کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەندسە رقە ڵە میك لە سە رسە فە ری خوینَدن بۆئۆكرانیاو بارو دۆًخی خویًندكاران وشتی تر

Sunday, 07/02/2010, 12:00



دەمێك بووخەیاڵی ئەوەم لادروست بوو كەلەدەرەوەی وڵات خوێندنی ماستەرودكتۆراتەواوبكەم،لەبەرچەندهۆیەك یەكەم لای هەموو خوێندكاران وقوتابیان ئە وانەی شارەزان لەوبوارەدا ئاشكرایە كە سیستەمی خوێندن لەوڵاتانی شەرقی جیاوازیەكی زۆری هەیە ئەگەربەراوردی بكەین لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپادا، بچوكترین خاڵی جیاوازی ئەوەیە كە ئاستی نومرە یاخودپلە پێوانەی هەمووشتەكانە،ئاستی مەعریفی ورۆشنبیری قووتابی پێوانەی شتەكان نیە ڕەنگە قوتابیەك ڕۆژانە موحازەرەی مامۆستاكەی دەرخ بكە بەبێَ ئەوەی بزانێت ئەوبابەتە باسی چی دەكات دواجار دەرەجەیەكی باش دێنێت،بە هەرحاڵ ئەوبابەتە دیراسەو وتاری زۆری لەسەرنوسراوە،هۆكاری دووەم ئامانجم لەوسەفەرە فێربونی زمانێكی تربوجگە لەزمانی كوردی وعەرەبی لەپاڵ زمانی دایك وزمانی عەرەبی زمانێكی تری جیهانی فێربم بە هەرحاڵسەفەرەكەم بەپشت بەستن بەخواو بەئامانجی تەواوكردنی خوێندن دەست پێَكردلەكۆتایە كانی مانگی دوانزەی 2008گەیشتمە وڵاتی ئۆكرانیا،دوای هەموو ئیجرائاتەكان داخلی دەورەی زمان بووم وبەسەركەوتویی زمانی ئۆكرانیم تەواوكرد،پشت بەخوالەوتارەكانی داهاتوم بەوردی ودرشتی دێمە سەرباسی شێوازی ژیان لە ئۆكرانیاو دابونەریت وكولتوری ئەوان بەگشتی دواجار ئاستی جیاوازی وبەراوردی كولتوری ئێمەو ئەوان بەگشتی ،ئەوەی جێگای تێڕامان وبیركردنەوەی ئێمەیە كە مەبەستی سەرەكی ئەو وتارەم پێك دێنێت ،ژمارەیەكی زۆری خەڵكی كوردستان لەئۆكرانیادەژیت،بەهەرچوارپارچەكەیەوە هەندێكیان بە خێزان لەوێدەژین هەندێكی تریان بۆكاركردن هاتون وبەڵابەشی زۆریان بۆخوێندن هاتون ،من دەمەوێ تەنها قسە لەسە رخوێندكارانو قوتابیانی كوردستانی عێراق بكەم كەپشكی شێریان بەركەوتوە بۆخوێندن لەشارەكانی ئۆكرانیا،بەداخەوەدەیڵێم كوردان لەویًَدا هاوكاریەكی زۆرلاوازیان لە گە ڵ یەكترداهەیە كەمترین هاوكاری لەگەڵیەكتر ناكەن،ئەوڕێژە كەمەی كوردستان زۆربەكەمی گردبونەوە لەنێوانیانداهەیە ،بەگشتی لەڕوی پەیوەندیە كۆمە ڵایە تیە كانەوە لەئاستێكی زۆرلاوازدایە،بەدەربڕینێكی تر هەمووئەوكولتورەی كەلەهەولێروسلێمانی وجودی هەبو یەكترمان پێناشیرن دەكردو خەریكی شكانەوەی كەسایەتی یەكتری بوین بەهامان شێوە لێرەدا ئەوكولتورە دوبارە لەنێوان كوردەكاندا سەرهەڵدەداتەوە ،كە ئەمەش لەروی سۆسیۆلۆژیەوە دونیایەك هۆكاری لە پشتە زۆرتیۆرباسی پەرتەوازەبوون وهەڵنەكردنی نێوان ئینسانەكانیان كردوە،بەداخەوە ئەوپەرتەوازەبونە لەگەڵ یەكتردا دەرەنجامی زۆرسلبی لێدەكەوێتەوە ،پەندێكی كوردی پڕاوپڕی ئەودیاردە یە هەیە كەدەڵی من ئاغاوتۆ ِئاغا ئەی كێ جێگامان بۆڕاخە،هەركەسەو خۆی بەبراگەروەدەزانێوكەس قبولی ئەویترناكاو،روحی لیًَكبوردنیان نیە ،كە ئەم چەمكە تائێستالەنێوكۆمەڵی كوردی وجودی نیە چی لەنێوسیاسەت چی لەنێوكوِمەڵگادا،لەنێوتێرە سۆسیۆلۆژیەكاندا باسی سیفەتس قیادەبون كراوەئەوكەسەی كە قیادەی هەرگروپ وڕیكخراوێكدەكا پێویسە سیفەتو تایبەتمەندی قیادەكردنی تیابێت،هەروەها لەسەرئاستی ڕێكخراوەیی وەك قوتابی وخوێندكاریەكان ڕۆڵێكی ئێجگار لاوازدەگێڕن لەناساندنی مەسەلەی كوردی وبۆنە نەتەوەیەكاندا ،چونكە ناساندنی ئەوبابەتە زۆرگرنگە لەبەرئەوەی زۆربەی خەڵكی ئۆكرانیا جگە لە جین وتوێژە ڕۆشنبیریەكان ئەوانی تر واتە خەڵكەكە بەگشتی ئاشنانیە بەكولتوری كوردی بەگشتی هەرنازانن كوردچیە پەنابەخوا لەوتارەكانی داهاتومدا دێمەسەر باسی تر


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە