بەڵــــــــێ كاك مەسعود هەمو كات لەسەر زمانمانە

Tuesday, 26/05/2009, 12:00


تاڵەبانى پیرى ئاخیر شەڕ, ئێستا دەبوایە لە ئەزمەڕەوە خۆى بخستایەتە خوارەوە بەبێ پەرەشوت و خۆى بكوشتایە, وەك سەرۆكى پێشوى كۆریا, كەچى بوەتە دەعبا و گاڵتەچى هەر ڕۆژە ونوكتەیەكى لێبەردەبێتەوە, لەدوایەمین مەخسەرەى ئەم كابرا عەجایەبەدا داوا لە پێشمەرگەكانى پارتى دەكات دەنگ بە مەسعود بارزانى بدەن و دەڵێت" كاك مەسعود پێشمەرگەى قارەمانە و لەناو دڵى هەموماندایە و جاروبار دێێتە سەر زمانمان, هەمومان پاڵاوتومانە و دەنگى بۆبدەن" سەیرە!! جەلال داوا لەپێشمەرگەى پارتى دەكا دەنگ بۆ مەسعود بدەن و دوبارە بیكەنە كەڵەگاى هەرێم بۆ چوار ساڵى تر, ئەو دەزانێ پێشمەرگەكانى خۆیان بێزارن لێیان و بۆى هەیە دەنگیان بۆ نەدەن, ئەوان دەزانن سەرۆكەكانیان تەنیا بۆ مەبەستى بنەماڵەكانیان بەكاریاندەهێنن و مێژووى پڕ سەروەرییان بۆ خۆیان دەقۆزنەوە و پیسى دەكەن ئەگەر فریا نەكەون, بۆیە تاڵەبانى لەپێش هەڵمەتى دەستپێكردنى هەڵبژاردنەكانەوە بوەتە پەیامنێرى بارزانى و بانگەشەى بۆ دەكات.
بەڵام خاڵێك بەدیدەكرێ لە تاڵەبانى دا لەكاتێكدا بەسەر چۆكدا دەكەوێ و دەیەوێ لە ڕێگەى كەناڵەكانەوە ورەى خۆى بەرز بكاتەوە, بەڵام لەنێو قسەكانیدا ناتوانێ و خۆى پێناگیرێ قسەیە دەكا كە ڕاستى بەچۆكدادانى دەردەكەوێ, تاڵەبانى لەو كۆبونەوەیەدا وتى كاك مەسعود لەناو دڵماندایە و جاروبار دێیتە سەر زمانمان, ڕاستى كرد, كێ هەیە ڕۆژانە تف لە مێژوى بنەماڵەى بارزانى و خیانەتەكانى نەكات؟ كێ هەیە ڕۆژانە تف لە خیانەتكارانى 31 ى ئاب نەكات نەكات؟ چى هاوڵاتیەك هەیە ڕۆژانە بەدەست ناعەدلەتى و فەسادیەوە لەناو دەزگاكانى حكومەت دا, سەرۆكى ئەم هەرێمەى نەكەوێتە سەر زار و تف لەچارەى نەكات؟ ئایا دایكى ئەو شەهیدە قارەمانانە كە بەدەستى چەتەكانى سەرۆكى هەرێم, تاڵەبانى خەڵەفاو بەكوشتى دان, تف لە بارزانى ناكەن؟ قوربانیانى شەڕى ناوخۆ ڕۆژانە بارزانى لەسەر زمانیان نیە؟ ئەوانەى بە بیانوى بەلاشەوە ڕۆژانێ لە زیندانە بەعس ئاساكەى بارزانى دا بوە, ئێستا ڕۆژانە بارزانى ناكەوێتە سەر زمانى؟ ئەوانەى ژەمێ خواردنیان نیە بۆ منداڵەكانیان و لەخانوى كرێدان و بێبەشن لە داهاتى ئەم وڵاتە ئایا ڕۆژانە بارزانى وەك پاڵەوانى فیلمى خیانەتكاران و سەرۆكێكى خائین لەسەر زمانیان نیە؟ ئافەرین تاڵەبانى خەڵەفاو ڕێكلامى ئاوا بۆ مەسعودى باوكت بكە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە