کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگرتنى پۆلیسى فریاكەوتنى سلێمانى .. بوێرى ئەو كارمەندانەى هیچ كەناڵێكى راگەیاندن باسى ناكات

Thursday, 27/09/2012, 12:00





ماوەیەكى درێژە بەرێوبەرایەتى پۆلیسى فریاكەوتنى سلێمانى بەسیاسەتى چەوتى بەرپرسە گەندەڵكارەكان لەبرى ئەوەى دەزگایەك بێت بۆخزمەتكردنى هاوڵاتیانى شارە خۆشەویستەكەمان بۆتە دەزگایەك بۆ جێبەجێكردنى مەرامى پۆخڵى كۆمەڵێ ئەفسەرى پاشەڵ بۆگەن و ماستاوچى ، ئەمە بێ لەوەى بەداخەوە بەبەرنامە بەردەوام هەوڵدەدرێت كە پۆلیسى فریاكەوتن بكرێتە كەرەستەیەك بۆ سەركوتكردنى هاوڵاتیان و ئەشكەنجەدانیان و تەنانەت كوشتنیشیان وەك ئەوەى لەدۆسیەكەى ئەمدواییەیى شەهیدكردنى كاكە عیرفانى شاعیرى جوانەمەرگدا روویدا ، ئەمەش بێگومان ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى بەرپرسە گەندەڵكارە یەك لەدواى یەكەكانى پۆلیسى فریاكەتنى سلێمانى بەداخەوە بەبەرنامە ئەیانەوێ ئەفسەر و كارمەندەكانى پۆلیسى فریاكەوتن فێرى بێڕێزى و دڕندایەتى بكەن بەرامبەر بەهاوڵاتیان ، وەك ئەوەى لەڕووداوەكانى حەڤدەى شوبات و پاشتردا روویدا ، ئەوەبوو پۆلیسى فریاكەوتن ئەوكاتانە لەبرى ئەوەى بەتەنگ خەڵكى لێقەوماوى شارەكەمانەوە بچێت بەتەنگ سیاسەتى چەوتى دەزگا حیزبیەكانەوە ئەچوو بۆ سەركوتكردن و تۆقاندنى خەڵكى راپەڕیوى سلێمانى ، ئەوكات كە دژایەتیكردنى ئۆپۆزسیۆن و بزووتنەوەى گۆڕان لە لووتكەدابوو بەرپرسە حیزبى و حكومیەكان هەزار و یەك جنێو و سووكایەتیان ئاراستەى ئەمان دەكرد ، دەى ئیستا و پاش ئەوەى مام جەلال لەتەك نەوشیروان مستەفا ئاشبۆتەوە و لەكەناڵەكانى راگەیاندنەوە بە مامە نەوە ناویدەبات و بەبراى دێرینى خۆى و هاوپەیمانى یەكێتى وەسفى دەكات بـــــــا بزانین ئەو بەرپرسانە و كامەیان خۆى بەنێر و ئازا ئەزانێت بتوانێت ئەو هەڵوێستانەى پێشوو دووبارەبكەنەوە ، دیارە ئەمانە كۆیلەى سووك و چاوشۆڕى ئاغاكانى سەرو خۆیانن و كوێرانە وەك توتى هەڵوێست و قسەى ئەوان دووپات ئەكەنەوە .
بەگەڕانەوە بۆسەر تەوەرەى بابەتەكەى ئێمە ، دیارە ماوەى چەند هەفتەیەك بەرلەئیستا و لەكۆمەڵێ گۆڕانكارى سەقەتدا كە بە تیغى میزاج و بەرژەوەندى و تەكەتوول ئەنجامدرابوو (مقدەم سالار) ناوێك لە بەرێوبەرى چالاكیە مەدەنیەكانەوە كرا بە بەرێوبەرى پۆلیسى فریاكەوتن ، ئەم سالارە هەر لەیەكەم رۆژەوە وەك كۆیلە ودوژمن كەوتە مامەڵەكردن لەتەك ئەفسەر و كارمەندەكانى پۆلیسى فریاكەوتن ، سەیرترین فەرمانیشى دانانى كۆمەڵێ كارمەندى فریاكەوتن بوو بۆ پاسەوانى بەدەرگاى ماڵى شەخسى خۆى ، یەكێ نەزانێ ئەم فس فس پاڵەوانە زۆر كەسێكى ناودارو چاونەترسە و بەهۆى كارەكەیەوە توشى دوژمنیایەتیەكى گەورە بووە !!! .... (یان ئەیەوێ بۆ چەواشەكارى والەدەوروبەرى خۆى تێبگەێنێ) .
دیارە كارمەندى پۆلیس بۆ ئەوە مووچە وەردەگرێت و خزمەت دەكات تاكو گیان و سامانى هاوڵاتیان بپارێزێت نەك بۆ ئەوەى كاكە سالار ئێرانى كە بەرەچەڵەكى پێش راپەڕین سنەیى یە وەك توولە پاسى بەرقاپى ماڵى خۆى پێبكات تاكو خێزانەكەى لەماڵەوە تەنەكەى خۆڵ و زبڵیان پێبڕێژێت یان ئاوى باخیان پێبدات یان ئەوەى لەكۆڵانەكەدا بەدانانى قولەیەكى پاسەوانى خۆى فشبكاتەوە كە ئەمە ماڵى مەسئولە و ئاگاتان لەخۆتان بێت !!! .. وەك ئەوەى سلێمانى لەماڵە مەسئول و قولەى پاسەوانى كەم بێت . وەالحاسڵ زمانحاڵى هەموو كارمەند و ئەفسەرە توڕەكانى فریاكەوتنى مانگرتوو بەم مقدەم سالارە زمان چەوتە پڕ پرتە پرتە ئەڵێن :
كاكى نازدارى خۆم مقدەم سالار مەعالیتان پێش ئەوەى ئەم كەش و فشە بەسەر ئێمەدا بكەن جــــارێ ئەرك نەبێ بچن پاشماوەى ئەو ئابرووە تكــاوەت و ئەو حەیاچوونە مەزنەتان كۆبكەنەوە كە لەهاتوچۆى سلێمانى جێتانهێشت و بەسەرتانهات كاتێ بەفەرمانى ئیمپراتۆرەیەتى كرایت بە بەرێوبەرى هاتوچۆى سلێمانى و تەنها نیو كاتژمێر فریا كەوتیت لەسەر مێز و كورسى پۆستە نوێكەت چاو لەم و لەو بزبكەیتەوە پێش ئەوەى بەفەرمانێكى ئیمپراتۆرى تر بەپەڕۆیەكى پیس لەكلكەوە تووووووڕ بدرێتە دەرەوە ، بەرێزم تۆ ئەگەر مووى نیمەچە پیاوەتیت پێوە بوایە و دەمارى ئابروو لە جەستەتدابوایە ئەبوو پاش ئەو سووكایەتیە خۆت بەحوسن و رەزاى خۆت ..... خۆت خانەنشین بكەیت نەك وەك تاژى لەم پۆست بۆ ئەو پۆست بەمل شكاندنى ئەم و ئەو خۆت بگریتەوە !!!! .
كاكى نازدارى خۆم مقدەم سالار تـــــۆ جارێ بچۆ سولفەكەى پارێزگاى سلێمانى تەسفیە بكە كەبڕەكەى نەقدەن و عەدەن (پێنج سەد و حەفتا ملیۆن دینارى عێراقیە) و كاتێ بەرێوبەرى چالاكیە مەدەنیەكان بووى بۆت سەرفكرا كاتى رووداوەكانى حەڤدەى شوبات بەناوى چاكردنەوەى ئەو ئوتومبیلانەى گوایا خۆنیشاندەران شكاندویانە و تاكو ئیستا بەدەیان لیژنە دروستكراوە و جەنابتان بەجەڵد وەسڵى تەزویرتان هێناوە و هێشتا بۆتان تەسفیە ناكرێ !!!! .
كاكى نازدارى خۆم تۆ جارى زەحمەت نەبێ بچۆ حساب و كیتابێ بۆ ئەو (30) دەفتەر دۆلارە بكە كە بەسەوزى خواردت كاتێ سەرۆكى لیژنەى كڕینى ماتۆڕ بوویت بۆ وەزارەتى ناوخۆ و بۆ هەر ماتۆڕێك بڕى پێنج هەزار بۆ شەش هەزار دۆلار زیاترت لەنرخەكەى خۆى نوسیبوو ، ئەوە ماتۆڕەكان ماون و نرخى بازاڕى ئەوكات و ئیستاشى ماوە ، بەو خوایەیى ئێمە و تۆشى خەڵقكردووە هەزار ساڵى تریش بێت لیژنەیەكى نەزیهى پاك باجى ئەم چەتەگەریانەت پێدەدات و تۆڵەى ئەم دزیە گەورانەت هەر لێدەكاتەوە .
ئێمە نازانین تۆ تۆڵەى ئەوەمان لێدەكەیتەوە كە ئوتومبیلە تاهوەكەیان لێسەندیتەوە كە پۆزت پێلێدەدا و بەشاهیدى كارمەند و ئەفسەرەكانى خۆت هاتوچۆى ماڵە عەرەبە لەشفرۆشەكانى كانى كوردە و سەرچنارت پێدەكرد و كەبابى سەفەرى و بیرەى ساردت بۆ دەبردن ؟؟؟!! ، یان تۆڵەى ئەو حەیاچوونانەى پێشترمان لێدەكەیتەوە كە سەرەتاى هەیەو كۆتاى نیە ؟؟!!!!!!!!!!!.
هەرچیەك بێت هۆكارى رەفتارە ناشرینەكانت ... ئەبێ دڵنیابیت لەوەى ئێمە وەك زۆرینەى هەرە زۆرى ئەفسەر و كارمەندانى بەئابرووى پۆلیسى فریاكەوتنى سلێمانى یەك بست زیادڕەوى و بەدڕەوشتیت لێقبوڵ ناكەین و بەهەموو جۆرێك لەو زیادڕەویانەت بەرامبەرمان بەتووندى بەرەنگارت ئەبینەوە ، بۆیە بێگومان بە لەوەى ئەم پۆستە نوێیەشت زنجیرەیەكى ترە لە ریزبەندى شكستە یەك لەدواى یەكەكانت و باشتر وایە بەسەرشۆڕى بچیتەوە بۆ بارەگاى وەزارەتى ناوخۆ و لەوێ لووشە لووشى تەندەرى چەور و گیرفانى بازرگانە دەوڵەندەكان بكەیت ئەو لووشە لووشەى ئەو سالارەى وەزارەتى ناوخۆى ئیدارەى سلێمانى كرد بەم سالارەى ئەمڕۆ .... ئەو سالارەى بەشاهیدى هەمووان كرێچى بوو و هەر خەریكى سولفە و قەرزكردن بوو لەم و لەو ... ئەوە دوور لەئیستات كە دووكرێچیت هەیە و خاوەن باخیت و تاكسیت بەدەست خەڵكەوەیە و هەتادواى .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە