جهلال به لهشفرۆشان کوردستان ئاوهدان دهکاتهوه..
Thursday, 30/04/2009, 12:00
ئەمەیە ئەو ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنەی باسی دەكەن ؟؟
كۆتایی هێنان بەگەندەڵی وحوكمی قەرەقوشی پارتی ویەكێتی ولابردنی تاڵەبانی وئاوەدانكردنەوەی كوردستان. ئەو داواكاریانەن كەئەمرۆ ژمارەیەكی بەرچاو خەڵكی كوردستان داوای گۆڕینینیان دەكات، لەبەرامبەریشدا نێچیر وجوندیانی ومەلا بەختیار وسەرۆقادر وسەعدی پیرەو ئازا قەراخی وئەوانی تر وڵات بەشامی شەریف ناودەبەن وپێیان وایە ئەوانەی پێشكەوتنەكان نابینێت كوێراییان داهاتووە. لەترسی لیستس گۆڕان رۆژنیە باسی ئاوەدانكردنەوە وگەشەپێدان نەكەن وهەزاران درۆ هەڵنەڕێژن، كەچی بەهۆی نەخوێندەواریی ونەشارەزاییان رۆژانە خۆیان وەڵامی درۆكانی خۆیان دەدەنەوە، ئاخر گەر مەسەلە گەندەڵی تاڵەبانی بۆ هێشتنەوەی كورسیەكەی و كۆیلەیی جوندیانی وتەكەتولات نەبێت ئازاد جوندیانی كەبە تەزویر بڕوانامەی شەشی ئامادەیی هەیە كەی پیاوی ئەوەیە لێپرسراوی دەزگای راگەیاندن بێت.
بەهۆی ئەو نەشارەزاییەوە دەیانەوێت بەماڵپەڕێكی لاوازی وەك (pukmedia) بانگەشەی هەڵبژاردن بكەن، لەهەواڵەكانی ئەمرۆدا وێنەی هەندێ پرۆژەی لات ونیوەناچڵی داناوەو لێیان نوسیوە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، لەهەمان ماڵپەڕیشدا وێنەی كۆمەڵێك ئافرەتی لەشفرۆشیان بڵاوكردۆتەوە كەگوایە شاجوانی میسر وتوركیان وهاتون بۆ نمایشی جلو بەرگ!!! ئایا كوردستان هەموو شتێكی تەواوكردووە وتەنها مۆدێلاتی جلوبەرگ وشاجوانی كەمە؟ ئایا بەراست شاجوانەكان بۆ نمایش هاتون یاخود بۆ باخەڵی ڤیاگرا خۆرەكان؟ گەر راستەو ئەو ئافرەتانە شاجوانی وڵاتانن ئێوە چەند پارەتان داونەتێ تابێن ولارولەنجە لەبەرچاوتاندا بكەن؟ ئایا ئەو پارەیەی یاوتانە بەوە بتاندایە بەجلوبەرگ وبتانكردایەتەبەرگی مناڵە شەهیدەكان باشترنەبوو؟ شت زۆر وتراوەو ئەم بابەتەش زۆر هەڵدەگرێت، بۆیە من زیاتری لەسەر ناڵێم و خەڵكیش وشیارە دەنگ بەكێ دەدات ..
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست