کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نهێنیەكانی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان

Friday, 14/08/2009, 12:00


گورزی گۆڕان سلێمانی قەڵای یەكێتی هەژاند وچەكوشێك بوو بۆ سەری ئەو كەسانەی ماوەیەكی زۆر بوو تاڵەبانیان بە ناو وژمارەی خەیاڵی فریو دەدا. بەڵام بەرلەوەی كارلەكار بترازێ جارێكی تریش یەكێتی لەهەوڵی ژیان وخۆزیندو كردنەوەدایە. ئەوەتا رۆژانە بەرگوێمان دەكەوێت فڵان بەرپرس دەركرا وفیسار لێپرسراو تڕۆ، بەڵام مەخابن ئەوەندەی هەوڵی تۆڵەكردنەوە لەوانە دەدەن كەدلسۆزی یەكێتین ومەبەستیانە یەكێتی لەو قەیرانەی تێی كەوتووە رزگار بكەن، نیوهێندە لەهەوڵی ئەوەدانین میكرۆب وگەراكانی نێو جەستەی یەكیتی لەناو ببەن. لێرەدا مەبەستمە ئاوڕێكی جدیی لەتەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بدەینەوەو بپرسین؟ ئایا تاڵەبانی وبەرپرسە باڵاكانی یەكێتی ئاگادارن چەند كارمەندی دیاری ئەوكەناڵە دەستیان لەكاركێشاوەتەوە یاخود ناچاركراون واز بهێنن؟ ئایا ئاگادارن لەو ژمارە كارمەندە زۆرەی راگەیاندنی یەكێتی كە ئێستا لە كۆمپانیای وشە كاردەكەن و بەر لە هەڵبژاردن دوو پەیامنێرو كامێرامانێك كەناڵەكەیان جێهێشتووە وچونەتە گردەكە لەكاتێكدا ئەو كارمەندانە ساڵانێكی زۆرە لەو دەزگایە كاردەكەن وشوێندەستیان دیارە، هیچ لێپرسراوێكی یەكێتی پرسی بۆچی وایان كرد؟ ئایا ئاگادارن چەند كارمەندی ناو كەناڵەكە دەنگیان داوەتە لیستی گۆڕان و بەرۆح ودڵ پشتیوانی لێدەكەن؟ هیچ لێپرسراوێكی یەكێتی پرسی چی والەچەندین كارمەند دەكات موچەی باش وخزمەتی چەند ساڵە وازالێَبهێنێت و بچێت بەموچەی كەمتر یان خۆبەخش لەگردەكە كاربكات؟ بێگومان وەڵامی هەمو ئەمانە راستەوخۆ پەیوەندی بەخوڕەوشت وئەدای جەمال حسێنی بەڕێوبەری ئەو كەناڵەوە هەیە كە هەوڵدەدەم لێرەدا سەركردایەتی یەكێتی وجەماوەری لێئاگادار بكەمەوە:
1. لەبەر ئەوەی جەمال حسێن كەسێكە بێ ماندوبون گەشتۆتە ئەو پۆستە، لەبەر ئەوە هیچ رێزێك لەتوانا وشارەزایی وئەزمونی ئەو كەسانە ناگرێت كەكار لەراگەیاندندا دەكەن وپێی وایە هەموو كەس وەك خۆی لەخۆڕاو لەپڕێ بۆتە كوڕێ. نازانێك كارمەندی راگەیاندن واتە زەوق وسەلیقە وخۆپەروەردەكردن وبەردەوامی و پتروپتركردنی زانیاری وخۆدەوڵەمەندكردنی بەردەوام وقاڵبونەوە لەچۆنێتی وجۆرێتی ئامێرە كۆن ونوێكان. هەرئەمەش وای لە جەمال كردووە كە رێز لە توانای كەسەكان نەگرێت وتەنها گرنگی بەپیاوپیاوێنە وماستاوچیەكانی دەوروبەری و ئەوكارمەندانە بدات كەبەشەریكی ئافرەت بۆ یەكتری وبۆ جوندیانی پەیدا دەكەن. دەمەوێت لێرەدا سەرنجی سەرجەم بەرپرسەباڵاكانی یەكێتی بۆ ئەوە رابكێشم ولێیان بپرسم كە ئایا لەمێدیای بینراودا دروستكردنی كارمەندێك گرنگترە یاخود بەڕێوبەرێكی فاشلی وەك جەمال؟
2. هەرچەندە سزاو پاداشت لە هەموو دەزگایەكدا هەیە، بەڵام لەگەلی كوردستان سزادان بۆ ماوەی پێنج رۆژ ودەرۆژ موچە بڕین گرنگترین شتە بەلای جەمالەوە لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لەپیاوەكانی 5000 دولاریان بۆ سەیارە كڕین بۆ سەرفكراوە وئەنجومەنی تیڤیش سەر وسەیارەیان بۆ كڕڕاوە. پێویستە بەرلەهەر كەسێك سزای جەمال بدرێت، چونكە جەمال نەشارەزایی هەیە تا درك بەهەڵەكان بكات نە ئاگاشی لێیەتی بەڵكو یان ماستاوچیەكانی دەوروبەری یان بینەران بە تەلەفۆن لەهەڵەكان ئاگاداریان دەكەنەوە.
3. تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بەئامێری سەرەتایی وداراییەكی دیاریكراو سەركەوتوترین كەناڵی تەلەفزیۆنی بوو لەكوردستان كاتێك شوان كابان بەڕێوەی دەبرد، بەڵام بە هاتنی جەمال پارە وئامێری پێشكەوتو وتەكەتولات وئافرەت بازی بوە سەركەوتوترین كاری ئێستای ئەو كەناڵەیە، ئەوەی بینەر لەشاشەوە دەیبینێ تەنها جوهد وماندوبونی بەشێكە لەو كارمەندانەی بەردەوام هەوڵئەدەن و بەرەبەرەش جەمال تەسفیەیان ئەكات.
4. لەسەر حسابی میللەت وبەپارەی یەكێتی جەمال دووجار بەناوی سەردانی كۆمپانیای ئیخلاسەوە سەردانی توركیای كردووە وهەفتەیەك زیاتر ماوەتەوە. سەرجەم كارمەندانیش ئاگادارن ئەوەندەی سود لە ئاژانسەكانی تر وەرگیراوە نیوهێندە سود لە ئیخلاسی توركی وەرنەگیراوە. سەرجەم كەناڵە كوردی وجیهانیەكانیش بەشداربووی ئاژانسە جیهانیەكانی وەك ئەی پی و رۆیتەرز و....هتدن، بەڵام تائێستا هیچ كام لەو ئاژانسانە كە زۆر لە ئلژانسی ئیخلاسی توركی فراوانتر وبەتواناترن هیچ كەناڵێكیان بۆ بنكەی خۆیان بانگهێشت نەكردووە!!!!
5. كاتێك كارمەندێك بۆ كارێك روو لە ژورەكەی جەمال دەكات پێت دەڵێت: هەرچی ئەڵێی بەسەرچاو بەس تۆ وەرە سەیری لەش ولاری ئەم ئافرەتە بكە، ئەم ماڵپەڕە زۆر موهیمە وفۆتۆ وڤیدیۆكانیشی فرییە. هەندێ لەكارمەندەكانی تر گەر بیانەوێت بۆ كارێك جەمال ببینن پێویستە چەندجارێك سەردانی بكەن، چونكە سكرتێرە نازدارەكەی وافێركردووە یەكەم جار بڵێت خەڵكی لایە ودوەم جاركاتی نیە وسێهەم جار تێل ئەكا وچوارەم كۆبونەوەی هەیە و .....بەم شێوەیە كە چوشیتە ژورێ سایتی روت وكۆنكەن گرنگترین ئیشیەتی.
6. جەمال لەگەندەڵی وداوێن پیسی پەروەردەی دەستی مەلابەختیارە وخۆی وتەنی مەلا باوكی رۆحیەتی، هەرلەبەر ئەوەیە رۆژانە هەواڵە تەشریفاتیەكانی مەلابەختیار بەگرنگیەوە دادەبەزێنرێت، دیارە ئامانجی مەلا بەختیار پەیداكردنی ناوبانگ وهەنگاونانە بۆ جێگرتنەوەی سكرتێری گشتی، بەڵام هەموو ئەندامێكی یەكێتی وهەموو جەماوەری كوردستانیش دەزانن كە مەلابەختیار هۆكارێكی سەرەكییە لە كەڵەكە بونی رقی ئەندامان وجەماوەر لەیەكێتی.
7. ماوەی كەمتر لە ساڵێكە بێژەرێكی خرت لەلایەن مەلابەختیارەوە نێردراوەتە تیڤی، ئەم بێژەرە موچەكەی 50 هەزار لەو بێژەرانە كەمترە كە ماوەی 17 ساڵە لەو كەناڵە دەوام دەكەن ولەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانیشدا ماوەی مانگێك مۆڵەتی دراوەیە بۆ ئەوەی هیلاك نەبێت، چونكە خۆی وئازاد ومەلا .....، لەهەموی خۆشتر ئەم بێژەرە لەتێستی ئەو لیژنەیە دەرنەچوو كە بۆ وەرگرتنی بێژەر دانرابوو، بەڵام جەمال وتبوی قەینا چاك ئەبێت وناوی بخەنە لیستی دەوام وخەفارەتەوە. ب................. پاش دەركردنی لە گەلی كەردستان ئێستا ئەو بێژەرە لە رادیۆی .... دەوامدەكات، بێژرەركە پاش دەركردنی وتبوی هەموو شتەكان ئاشكرا دەكەم، بەڵام ئازاد جوندیانی بەهەڕەشە بێدەنگی كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە