کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە بەرێوبەرى هاتوچۆى گەرمیان ئیتر بەسە خزم و خزمێنە

Saturday, 21/05/2011, 12:00


ئێمە كۆمەلێك كارمەندین لە هاتوچۆى گەرمیان داواكارین لە بەرێوبەرى هاتوچۆى گەرمیان ئیتر ئەوەندە دەسەلات بە خزمەكانى نەدات چونكە بەراستى بەحوكمى ئەوەى خزمى بەرێوبەرن بونەتە كەلەگا بەسەرمانەوەو رۆزانە كارمەندمان سزا ئەدەنو ئەلێن بە ئەمرى بەرێوبەر بەتایبەتى فلاح شۆفێرى فۆرتەكەى مەفرەزە ى شەوان كە خزمى بەرێوبەر خۆیەتى پلەى عریفە بەلام دەسەلاتى بەرێوبەر بەكار دەهێنێت بەناوى خزمایەتیەوە.بۆیە داواكارین لەبەرێوبەرى هاتوچۆى گەرمیان ئەو خزم خزمێنە رابگرێت و فلاحى شۆفێر نەبێت بە كەلەگا ئەگەر بێت و ئەمە چارەسەر نەكات ئەوا بەدلنیایەوە لەبەروارى 1/6/2011 لەبەردەم سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان بەرێز كاك سلاح كوێخا ماندەگرین و سكالا تۆمار دەكەین بۆ حل كردنى ئەم خزم خزمێنەیە.جا داواكارین با وەك لیوا مەریوان خزم خزمێنە نەكات چونكە ئەمە قبول ناكرێت ئێمە مفەوەز بین لەسەر جادەو عریفێكى خزمى بەرێوبەر بەناوى فلاح بێت و سزامان بدات.تكایە بەرێز دكتۆر بەرهەم بەرێز وەزیرى ناوخۆ ئەمەتان بەرچاو كەوت بەدواداچونێكى بۆ بكەن ئیتر سوباس.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە