کردۆتەوە کە لە کاتی دوا سەردانی مەسعوود بارزانیدا بۆ ئەمریکا کە ئێوارە کۆڕێکی بۆ گیراوە لەگەڵ کوردەکانی واشنتۆن و دەوروبەری، پێش گەیشتنی مەسعوود بارزانی بۆ هۆڵەکە دەسکۆ شێروانی شەڕو ئاژاوەیەکی حەیابەرانەی لەگەڵ کوڕێکی کوردا ئەنجام داوە لەبەر دەم دەرگای هۆڵەکەدا وە ڕێگری لێ کردووە کە ئامادەی کۆڕەکەبێت لەکاتێکدا ئەو کوڕە کوردە کەسێکی ئەکادیمی و خاوەن چەند بڕوانامەیەکی بەرزە وە خۆشی و بنەماڵەکەشی زۆر لە دەسکۆ و بنەماڵەکەی کوردپەروەر ترن، وە هەروەها حیکمەت بامەڕنی سەرکردایەتی پارتی ئاگادار کردۆتەوە لەو هەڵسووکەوتە نا مەسئولانەیەی (دەسکۆ شێروانی) کە لە هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ٣ی ٢٠١٠دا لە بنکەیەکی هەڵبژاردن لە ویلایەتی تێنەسی تەزویری ئەنجام داوە لەسەر داوای قوبادی جەلال تاڵەبانی، وە لە کاتی خۆیدا ماڵپەڕی کوردستانپۆستی ئازیز ئەم فەزیحەیەی دەسکۆ شێروانی و قوبادی جەلال تاڵەبانی لە ڕێی چەند ووتارێکەوە بۆ خۆێنەران ئاشکراکرد (بڕوانە ئەرشیفی کوردستانپۆست) کە لەخوارەوە لینکەکانیان دانراوە.
وە پێش ئەوەی کۆتایی بەم بابەتە بهێنین قسەیەکی ووشیار زێباری وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیتان بۆ دەگێڕینەوە کە لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا بۆ ئەمریکا کە زانیبووی دەسکۆ شێروانی کراوە بە نوێنەری پارتی و جێگری قوباد گوتبووی: (قوڕ بەسەر ئەو میللەت و حیزبەی دەسکۆ شێروانی نوێنەری بێت، ئەو نازانێت ئیمەیڵێک و پارەگرافێک بە ئینگلیزی بنووسێت، بەڵام دایان ناوە لۆبی کوردی دروست بکات لە ئەمریکا، دەسکۆ دەبێت خۆی هەر شەش مانگ جارێک فۆڕمات بکرێتەوە).
لە کۆتایشدا دەڵێین دەسکۆ شێروانییەک لە باب و باپیریانەوە خزمەتکارو خوڵام و نۆکەری بنەماڵەی بارزانی بوون، هەر بۆیە بە نوکەریش لە دایک بووە و بە مەسینە هەڵگری و خزمەتکاری ژیاوە و دەژی، وە هەر بە نۆکەری و زەلیلی و ڕیسوایش دەمرێت.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cc6d893chttp://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82984778http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=de6559ee
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست