کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەلەفزیۆنەكەی ماڵی عارف روشدی

Wednesday, 16/09/2009, 12:00


ئەم بابەتە پێشكەشە بە:-
1. سەرجەم هاوكارە نانبڕڕاو ودەركراو ووازهێنراوەكانم لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان.
2. بەو كارمەندانی لیستی گۆڕان لەناو تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان.
3. هاوكارم هەتاو گەرمیانی وكارمەندەكانی تری گەلی كوردستان كە ئێستا لە كەی ئێن ئێن دەوام دەكەن.
ماوەیەكە عارفی بێمەعریفە بۆتە نوكتەی ناوجەماوەر و هەرچی هەڵدەستێ چیلكەیەكی تێوەئەژەنێ، منیش بەو پێیەی ساڵانێك كارمەندی گەلی كوردستان بوم، قیروسیا لە بۆنەكەی چیلكەیەكی تێوە ئەژەنم وهەندێ بۆن وبەرامیتان تێبەرئەیەم. بۆ ئەوەی بزانن ئەو شێرە پیاوەی ئێستا یەكێتی دڵی پێیخۆشەو قسە بەنەوشیروان مستەفا ئەڵێ كێیە.
ساڵی 1999-2002 عارف روشدی لێپرسراوی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بوو، لەو ماوەیەشدا كۆمەڵێك شتی سەیرو سەمەرەی كردو دزیەكیشی بەئاشكرا بەسەردا سەپا، بۆ ئەوەی زۆر سەرتان نەئێشێنم خەلافەتی عارف روشدیتان لەچەند خاڵێكدا بۆ روندەكەمەوە:
1. ساڵی 2001 مامەگیان شەڕی دژ بە پەكەكە دەستپێكرد، بەڵام خۆشیەكە لەوەیا بوو شەڕ لە دۆڵی شەهیدان وچیای قەندیل بوو بەڵام كاك عاف روشدی ئەوەندە لە پەكەكەترسا بوو لە سە بورجەكەی ئەزمەڕ سەنگەری لێدا و قاتێ كەتافیشی بۆ لەبەركرد.
2. لەپاش ئەوەی یەكێتی بەهۆی هەمان شەڕەوە ئیفلاسیكرد و دەنگۆی تەقلیسات وكارمەندان لەتەلەفزیۆن بڵاوبۆوە، كاتێك بەعارفیان وت مەعریفە بنوێنەوئەویش لەپاش پێداچونەوەی هەموشتەكان هیچی بۆنەكرا بۆیە بڕیاریدا، مانگی 2 كیلۆ جۆ لەو گوێدرێژە ببڕێت كە بۆ رەبیەكانی دەوروبەری بورجەكە بەكاریان دەهێنا، بڕواتان هەبێت ئەمە موبالەغە نیە وهەموو كارمەندان شاهێدن.
3. دواتر لەساڵی 2002 عارف روشدی لەسەرپەرشتیاری تیڤی لابرا، پاش لابردنی شوانی كەریم كابان ناچار بوو كارەكان سەرلەنوێ رێكبخاتەوە، بەڵام كاتێك جەرد كرا تەلەفزیۆنێكی سامسۆنگی شاشە 20 دیار نەبوو، نەوژینی بانگكرد ووتی ئەم تەلەفزیۆنە كوا ئەویش وتی قوربان كاك عارف بردویەتیەوە بۆ هۆڵی میوانەكەی ماڵەوەیان، شوان كابانیش نەیكردە نامەردی بەبەرچاوی هەموو كارمەندەكانەوە سایەقێكی بانگكردوو وتی بڕۆ بۆ ماڵی كاك عارف پێی بڵێ ئەو تەلەفزیۆنەو جیهازی تەلەفۆنە سیناوەكەش بنێرێتەوە. ئەمەش هەمو كارمەندان وشوان كابانیش شایەتی لەسەر دەدەن.
4. یەكێك لەحیمایەكانی عارف روشدی ناوی فاتیح بوو كورێكی باش وحیمایەیەكی دلسۆز بوو بەڵام شەوی یادكردنەوەكەی جەواهیری لە سلێمانی پاڵاس ئەوەندە ئەخواتەوە هۆشی نامێنی عارف روشدیش سەرخۆش دەبێت زلەیەكی لێئەیات ئەویش نایكاتە نامەردی هەرچیەكی خواردۆتەوە هێلنج ئەیات بەسەروچاویا، ئیتر هەر ئەوەبوو كەسمان فاتیحی داماومان نەدیەوە.
5. بۆ دابینكردنی كەلوپەل بۆ تیڤی، عارف ناچار دەبێت چەندجارێك سەردانی مام جەلال بكات، جارێكیان مام جەلال سەری پاكەتێك هەڵئەیاتەوەو تەقدیمی عارف دەكات ئەویش ئەڵێت ببورە جگەرە ناكێشم، مام جەلالیش ئەڵێ بێعەقڵ ئەمە جگەرە نیە برمەی جۆڵای سلێمانییە، پاش ماوەیەك وجارێكی تر دەچێتەوە بۆ لای و بەهەمان شێوە سەری پاكەتەكە لائەیات و ئەڵێت كاك عارف فەرمو ئەویش ئەڵێ مامە گیان ببورە برمە ناخۆم شەكرەمە، مام جەلالیش ئەڵێت بێعەقڵ ئەوەجاری پێشو بوو ئەمە جگەرەی چروتە ......
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە