کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمە ئاشكراكردنی گەندەڵیەكە، حكومەت پاداشتەكەم

Saturday, 02/01/2010, 12:00


بەر لەچەند رۆژێك هەواڵی ئەوە بڵاوكرایەوە كە گوایە هەركەسێك گەندەڵی ئاشكرا بكات، حكومەت پاداشتی ئەكات، هەرچەندە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە ئیتر هیچ گەندەڵیەك ئاشكرا نەكرێت، چونكە كەس ناوێرێت بۆ مەبلەغێ پارە ژیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە. گەر حكومەت راست ئەكات بەرلەهەموكەس خۆیان دەزانن سەرتاپای حكومەتەكەیان گەندەڵییە و دەبێت لەسەروەت و سامان وپێشێلكاریەكانی سەرۆكی حكومەتەوە دەستپێبكەن.
بەهەرحاڵ من لای خۆمەوە ئەم گەندەڵیەتان بۆ ئاشكرادەكەم و ئێوەش بفەرمون لێپێچینەوەو بەدوادا چونی بۆ بكەن و ئەو مەبلەغە پارەیەش كە پاداشتی منە پیرۆزی خۆتان بێت.
ژمارەیەك كارمەندی سەتەلایتی بەناو گەلی كوردستان دور لەیاساو رێنماییەكان لە بەڕێوبەرێتی رۆشنبیری سلێمانی كە عەباس عەبدولرەزاق بەڕێوبەریەتی دادەمەزرێنرێن، لەكاتێكدا هەزاران خوێندكاری دەرچوی زانكۆكان چاوەڕوانی دامەزراندنن. ماوەی 6 مانگە ئەم كارمەندانەی تەلەفزیۆنی ناوبراو وەك فەرمانبەری حكومی لە بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانی وەك فەرمانبەر دامەزراون بەبێ ئەوەی وەك فەرمانبەرێكی ئاسایی دەوام بكەن، واتە دوو گەندەڵی لەیەككاتدا هەم دامەزراندیان و هەم دەوام نەكردنیان. ئەم كارمەندانە بە تەنسیق لەنێوان تەلەفزیۆن و ئەو فەرمانگەیەدا دەوام دەكەن، هەركارمەندێك پێویستە 5 رۆژ لە تەلەفزیۆن دەوام بكات و 2 رۆژ ئۆفیان بۆ داناون و تەنها ئەو 2 رۆژە لە فەرمانگە حكومیەكە دەوامدەكەن، هەندێكیشیان تەفەروغی تەواویان پێكراوە بۆ تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە دەزگایەكی حیزبیە.
گەر حكومەت مەبەستیەتی لەم گەندەڵیە بكۆڵێتەوە ئەوا بالە كاتی دەوامدا سەردانێكی ئەو بەڕێوبەرایەتی بكات و بزانێت ئەو فەرمانگەیە چەند فەرمانبەری هەیە و كوان و لەكوێن و چۆن دەوام دەكەن. لە هەمانكاتدا خشتەی دەوامی كارمەنداكانی تەلەفزیۆن وەربگرێت ئەوسا بۆی دەردەكەوێت چۆن تەرتیباتیان بۆ كراوە، چونكە ژمارەیەك لەو كارمەندانە بێژەر وپەیامنێرن و لەكاتی دەمی فەرمانگەكەیاندا لە شاشەوە دەركەوتون.
بیرۆكەی ئەم پرۆژەیە لە نێوان جەمال حسێنی بەرێوبەری تیڤی و مەلا بەختیار و عەباسی ڤیدیۆی ئەڵقەلەگوێی مەلایە بۆ چاوسوركردنی هەندێك لەكارمەندە نەفس نزمەكانە بەپارە بۆ ئەوەی ئەو كەناڵە بەجێنەهێڵن، یەكێك لەو كارمەندانە مونیر سەلیم بوو كە دایان نەمەزراند لەداخا چووە كەناڵێكی تر بەڵام كاتێك وەعدی دامەزراندیان پێدا گەرایەوە هەمان كەناڵ.
دەی حكومەت بفەرمو ...ئەوە عەرز و ئەوەش گەز

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە