شۆرش اسماعیلی پاسداران 10 ریالی ئێرانی ناهێنێت
Saturday, 05/09/2009, 12:00
ماوه‌یه‌که سه‌رانی ی.ن.ك و کوتله جیاوازه‌کان که‌وتوونه‌ته خۆیان سه‌ردانی وولاتانی ده‌ره‌وه ده‌که‌ن و بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان و دۆستانی ی.ن.ك که‌جی له بۆ هه‌ر وولاتێك سه‌ردانی ده‌که‌ن به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌که‌رێنه‌وه. وه‌فدی ئه‌م چاره‌یان بریتیه له شۆرش اسماعیل ئه‌لقه له‌گوێ ئاغاکانی و به‌نوێنه‌رایه‌تی کوتله‌یه‌ك و شێخ شه‌مال به نوێنه‌رایه‌تی مام جه‌لال هاتووه.
له ئه‌لمانیا که هه‌موو ده‌زانین جه‌ند ره‌وه‌ندی کورد‌و ی.ن.ك لێیه که‌جی ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م به‌شداری کۆبوونه‌وه‌کانیان کرد و کۆمیته‌کانیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به کامیره‌ی جیاواز وێنه ده‌گرن له پێشه‌وه و له پاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ن که خه‌ڵکی زۆر هاتووه و بێشه‌رمانه‌ش وێنه‌کانیش له سایتی علوج بلاوده‌کرێته‌وه. هه‌موومان بینومانه که ته‌نها چه‌ند که‌سێکی که‌م به‌شداری ئه‌م کۆبوونه‌وانه بوونه و به په‌نچه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرین ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه راسته‌قینه‌کان ژمیریار بکه‌یت.
به پێ سایتی علوج سه‌ردانی سویدیان کردووه له یه‌کێك له کۆبوونه‌وه‌کان له‌گه‌ل چوار که‌رت کۆبوونه‌ته‌وه‌و ته‌نها 31 که‌س به‌شداری کردووه‌و 13 یان ئه‌ندامی ی.ن.ك نه‌بووه، ئێمه هه‌موومان ده‌زانین که‌رته‌کانی ی.ن.ك سوید چه‌ند گه‌وره بوون پێش ده‌ست له‌کار کێشانه‌وه‌یان که‌چی له سایتی علوجی ئازادی داوین پیس باسی گه‌شه کردنی ی.ن.ك ده‌کات و سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سویدیش ده‌م چه‌ورکراو یش ده‌ڵێت ئێمه له‌مه‌ودا ئه‌م زۆر‌و بۆره‌مان ناوێت که چاران هه‌مان بوو! ئه‌وه‌ی شایانی باسه سه‌رۆکی کۆمیته‌ی سوید له‌سه‌ردانیدا بۆ کوردستان له‌پێش هه‌ڵپژاردن پارچه زه‌ویه‌کی باش و چه‌ند ده‌فته‌رێکی وه‌رگرت و هات پشتی کرد له هه‌ڤاڵه نزیکه‌کانی خۆی. ئێستا به هه‌ڤاڵه‌کانی خۆی ده‌لێت زۆر‌و بۆر!
خه‌ڵك و راکێشانینان بۆ کۆبوونه‌وه، نزیکه‌ی 50 که‌سێك ده‌که‌وێته داوه‌که‌وه‌و ده‌چێت په‌ڵام به بێ مه‌دالیا دێنه ده‌ره‌وه و هه‌زار ...............گه‌جی چه‌ند کیلومه‌ترێك له‌و کوبوونه‌وه‌ی سه‌رانی سه‌رلێشیوای ی.ن.ك کۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌رێز کاك سالار عزیز ده‌کرێت و زیاتر له 300 که‌س به‌شداری ده‌کات.
با بێمه‌وه سه‌ر سه‌رانی گه‌ندلی ی.ن.ك که سه‌ریان لێ شێواوه‌و نازانین جی بکه‌ن و باسی هه‌ندی له دوا گه‌نده‌لی و تاوانینان بکه‌م.
هه‌ر خودی شۆرش اسماعیل کاتێك که لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی شاره‌زۆر بوو له سه‌رتای نه‌وه‌ته‌کان دوو پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی ته‌سلیمی پاسداران کرد، ئه‌گه‌ر لێپبرسیت ده‌ڵێت به ئه‌مرو نامه‌ی فلان که‌س کردم، هه‌ی ناپاك ئه‌گه‌ر ئه‌له‌قه له گوێ نه‌بیت جۆن تاوانێکی وا گه‌وره ده‌که‌ێت. داوا له برایانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌م داوایه‌کی یاسایی هه‌ر وولاتێکن له له سه‌ر ئه‌و تاوانباره تۆمار بکه‌ن.
هه‌والێکی تری گه‌نده‌لی سه‌رانی کورد، ماوه‌یه‌که حکومه‌تی عیراق ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر هه‌ندێ شتی هاورده‌ی 3 بازرگانی کوردستان که نرخه‌که‌ی 18 ملیون دۆلاره. که‌ل وپه‌له‌کان واده‌یان به‌سه‌ر جووه‌و بازرگانه‌کان زۆر هه‌ولیان دا که وه‌ریبگرنه‌وه به‌لام حکومه‌تی عیراق رازی نه‌بوو. یه‌کێك له بازرگانه‌کان که زیاتر له 6 ملیون دۆلاری زه‌ره‌ر کرد گه‌نده‌ڵ و سه‌رۆکی مافیا مه‌حمود سه‌نگاوی یه. ئێستا کردوویه‌تی به‌مه‌رج له‌سه‌ر مام جه‌لال ئه‌گه‌ر 6 ملیون دۆلاره‌که‌ی وه‌رنه‌گرێته‌وه ئه‌وه پژارکردن له ریزی پێشمه‌رگه ناکات. باشه مه‌حمود سه‌نگاوی تۆ خاوه‌نی 3 به‌نزینخانه‌ت ته‌نها له سلێمانی هه‌یه پێمان ناڵێت له کوێت بوو!
عماد احمد تۆ خاوه‌نی نیوه‌ی کارگه‌یه‌کی له ئه‌لمانیا و هه‌ر له‌به‌ر هه‌مان هۆ ئیقامه‌ی کارت وه‌رگرتووه ، پێمنالێت له کوێت بوو! بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك هه‌ریه‌که له عماد احمد و ئازاد جوندیانی و جعفر شێخ موسته‌فا پاره‌ی له مه‌سعودیش وه‌رده‌گرن له‌وه‌ده‌جی ئه‌وه‌ی له جه‌لال وه‌ریده‌گرن به‌شیان ناکات.
ئه‌لمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست