وەڵامێک بۆ جەواد تەها ؟
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
لەچەند هەفتەی ڕابردو ، لەگۆڤاری لڤین بابەتێکم خوێندەوە کەسێک بەناوی جەواد تەها ، دیداری لەگەل ئەو گۆڤارە کردبوو ،سەروتارەکەش بەوە دەست پێ دەکات . ئامۆزایەکی کۆسرەت رەسول نهێنیەکان ئاشکرا دەکات و هەوڵی داوە کۆسرەت ونەوشیروان لەیەکتر نزیک بکاتەوە .
باس لەوەش دەکات ئامانجی ئەوەبووە بیان گەیێنێتە یەک ، دیارەوەک خۆی باسی کردوە ، هەولەکانی نەتیجەی نەبوە و شکستی هێناوە هەربۆیەش بڕیاری داوە ، وەک خۆی باسی دەکات لەبەرانبەر دوڕیانێک بووە ،یان لەگەڵ پۆست و پارە بێت یان لەگەڵ بەرەی گەل وگۆڕانخوازان بێت .
لەکۆتاییدا بریاری داوە لەگەل یەکێتی کار نەکات ولەڕیزی بزوتنەوەی گۆڕان کار بکات . ئەمە هەتا ئێرە قسەکانی جەواد تەها بوو کەخۆ بەئامۆزاو هاوڕێی کۆسرەت رەسول لەقەڵەم داوە لەگۆڤارەکەی لڤین
دیارە هەموو تاکێکی ئەو کۆمەلگایە ئازادە لەگەڵ چ حزب و ڕێکخراوێک کاردەکات و راوبۆچونی خۆی بەنوسین یان بە قسە دەردەبڕێت . بەڵام دەبێ پێش ئەوە ی ڕاو بۆچونی خۆی بخاتە سەر کاغەز ویان لەهەر شوێنێک بلاوی بکاتەوە پێویستە باش بیری لێ بکاتەوە بۆ ئەوەی باش سلبیات و ئیجابیاتی ئەو نوسینە چەندەو چۆنە
لێرەدا ئاماژە بە چەند خالێک دەکەم ئینجا خوێنەری بەڕیز دەکەم بەحەکەم با خۆیان حوکم لەسەرقسەکانی بدەن
ئایا جەواد تەها تۆ ئەندامی کۆنگرەی سێ بویت ؟
ئایا ئەگەر ئەندامی کۆنگرە بویت بەچ پێوەرێک بویتە ئەندام لەکام ئۆرگانی ڕێکخستن مافی ئەندامێتیت وەرگرت
ئایا تۆ زیاتر لە ٢٢ سالە لەدەرەوەی ولات دەژی وپێمان ناڵێیت لەکام کەرت و کۆمیتە کاری ڕیکخستنت کردوە ؟
ئایا پێمان ناڵێێت ئەم فەترە زۆرە بەچ مەشخول بویت و لەچ پۆستێک بویت لەناو ریزەکانی یەکێتی ؟
ئایا خێرە بروات بەیەکێتی نماوە و وەک گۆڕانخوازێک خۆت لەقەڵەم دەدەیت ؟
ئایا ئەگەر تۆ بکرایتە بریکاری وەزارەتێک ئەو قسانەی ئێستادەکەیت ودەتکرد؟
ئایا پێم ناڵێێت هۆکاری هاتنە دەرەوەی تۆ بۆ ناو ڕیزەکانی یەکێتی لەساڵی
1987چ هۆکاڕیک بوو وای لەبەڕیزتان کرد بێنە شاخ ؟
ئایا پێمان ناڵێی ئەو سەروەت و سامانەت لەکوێ کۆکردۆتەوە ؟
موزایەدەی سیاسی بۆ هەموو کەس ناکرێت و ناگونجێت ،دەست بۆ بەردێک مەبە ئەگەر لەخۆت قورستر بوو .
کەسێکی وەک تۆی هەلپەرست لەناو بزوتنەوەی گۆڕان جێگات نابێتەوە تەنیا شوێنی تۆ لە ناو یەکێتیە تۆ پیرۆزی ئەوان بیت و هەربۆ ئەوان باشی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست