ئاشكراكردنی گەندەڵییەكی تر بەبەڵگەوە
Saturday, 09/01/2010, 12:00
هەزڤین گەرمیانی
هێشتا حكومەت هیچ بەدواداچونێكی بۆ ئەو بابەتەی پێشو نەكردووە كە لە كوردستان پۆستی چقڵی چاوی دەسەڵات
بڵاومكردەوە. بەڵام من بەبەڵگەوە گەندەڵیەكی گەورەو زەبەلاحی تر دەخەمە بەرچاوی هەموان. ئەم وێنەیە لەماڵپەڕی گوگڵەوە وەرگیراوەو بواری هیچ خۆلادان پاساوهێنانەوەیەكی تێدا نیە وهەموو كەسێك دەتوانێت سەردانی ماڵپەڕەكە بكات یاخود راستەوخۆ بچێت و بەچاوی خۆی بیبینێت.
گەرچی من دەزانم مەبەستی حكومەت چاوبەست و چەواشەكردنە نەك بنەبڕكردنی گەندەڵی گەر وانیە گەندەڵیەكان ئاشكرا ورونن و بۆ بنەبڕی ناكەن،خەڵكی كوردستان پێویستی بەپاداشتی دزراوی ئێوە نیە.
ئەم وێنەیە سەلمێنەری نەك گەندەڵی بەڵكو دەستێوەردانێكی ئاشكرای حیزبە لەكارو باری حكومەت و قۆرخ كردنی مۆڵك وسامانی خەڵكە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی،هاوكاتیش لاف وگەزاف و ئیدیعای جیاكردنەوەیان دەكات.
بفەرمون سەیری ئەو وێنەیە بكەن كە بەئاشكرا بارەگای كەناڵی بەناو گەلی كوردستانی زمانحاڵی بنەماڵەی جەلال، دوو دۆنم زەوی كارگەی جگەرەی سلێمانی داگیركردوە و كەناڵەكەیان لەناو سێ جەمەلۆن لە جەمەلۆنەكانی كارگەی جگەرەدا دروستكرووە كە مۆڵكو ماڵی خەڵك وحكومەتی هەرێمی كوردستانە، هیچ دور نیە ئەم زەوی و جەمەلۆنانە وەك رەفتارە بەعس ئاساكانی تریان تاپۆی موڵكی كرابێت بەناوی كۆمپانیا نۆكان یاخود ئازاد جوندیانیەوە.
خەڵكی سلێمانی فێرە داگیركەران و زۆرداران رابماڵێت ئەم جارەش سەرەی ئێوەیە وهاكا لەناكاو ئێوەشی لە زەویە داگیركراوەكانی قەڵاچوالان و دەباشان و دوكان و شوێنەكانی تر راماڵێت وموڵك وماڵی دزراو وداگیركراوی خەڵك وحكومەت بگەڕێتەوە بۆ میللەت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست